یه‌کێتی له حیزبه جوانه‌که‌ی جاران و حیزبه شۆڕشگێڕه‌که‌وه، چۆن بو به یه‌کێتی بنه‌ماڵه‌یی و فهسادچێتی؟!..
Monday, 10/05/2010, 12:00
قسه کردن له سه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و کۆیله‌کانی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌وه وایه، زه‌رده‌چه‌وه له به‌هاراته جیابکه‌یته‌وه ئاوها ئاڵۆزبوه!، پڕ له پێچ و پهنهیا و ده‌رده‌سه‌ریه، لێ من نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م له‌حزه‌یه‌ی یه‌کێتی شتێک بڵێم ، له به‌ر ئه‌وه‌ی لای هه‌مو لایه‌کمان ڕون‌و ئاشکرایه که ئه‌و یه‌کێتیه جوانه‌ی جاران ئه‌مڕۆ به چ ئاقارێکدا ده‌ڕوات و هه‌ناسه بڕکێیه‌تی، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم، که یه‌کێتی نیشتمانی ئه‌و کاتی کوردستان، جوانترین و شکۆفهدارترین حیزب و بزوتنه‌وه بو بۆ ئه‌و کاتی بزاڤی ڕزگاری خوازی گه‌لی کورد له به‌شی باشوردا، له دوای هه‌ره‌سی بنه‌ماڵه‌ی شۆڕشی بارزانیه‌کان به سه‌رپه‌رشتی گه‌وره جاش و کورد فرۆش و به‌رژه‌وه‌ندی په‌رستی بنه‌ماڵه، مسته‌فا بارزانی، سه‌رده‌م و ده‌رفه‌تی ئه‌و کاته ڕه‌نگه ئاسته‌م و فره قورس بوبێت، که بیر له خه‌باتێکی چه‌کدارانه‌و به بیر‌و هیزرێکی نوێی دیکه‌وه، درێژه به خه‌بات و شۆڕشێکی دیکه بکرێته‌وه که نازنامهو ئازادی گه‌لی کورد، بێ مۆڕاڵ و بێ نازنامه نه‌کرێت له‌لایه‌ن ڕژێمی له ناوچو و دۆست و هاوڕێی جه‌لال و مه‌سعود سه‌دام حوسێنی له ناو گۆڕه زه‌لیل تر،. کۆمه‌ڵێک مرۆڤی جوان، شۆڕشگێڕ، کورد په‌روه‌ر، ماندو نه‌ناس، پێشمه‌رگه‌ی پێش مه‌رگ، خه‌باتکه‌ر و تێکۆشه‌ر، کرێکار‌و ڕه‌نجده‌ر، گوندنشینه به ئه‌مه‌ک و سه‌ربڵنده‌کانی کوردستان، چیا باڵا به‌رزه‌کان و کێوه نهسرهوتهکان، دار‌و ده‌وه‌ن و ڕه‌ز و باخی به‌رگریکار، هه‌مو پێکه‌وه ده‌ست له ناو ده‌ست و پشت به ئیراده‌ی گه‌لی قاره‌مان، خه‌باتێکی دیکه‌و شۆرشێکی دیکه‌ی نوێ، به ناوی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه دروست بو، واته یه‌کێتی موڵکی هه‌مومان بو، هه‌موشمان به دار‌و به‌رد و ئه‌رز و ئاسمان‌و ڕوح و دڵ و ماڵ و سامانه‌وه له خزمه‌ت ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا خۆمان به‌خت ده‌کرد و هاوکارو هاو خه‌بات بوین، لێ له کاتێکدا که ئه‌و یه‌کێتی نیشتمانیه‌ی، که جگه له کۆمه‌کی هه‌مو تاکێکی به (شه‌ره‌ف و خاوه‌ن مۆڕاڵی) کورد به‌ژداری تێیدا کرد، دواجار به سه‌رکردایه‌تی چه‌ند پاشماوه‌ی سیاسیه‌کی کورد سه‌رپه‌رشتی ده‌کرا، له ناوه‌وه‌ی کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی نیشتمانی دایکیشدا، واته هه‌ندێ سیاسی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ماڵ و ژیانه خۆشه‌که‌ی ههندارانییان به جێهێشت و گه‌ڕانه‌وه ناو لانکه‌ی قه‌ندیل و چیاکانی کوردستان بۆ به‌رگیری کردن له مافه زه‌وت کراوه‌کانی کورد و کوردستان، ئه‌مه وای کرد هه‌ر له ده‌سپێکی خه‌باته‌که‌دا چه‌ندان باڵ و ته‌که‌تولات به کزی بسوتێن له ناخه‌وه و له سه‌ریشه‌وه درێژه پێده‌ری ڕیبازی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بن، من دڵنیام که‌م تا زۆر تۆی خوێنه‌ر له گێژاوی سیاسه‌ته‌کانی جه‌لا تاڵه‌بانی و ده‌سپێکی ئه‌و حیزبه‌وه شتێکی که‌م تا زۆر ده‌زانیت، هه‌ر بۆیه زۆر درێژه به‌م باسه ناده‌م، لێ ئه‌وه‌ی گه‌ره‌کمه بیڵێم، کێشه‌و مل ملانێکانی ناو یه‌کێتی نیشتمانیه‌که‌ی جاران، له دوای راپه‌ڕینه‌وه وه‌ک دومه‌ڵ له سه‌ر ڕوخساری یه‌کێتی ده‌رکه‌وت و ئه‌و یه‌کێتیه جوانه‌ی ناشرین کرد، گه‌وره‌ترین کاره‌سات که یه‌کێتی پێی توشی شکست و شه‌له‌لی جه‌سته‌یی بو، جه‌نگی براکوژی و کورد کوژی بو، له ته‌ک بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی جاشدا، له به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی، وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێیکردبو، خۆی له ناو خۆیدا تهکاتولات و باڵباڵێنه باڵانس و وه‌زنی تێکدابو، ئه‌و هه‌مو هێزو بیر‌و باوه‌ڕه جیاوهزهشی له ناو یه‌کێتیدا به خامۆشی دانیشتبون، وه‌رزی گهشهسهندنهوهیان ده‌رکه‌وت و له ناکاودا، بونه خاوه‌ن بڕیار، خاوه‌ن هێزی سه‌ربازی، خاوه‌ن بنکه‌و باره‌گه‌ی تایبه‌تی، نمونه‌ش ده‌توانین بڵێن کۆسره‌ت به زه‌قی ده‌رکه‌وت له‌و ململانێیه‌دا، جه‌بار فه‌رمان سه‌رسه‌ختانه خۆی ده‌نواند له نێو ملاملانێی حیزبی‌دا، هه‌م له ته‌ک بنه‌ماڵه‌ی بارزانی جاش و ، هه‌م له ناوخۆی یه‌کێتیشدا، لێ زیرهکترینییان، نه‌وشیروان موستهفابو، که به‌بێ ده‌نگی ئه‌م هه‌مو ساڵه زوخاوی دهنۆشتو له ناوه‌وه قوڵپی ده‌دا، ده‌یزانی ئه‌و یه‌کێتیه‌ی که ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی بۆ شه‌هید کرد، و کردیه قوربانی مه‌رامه گڵاوه‌کانی تاله‌بانی، ئه‌و یه‌کێتیه نییه که ئه‌مان له سه‌ره‌تادا، مه‌رج و قسه‌یان له سه‌ری کردوه، و ڕێکه‌وتون،.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نامه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌م نوسینمهدا به شان وباڵی نه‌وشیروان مسته‌فادا هه‌ڵبڵێم و باسه‌که تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ بکه‌م، لێ ده‌توانم بڵێم تاکه که‌س که توانی له مه‌رامه گڵاو نیازه پۆخڵاکانی تاڵه‌بانی تێبگات، و خۆی له به‌رپرسیارێتی پوکانه‌وه‌و لاوازی یه‌کێتی به دور بگرێت و له سه‌رجه‌م جاشه‌یه‌تی و گه‌نده‌ڵیه‌کانی یه‌کێتی، خۆی و مێژوی خۆی پاک بکاته‌وه، ئه‌و بو، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زه‌مه‌نی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وشیروان موستافه دره‌نگ و دواکه‌وتو بو، لێ کورد وته‌نی ده‌ڵێت، هه‌رگیز بۆ لێبوردن دره‌نگ نیه، واته نه‌وشیروان مسته‌فا تێگه‌یشتبو، که دره‌نگ یان زو ئه‌م حیزبه به‌رنه‌فره‌تی گه‌ل و ئیراده‌ی نیشتمانییهنی ده‌بێته‌وه، ڕیسوا و سه‌رگه‌ردان ده‌بێت، ئه‌و ده‌یزانی مانه‌وه‌ی له ناو یه‌کێتیدا، له به‌رزی و ئیراده‌ی خه‌باتی که‌م ده‌بێته‌وه، تێگه‌یشتبو، که یه‌کێتی له سه‌روبه‌ندی مارهبڕینیدایه به پارتی، ئه‌و ئه‌م مه‌راسیمه‌ی پیباش نه‌بو، نه‌وشیروان ده‌یزانی تاڵه‌بانی خائین بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و باڵانی سیاسی چه‌ندان کۆلکه سیاسی ناکامڵ و نا مرۆڤی وه‌ک قارچک له ناو یه‌کێتیدا دهرتۆقاندهوه، نمونه‌یان، حیکمه‌ت خانه‌قینی ناسراوه به مه‌لا به‌ختیار، مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئاسۆ ئه‌ڵمانی، سه‌عدیه پیره‌و چه‌ندانی دیکه‌ی بێ ناوه‌رۆک و بێ مۆراڵ و سه‌دان مسته‌شارو کۆنه جاش و جاسوسی ده‌وڵه‌تانی دیکه،.
به ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه، نه‌وشیروان موسته‌فا، هاته‌وه بۆ ناو باوه‌شی گه‌ل، خۆشمان بینیمان چۆن پێشوازی جه‌ماوه‌رو گه‌لی سته‌مدیده له باشوری کوردستاندا ئامێزیان بۆ واڵاکرد، ئه‌مه له کاتێکدا با ئێمه نه‌ڵێن نه‌وشیروانیش بێ به‌ش نیه له شکست و خیانه‌ته‌کانی یه‌کێتی به‌رامبه‌ر به گه‌ل و میله‌ت و دۆڕانی به پارتی، لێ هه‌رجۆرێک بێت، به‌شی شێری سه‌رجه‌م خیانه‌ت و نیشتمان فرۆشیه‌که به‌رۆکی تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌که‌وێت، ئه‌مه له کاتێکدا خودی نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌ڵێت، من ئاماده‌ی هه‌مو جۆره دادگای کردنێکم، له به‌رامبه‌ر به هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه، و پاشانیش خۆی وته‌نی خۆی به خاوه‌ن یه‌کێتیه جوانه‌که‌ی جاران ده‌زانێت، به سه‌رجه‌م سه‌رکه‌وتن و شکستهکانیشیهوه، ئه‌م دێڕه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا، وامان پێده‌ڵێت، که ئه‌م که‌سی دوهه‌می ئه‌و حیزبهیهو پاشانیش به شێوه‌یه‌کی سیاسی ده‌یه‌وێت خۆی بهێنێته‌وه ناو به‌ره‌ی گه‌ل و بڵێ، ئه‌وه‌تا من له ناو به‌ره‌ی گهلدام ، گه‌ل چۆن ده‌یه‌وێت با دادگایم بکات، دادگای کردنه‌که‌ش هه‌ڵبژاردن بو که نه‌وشیروان به به‌ریئ ده‌رچو، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی به ده‌ست هێنا، شتێک که ئێستا نه‌وشیروان ماوه بیکات، گوێگترنه له گه‌ل و فه‌رهه‌م کردنی ئازادی و نان و دیموکراسیه، و پابه‌ند بونیه‌تی به‌و بڕیارانه‌ی که پێش هه‌ڵبژارنه‌کان به ئێمه‌ی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستانی باشور دای، له گه‌ڵ وه‌لاخستنی هه‌ندێ سه‌رو گوێچکه‌ی ناشرینی ناو باڵه‌که‌یه‌تی، که من دڵنیام هه‌ندێ دهمو چاو له ناو خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌تا مێژو بنوسرێته‌وه ئه‌وان به ناشرینی ده‌نوسرێنه‌وه!!..
هۆکاری گه‌وره‌ی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی باڵه گه‌وره‌که‌ی ناو یه‌کێتی(نه‌وشیروان مسته‌فا)
یه‌که‌م: بێوهزنی جه‌لال له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و سازشکردن له مافه‌کانی گه‌لی کورد، باش پیاده‌نه‌کردنی سیاسه‌تی ناوخۆی، و خۆ چه‌مانه‌وه‌یه‌کی زه‌ق بۆ دوژمنانی سه‌رسه‌ختی گه‌لی کورد، له تورکیا، ئێران، و وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی و جیهانی، له ناوخۆشدا بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی مه‌سعودی هه‌زار جار جاش،
دوهه‌م: گوێنه‌دان و ڕێزنه‌گرتن له پره‌نسیپی ناوخۆی حیزبی، و سه‌دان کار‌و چالاکی و کۆبونه‌وه کاری ئیستخباراتی، به ناوی یه‌کێتی و به بێ بڕیاردانی ده‌سته‌ی ده‌مه‌زرێنه‌ری ئه‌و حیزبه به ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسیه مهغۆلهکانیشهوه، واتا جه‌لالی پیر، وه‌ک ڕێزنهگرت و حیساب بۆ نه‌کردنی هاوڕێبازه‌کانی و ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب سیاسه‌که‌ی سه‌دان جۆره بازرگانی سیاسی ده‌کرد، له گه‌ڵ حیزبه بێناوهرۆکاکانی جیهاندا، جارێکی دیکه‌ش له گه‌ڵ حیزبی پارتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
سێهه‌م: له شکستی گه‌وره‌ی باڵی جه‌لالی، که جه‌لال به چه‌پڵه ریزان له گه‌وره خیانه‌تکاره‌کانی گه‌ل و میله‌ت خۆش بو، و هێنانیه‌وه ناو پلینیۆم و ، پاشان پاڵپشتی کردنی چه‌ندان کوتله له دژی زیندوبهنهوهی بیر‌و هیزری نه‌وشیروان بۆ ئاماده‌باشی نه‌وشیروان له زیندوبونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌راندا، یان هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی دیکه، له به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ که‌س به قه‌د نه‌وشیروان جه‌لال ناناسێت، و جه‌لالیش به هه‌مان شێوه،.
چواره‌م: سیاسه‌تی چه‌وتی جه‌لال، که هاوشێوه بو له ته‌ک سیاسه‌ته‌که‌ی سه‌دام حوسیندا، چۆن؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌لال ئه‌وه‌ی به خوێی جێشتیتش بیگایشتایهتێ، ده‌یکرد به شت، پۆستی گه‌وره‌ی حیزبی و حکومی دادایێ، گه‌وره‌ی ده‌کرد، چه‌ندان که‌سی بێ ناوه‌رۆک و بێ نازنامه‌ی هێنایه مه‌یدانه‌که‌وه، نمونه‌ی دیاری ئه‌م حهشهرهتانهش به‌رهه‌می بێ به‌رهه‌مه، که قوتابی خوێندگای ئه‌مه‌ریکیه‌کانه، جاسوسێکی بێ نمونه‌یه، هاوتوخمی جه‌لاله، له پانکردنه‌وه بۆ دوژمنانی گه‌لی کوردا، ته‌نها کورسی و ده‌سه‌ڵات و پاره‌ی هه‌بێت، گوێ به هیچ پره‌نسیپێکی ئه‌خلاقی و سیاسی نادات، کوت و مت ده‌ڵێیت جه‌لال تفی کردۆته ده‌مییه‌وه، له سازشکردن بۆ مافه‌کانی کورد، له بێ مۆڕاڵی له لیدوان و به‌رسیڤ داندا، له ئه‌رک و کاره سیاسهیکانیدا، له ڕه‌وشت و مۆڕاڵدا، قوتابیه‌کی گوێڕایه‌لی جه‌لالی پیره‌و، دوژمی ئیراده‌ی گه‌لی کورده، خۆشی به سیاسیه‌کی به ڕه‌وشت ده‌زانێت، بێگومان ئه‌وه‌ی پیی بلێیت ڕه‌وشت له‌و مرۆڤه‌دا نابینرێت!
پێنجه‌م: له سه‌ر هه‌مان وه‌زن و قافیه، به گه‌وره کردنی که‌سه نزیکه بێ ڕه‌وشت و ناسیاسهیهکانی بنه‌ماڵه‌که‌ی . هێڕۆ، به چ پێوه‌رێک بو به شت؟ هێرۆ من دڵنیام ناتوانێت نانی نیوه‌ڕۆیه‌ک خازر بکات، چۆن ده‌توانێت مه‌ڵبه‌ندێکی گه‌وره‌ی وه‌ک سلێمانی به ڕێوه ببات؟ له کاتێکدا ئه‌م ڕه‌وشته بۆگه‌ن و پیسه‌ی جه‌لال که هاوکاته له گه‌ڵ سیاسه‌تی، ووڵاتانی خۆر هه‌ڵاتی ناویندا، به تایبه‌تی ووڵاتانی عه‌ره‌بی دواکه‌وتو، که ده‌بێت منداڵه بچکۆلانهکهشیان ناز و مه‌کری میری پێببه‌خشرێت، ئاخر هێرۆ، نه خوێنده‌واری هه‌یه، نه سیاسه‌تی کرده‌وه، نه سیاسه‌ت ده‌زانێت، ئه‌وه‌ی که هێرۆی هێشتۆته‌وه، ته‌نها بونی جه‌لاله وه‌ک سیاسیه‌کی سۆزانی(ڕه‌فسنجانی وای گوت) ده‌نا من دڵنیام ئه‌گه‌ر هێرۆ ژنی جه‌لال نه‌بوایه، ده‌بو له به‌ر بهلهدێکهی سلێمانی که‌نگر و په‌ڵپینه‌ی بفرۆشتایه، له گه‌ڵ ڕێزی زۆرم بۆ ئه‌و دایکه جوامێرانه‌ی که سه‌وزه‌و کوزه‌ڵه ده‌فرۆشن، و بۆ بژێوی سه‌ختی ژیانییان ، منه‌تباری پیاوی ده‌ماغ سس نابن، و نابنه کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعی بنه‌ماڵه،. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یهعم دێته‌وه به ناو هێنانی هێرۆ، زۆری له سه‌ر ناڵێم، ته‌نها ده‌ڵێم تف له ڕۆژگار، که هێرۆ ببێته ده‌م سپی و ده‌م ڕاستی یه‌کێتی، له کوێش؟ له سوله‌یمانی!! ئه‌و شاره‌ی له دروست بونیه‌وه، وه‌ک کامه‌ران موکری ڕوح زیندو ، ده‌ڵێت(سلێمانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی) ئاخر سلێمانی ئه‌و شاره‌ی، هیچ کات و ساتێک سه‌ری بۆ هیچ زه‌بر و زه‌نگی دوژمنێک داوهنهوهنادوهو هه‌میشه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی به‌رگیرکردن و فیداکارئیدا بوه، ئه‌گه‌ر مهغۆلێکی وه‌ک جه‌لال نه‌یه‌وێت له جوانی ئه‌م شاره که‌م بکاته‌وه، سلێمانی شۆڕشگێڕ‌و سیاسی به شه‌ره‌ف و خاوه‌ن مۆڕاڵی تێدا نه‌ماوه جگه له پیرێژنه نه‌خۆشه‌که‌ی خێزانت؟!
دوا جار وه‌ک بوڵقی سه‌ر ئاو، به‌ڵام بڵقێکی لاستیکی، قوباد و پاڤێل هی ئه‌وه نین زۆر کاتیان پێوه بکوژین، ته‌نها یه‌ک شت ده‌ڵێم، ئایا قوباد به‌و ناسکیه که من دڵنیام هه‌تا ئێستا مێش پێوه‌ی نه‌داوه، چۆن و به چی شێوه‌یه‌ک ده‌بێته نوێنه‌ری گه‌لێک له دروست بونیه‌وه له ته‌ک تانک و دهبابهده ده‌جه‌نگێت و ده‌ریایه‌ک خوێنی ڕشتوه، ئاخر من دڵنیام کاتێک ئه‌و پۆسته‌ت به قوبادی کوڕیت به‌خشی، خۆ قوباد هێشتا باڵق نه‌ببو! قوباد هه‌تا ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت (گا) به گوناندا ده‌ناسێته‌وه، هه‌تا میزی نه‌یه‌ت نازانێت دامێنی له کوێدایه، ئاخر که جه‌لالێکی سه‌قه‌ت و خهڵافاو نه‌بێت، کێ ئه‌م کاره بێ سه‌ره‌و به‌ره‌و قۆڕو بێمانایهنه ده‌کات؟ پاڤێڵ، کاتێک مرۆڤ ناوه‌که‌ی ده‌بیستێت، یان ناوه‌که‌ی ده‌ڵێت، له خۆیه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی ناوی نه‌سته‌له‌یه‌ک یان خواردنێکی عه‌جیب دێته به‌ر گوێی و زمان، له گه‌ڵ ڕیزمدا، هه‌ڵبه‌ت من نامه‌وێت باسه‌که هێنده بچوک بکه‌مه‌وه که بمه‌وێت خوانه‌خواسته گه‌ڵته به ناوی هیچ که‌سێک بکه‌م، ئه‌مه‌و له گه‌ڵ هه‌مو شتێکیشدا، من وه‌ک مرۆڤ ڕیز له هه‌مو که‌سێک ده‌گرم، به‌ڵام مرۆڤه‌کان به کردار‌و ڕه‌فتاریاندا هه‌ڵده‌سه‌نگێنم، پاڤێڵ، بوه به شت، به‌رپرسی میلیشیای بنه‌ماڵه، به‌ڵام سیاسه‌تی تاڵه‌بانی هێنده سیاسه‌تێکی قۆڕه، هه‌ر زو د‌رکی پێده‌کرێت، که ئه‌م میلیشیایه‌ی کردۆته‌وه بۆ به‌رگیری کردن له خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر نا پاڤێڵ به‌ریته مه‌زادخانه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ی سلێمانی، ناتوانێت ته‌سجیلێکی شکاو بکرێت، چۆن ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ی سه‌ربازی و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه هه‌بێت له ته‌ک کێدا؟ تیرۆرستاندا!! من گه‌ره‌کمه هیچ له سه‌ر ئه‌م منداڵه نازدارانه نه‌ڵێم، له به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیام هیچ گوناهی خۆیان نییه، خوای گه‌وره‌ی جه‌لال له‌مه سوک تر و بێوه‌زن تر‌و سۆزانیتر بکات له ناو جیهانی سیاسه‌تدا..
لێره کۆتای پێده‌هێنم، که سه‌ره ژههراویهکهیه! شانازی بله‌ی ئه‌حه ڕه‌شی ڕو ڕه‌ش!
یه‌کێتی نیشتمانی جه‌لالی، ئه‌گه‌ر به هیچ شتێک و به هیچ ڕوداوێک و هۆکارێک شکستی گه‌وره‌ی نه هێنابێت، وه‌ک ئه‌و مێژوه که‌م و بچوکه‌ی که له سه‌ره‌وه به کورتی و خێرای ئاماژه‌م پێیکردوه، به دانانی ئه‌م ژنه سهرڕشکنه شکستی گه‌وره‌ی به سه‌ر خۆیدا هێناوه، مه‌به‌سته‌که ڕون و دیاره، (لـــــــــــهندهن)ی پایته‌ختی به‌ریتانیا، جێگایه‌ک نیه بۆ هه‌مو سیاسیه‌ک، وه هه‌مو سیاسیه‌ک ناتوانێت تێدا سیاسه‌ت بکات، ئه‌ویش به‌و پێیه‌ی که ده‌کرێت بڵێین ئینگلیز، خاوه‌ن یه‌که‌م وانه‌ی سیاسه‌تن و کلیلی چونه ناو سیاسه‌تیان به ده‌سته‌وه‌یه، بستێک زه‌وی و قومێک ته‌ڕایی نیه له سه‌ر ئه‌م گه‌ردونه‌دا ئینگلز و به‌ریتانیه‌کان سیاسه‌ت و ته‌عریبیان تێیدا نه‌کردبێت، ئینگلیز خاوه‌ن دورودرێژترین سیاسه‌تی جیهانین، چ له ڕوانگه‌ی سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی و چ له سه‌ر ئه‌ساسی سیاسه‌تی ناوخۆیی، خاوه‌ن گه‌وره‌ترین و درێژترین جه‌نگن له گه‌ڵ هاوسێ زل هێزه سیاسه‌کاندا، وه‌ک ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، پاشانیش به‌ردی بناغه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکاو ئوسترالیا‌و هیندستانو چه‌ندان ولات و قاره‌ی دیکه‌یان داناوه، ده‌روازه‌یه‌ک هه‌یه له‌م پایته‌خته‌دا پێ ده‌گوترێت ( تێن داون ستریت ) واته مێزی واژو کردن و دیاری کردنی چاره‌نوسی هه‌مو جیهان! پاشان جگه له‌مه، له ڕوی دیکه‌وه ئه‌م ووڵاته وڵاتێکی خاوه‌ن ئه‌زمونه له ته‌ک مامه‌ڵه‌کردن له ته‌ک دۆست و نه‌یاره‌کانیدا، زیره‌که که گفتوگۆ‌و دانوستاندا، له هه‌ڵسانگاندنی که‌سانی به‌رامبه‌ریان، له به‌ڵێندان و په‌یمان وهرگرتنو په‌یمان به‌خشین، ئه‌گه‌ر زۆر به کوردی و کرمانجی بیبڕێنمه‌وه، ده‌کریت بڵێین له‌نده‌ن جێگا‌و شوێنی شاناز نه‌بوه نییه، بۆ سیاسه‌ت کردن و بون به نوێنه‌ری حیزبێکی به ناو سۆسیال دیموکرات، له به‌ر ئه‌وه‌ی شاناز، به هیچ پێوه‌رێک سه‌ر له ئهلف و بێ سیاسه‌ت ده‌رناکات، له گه‌ڵ ته‌نها ڕۆژنامه نوسێکی سیاسیش‌دا، نه‌کا له ته‌ک سیاسه‌تێکی گه‌وره‌و قه‌به‌ی وه‌ک به‌ریتانیا، شاناز ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی کچی ئبراهیم ئه‌حمه‌دی کۆپان دورو ،و ژن خوشکی جه‌لاله، ئه‌م پۆسته ههستیارو گرینگه‌ی پێبه‌خشراوه، من زۆر بیرم له سیاسه‌تی جه‌لال کرده‌وه، تێنه‌گه‌یشتم ئه‌بێت چی وام له کابرایه کردبێت، جۆره بڕیارێکی وه‌ها ترسناک بدات بۆ ده‌ستنیشانکردنی ئه‌م زڕ ژنه بۆ ئه‌و پۆسته ههستیارو گرینگه، هینده‌ی بیرم لیی کرده‌وه ئه‌وه‌م لا گه‌ڵاله بو، که یان جه‌لال له ژێر زه‌برو زه‌نگی هیرۆدا بڕیارێکی وه‌ها ترسناک و جهرگبڕیداوه، یان له کاڵفامی و یاری کردن به عه‌قڵی براده‌رانی مه‌کته‌ب سیاسهیهکهی یه‌کێتیه لاواز و فهسادهکه! لێ هه‌ردوکیان ڕێیتێده‌چێت، بۆی هه‌یه له ژێر زه‌برو شه‌ڕه‌نگێزی هێرۆ و هه‌ڵۆ دا وه‌ک ژن به ژنی سیاسی ئه‌م بڕیاره ترسناکه‌ی یابێت، وه یان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌ویش به گوێنه‌دان و حیساب نه‌کردن بۆ ئه‌و هه‌مو سمێل زل و خۆ بهشت زانانه‌ی له ناو یه‌کێتیدا که ڕێوی به گوێ ده‌گرن، من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه لغاو له دهمو قه‌پۆز زلهنهی ناو یه‌کێتی که‌مێک مۆڕاڵ و خاوه‌ن شه‌ره‌ف و شۆڕش و کوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی بونایه، ئه‌وه هه‌رگیز ڕێگایه‌ن به جه‌لال نه‌داده، بۆ کارێکی وه‌ها، ترسناک، به دانانی شانازێک، که ته‌نها له ژنی فاشیۆن ده‌چێت، هیچ سیما‌و ڕوخسارێکی سیاسی و ڕۆشنبیرو ئه‌ده‌بی له بونیاتی ئه‌و زڕ ژنه‌دا نابینرێت، ئه‌م نێره پیاو و کوڵه پیاوانه‌ی ناو مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی نیشتمان جه‌لالی، ته‌نها پاره‌و پۆست و شه‌وی سوریان هه‌بێت، ئیدی هیچ شتێک به گرینگ و پێویست، نازانن، ئه‌و گێله پیاوانه که به خۆیان ده‌ڵێن سیاسی، بیر له داهاتو و مێژو ناکه‌نه‌وه که بونی شاناز له‌م جیگه هه‌ستیاره‌دا زه‌ره‌رو زیانێکی گه‌وره به دۆزی ڕاوه‌ی گه‌لی کورد و یه‌کیتی نیشتمانی و خه‌بات و ڕه‌نج و قوربانی گه‌لی کورد ده‌دات! ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێکی دیکه بوایه له جێگه‌ی ئێوه هه‌ر زو د‌رکی به بێ که‌ڵکی و ئه‌نانیه‌ت و خۆپه‌رستی جه‌لال ده‌کرد و ئه‌و کورسی و پۆست و پارانه‌ی به چڕ‌و چاوی جه‌لالدا دهکێشهیهوهو پێیدهگوت، شه‌رمه بۆ تۆی سۆزانی سیاسه‌ت به ئێمه‌و گه‌لی کورده‌وه ده‌که‌یت بۆ به‌رز کردنه‌وه و پیرۆزی ڕاگرتنی کهسو کار‌و خانه‌واده‌که‌ت، کێ له بنه‌ماڵه‌که‌ی جه‌لال و بله‌ی ئه‌حه ڕه‌شا، ئێستا بێ پله‌و مه‌نسه‌ب و کۆمانیاو سه‌رمایه‌و کورسیه؟ کێ له جه‌لال و منداڵه چاو سوره‌کانی بله‌ی ئه‌حه ڕه‌ش رازیه؟
کێ به قه‌د شاناز و هێر و هه‌ڵۆ زه‌ربه‌ی گه‌وره‌یان له فه‌ساد و جه‌سته‌ی یه‌کێتی داوه؟ کێ به قه‌د کوڕه‌کانی تاڵه‌بانی جێگه‌ی گله‌ی و ڕازی خه‌لکی کوردستان نین؟ کێ به قه‌د شێخ جهعفهرهکان و عومه‌ر فهتهحهکان و حاکم قایهره شه‌رواڵ پیسه‌که‌ی یه‌کێتی غه‌درو خیانه‌تیان له گه‌ل و نیشتمانی خه‌لکی کوردوستان و سلێمانی به تایبه‌تی کردوه؟ ئه‌گه‌ر که‌سێک یان دیکتاتۆرێک یان هه‌ر جاش و جاوسێکی دیکه له دژی گه‌ڵی کورد خیانه‌تی کردبێت له دوای سه‌دام حوسێن و مهسعوی مه‌لای هه‌زار جار جاش ئه‌وه جه‌لال و بنه‌ماڵه‌که‌ی بله‌ی ئه‌حه ڕه‌شه، به بێ یه‌ک و دو،
هه‌ر که‌سێکی دیکه‌و هه‌ر مرۆڤێکی دیکه بوایه له بات ئه‌و سیاسیانه‌ی به ناو له مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کیتیدا، ده‌بو له مێژبوایه جه‌لالیان تڕ‌ۆ و ڕیسوا بکردایه، له به‌ر زۆر هۆ، له به‌ر زۆر کردار، له به‌ر زۆر گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی، له به‌ر ده‌رچونی له پره‌نسیپی ناوخۆی حیزبی، له به‌ر به هه‌ده‌ر بردن و تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت وسامانی خه‌ڵکی کوردستان و یه‌کێتیه‌که‌ی ئێستاش، .
شاناز له له‌نده‌ن و هێرۆش له سلێمانی، ئه‌وه‌ی حیساب و ڕیز بێت له یه‌ک که‌سی ناگرن، به مهکتهن سیاسیه‌کانیشه‌وه، تاکه که‌س و تاکه هۆکار بۆ داڕزاندنی یه‌کێتیه جوان و شۆڕشگێره‌که‌ی جاران، جه‌لال و هێرو شانازن،
ئیستا یه‌کێتی جگه له مه‌لهایه‌کی سیاسی هیچ سیمایه‌کی حیزبی پیوه نه‌ماوه، هێرۆ له سوله‌یمانی ئابڕوی ئه‌و حیزبه جوانه‌ی برد، که سه‌دان گه‌نج و لاو بۆی بونه قوربانی، هه‌زاران سیاسی و شۆڕشگێر خوێنی خۆیان له پیناویدا به‌خت کرد، شانازیش به هه‌مان شیوه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، جگه له بازرگانی و خۆ ده‌وله‌مه‌ند کردن، و خۆ نواندنی زیاتری خۆی و ڕوڕهشکردنی خودی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی و حیزبه‌که‌شی هیچی نه‌کردوه، هیچیشی پێناکرێت، له بات ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی کێشه‌ی قه‌ومی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی گه‌له‌که‌ی بێت، له بات ئه‌وه‌ی شه‌و ڕۆژ بخاته سه‌ر یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که پێده‌ڵێن ئه‌رک و به‌ر پرسیارێتی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی جێبه‌جیی بکات، له بات ئه‌وه‌ی وه‌ک به‌رپرسیار خۆی ناسانده‌وه له‌م ولاته‌دا به‌ر پرسیار بێت، له ره‌وشی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی ڕه‌وه‌ندی کوردی، به پێجه‌وانه‌ی هه‌مو پڕه‌نسیپێکی مرۆڤانه، ئه‌وه‌ی خوا‌و خه‌ڵک پێیناخۆشه ئه‌م زڕه ژنه ده‌یکات، ئه‌ویش به پشبه‌ستن به پاره‌ی دزراوی گه‌ل ومیله‌ت، به پشت به‌ستن به هێزێکی خاوه‌ن میلیشیای وه‌ک یه‌کیتی ئێستا، به پشت به‌ستن به‌و کۆمپانیا گه‌وره‌ییه‌ی که پیدهگوترێت یه‌کیتی نیشتمانی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لالی و بله‌ی ئه‌حه‌ڕه‌شی کۆپان دورو .
ئه‌م گه‌رده‌لولی نوسینه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ڕوخاندن و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری جهلایلزم و بارزانیزیزم
مـــــــــــــــــاکـــــــان گـــــــــهڤــــهری
له‌نده‌ن
03/05/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست