کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شاناز و هاوار حاجی سه‌رقاڵی چین؟

Friday, 19/02/2010, 12:00


له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئارامییه‌یان لێهه‌ڵگیراوه‌ و هه‌ست به‌ شکست و بێهێزی خۆیان ده‌که‌ن، باوه‌ڕیان به‌ قسه‌کانی خۆیان نه‌ماوه‌و سه‌رشۆڕی تاک و هاوڕێ و برادارانی خۆیانن وشه‌رمه‌زاری کوردن، له‌ لایه‌ک و له‌ لایه‌که‌ی دیکه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ بێتام و بێ ماناکانی ئامۆژنه‌ هێرۆی به‌رپرس و باڵا ده‌ست که‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تۆقاند ئامێزده‌، ئامۆژنه‌ هێرۆ په‌یوه‌ندی کردوه‌ به‌ شانازه‌وه‌ پێی ڕاگه‌یانده‌وه‌ که‌ ساڵانێکه‌ له‌ گه‌ڵ هاوار خه‌ریکین چین و ئه‌و هه‌مو پاره‌یاتان بۆچی بوه‌، وه‌ک ده‌زانم ئێستا به‌ریتانیاتان له‌ ده‌ست ده‌رچوه‌ و سه‌رجه‌م دانیشتوانی ئه‌و ووڵاته‌ په‌یوه‌ندییان کردوه‌ به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌تا ڕێکخستنه‌کانی خۆشمان ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌وان، له‌ کاتیكدا گۆڕان نه‌ پاره‌ی هه‌یه‌و نه‌ هیچ له‌ سه‌گ سواڵ ده‌که‌ن، ئێوه‌ش ته‌خشان و په‌خشان به‌ پاره‌کانی من و جه‌لالی داماوه‌وه‌ ده‌که‌ن، کوا چیتان کردوه‌، هه‌رچی زوه‌ به‌ پاره‌ بێت به‌ سه‌یاره‌ بێت به‌ ماڵ و موڵک بێت ده‌بێت زۆرترین که‌س په‌شیمان بکه‌نه‌وه‌، و به‌ڵێنی هه‌مو شتێکیان پێبده‌ن، به‌س سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنین، به‌ڵێن بێت هه‌مو شتێکیان بۆ ده‌که‌م، خۆ پشتمان پێوه‌ی نه‌هێشاوه‌، ئه‌رز ئه‌رزی خوایه‌و سامان سامانی گه‌له‌، هه‌تا گه‌لیش قسه‌ نه‌کات ئه‌وه‌ هی منی و جه‌لالی مێردمه‌،
به‌ڕێزان چه‌ند ڕۆژێکه‌ هاوارو شاناز خه‌ریکی ته‌له‌فۆن کردنن بۆ چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک له‌ شاره‌کان، لێ مه‌خابن هێنده‌ی زانیاریه‌کانمان به‌ ده‌ست گه‌یشتوه‌ هه‌مو ئه‌و به‌رێزانه‌ی که‌ شاناز و هاوار ویستویانه‌ ده‌میان چه‌ور بکه‌ن، یه‌ک ڕاست ده‌می شاناز و هاواریان داخستوه‌، پێیان گوتن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاست ده‌که‌ن بۆ چه‌ند ساڵه‌، له‌ ئێمه‌ی کۆنه‌ کادیرو ڕێکخسته‌ناکانی ده‌ره‌وه‌ی ی ن ک ناپرسنه‌وه، له‌ جێگه‌ی ئێمه‌ که‌سانی نه‌خوێنده‌وارو نا شایسته‌ ده‌ده‌مه‌زرێنن،
له‌ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌ به‌ڕێزێکه‌وه‌ کردووه‌ له‌ باکوری به‌ریتانیا به‌ ناوی (....) که‌ دانیشتوی شاری (.....) ئه‌و به‌ڕێزه‌ کادیرێکی پێشکه‌وتو به‌ توانای ڕێکخستنه‌کانی ی ن ک بوه‌، لێ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ به‌ر دلسۆزی و به‌ ئه‌مه‌کی له‌ ناو ڕیزه‌کانی ی ن ک له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که‌ چه‌ند ڕه‌خنه‌یه‌ک ده‌گرێت وه‌ده‌ری ده‌نینن و به‌ دوژمی ی ن ک ده‌ده‌ن له‌ قه‌ڵام و پێی ده‌ڵێن تۆ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ی ن ک کار ناکه‌یت به‌ڵکو هه‌وڵ بۆ تیکدانی ڕیزه‌کانی ی ن ک ده‌ده‌یت، لێ تاوانی ئه‌و به‌ڕێزه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ بوه‌، که‌ گوتویه‌تی ئێوه‌ که‌سانی نا به‌رپرس و گه‌نده‌ڵ ده‌که‌نه‌ به‌رپرسی شاره‌کان و کارگێڕ، که‌ ڕۆژانه‌ له‌ پارک و له‌ شوێنه‌ گشتیه‌کاندا به‌ سه‌رخۆشی دێت و ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ زیان به‌ ڕه‌وشتی ڕێکخستنه‌کانی ی ن ک، ده‌دات، پاشان داوای کردبو، له‌و پاره‌ زۆره‌ی که‌ بنه‌ما‌ڵه‌ی کاک ئیبراهیم هه‌یانه‌و هه‌ردو کچه‌که‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و داهاته‌ ده‌که‌ن، با له‌ شاره‌کانی به‌ریتانیا، نوسینگه‌یه‌ک بکه‌نه‌وه‌ بۆ هاوکاریکردنی کوردستانییان له‌ شاره‌کاندا، لێ جارێکی تر پێیان وتبو، تۆ ئه‌توانیت له‌ سه‌ر شانی خۆت ئه‌و نوسینگه‌یه‌ بکه‌یته‌وه‌،
به‌ڕێزان له‌ په‌یوه‌ندیه‌که‌ی شاناز و هاواردا، به‌و به‌ڕێزاوه‌ بڕێکی زۆری پاره‌ی پێشکه‌ش کراوه‌ له‌ گه‌ڵ چه‌ندین په‌یمان و به‌ڵێن که‌ له‌ کوردستان بۆی بکه‌ن، لێ هه‌ڵوێستی جوانو جوامێرانه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌، ئه‌وه‌ ده‌بێت، ده‌ڵێت کاک هاوارو دادا شاناز ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌ ئێستا ده‌یده‌ن به‌ من، هه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بو که‌ من چه‌ند ساڵێک له‌ مه‌وپێش ته‌رحم کرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆ پڕۆژه‌یه‌کی خزمه‌ت گوزاری له‌م شاره‌دا به‌ رێزتان سه‌رفی بکه‌ن، ئه‌و کات سودو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو لایه‌کی تێدا ده‌بێت،لی به‌ داخه‌وه‌ ئێستا ئێوه‌ بڕێک پاره‌ی زۆر پێشکه‌ش به‌ من ده‌که‌ن بۆ چ مه‌به‌ستێک ئه‌گه‌ر بێده‌نگ کردنی ویژدانمه‌، داوای لیبوردن ده‌که‌م، من پێویستم به‌ پاره‌ی دزراوی میلله‌ته‌که‌ی خۆم نییه‌، به‌ڵکو ده‌توانم به‌ پاره‌ی کرێکاری و ڕۆژانه‌که‌شم یارمه‌تی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ بده‌م که‌ ئێستا بۆته‌ ڕوناکی بۆ گه‌لێکی سته‌مدیده‌و زوڵم لێکراو،
په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌که‌ درێژه‌ی کێشاوه‌، زۆر قسه‌و باسی تر کراوه‌، لێ ئه‌و به‌ڕێزه‌ هه‌ڵوێستی نیشتمانییانه‌و دڵسۆزی خۆی پاراستوه‌و سه‌رجه‌م به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانی ئه‌و دو گه‌وره‌ گه‌نده‌ل و دزو چاو برسیانه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌، داخوازی شاناز و هاوار ئه‌وه‌ بوه‌ ، که‌ گوتویانه‌ دیار به‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ناتوانین بگه‌ینه‌ ئامانج، کاکه‌ گیان ڕێگه‌مان بده‌ میوانداریه‌کت بکه‌ین، له‌م کاته‌دا ئه‌و به‌ڕێزه‌یان خستۆته‌ مه‌وقیفه‌وه‌، ئه‌ویش گوتویه‌تی هه‌ر کاتێک دێن به‌خێر بێن، لێ هه‌لوێست و ویژدانی من نه‌گۆڕه‌، ده‌نگ و هێزی من له‌ خزمه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆراندا ده‌بێت،.
له‌ هه‌ر زانیاریه‌کی دیکه‌دا که‌ به‌ر ده‌ستمان بکه‌وێت ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه
پاشان ئه‌گه‌ر شاناز و هاوار فزه‌ بکه‌ن و بڵێن وا نییه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و کاته‌ ده‌نگه‌ تۆمارکراوه‌که‌ له‌ یۆتیوب و ده‌زگه‌یا ڕاگه‌یاندراوه‌ سه‌ربه‌خۆکاندا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌ ، ئه‌و کات هه‌مو لایه‌ک له‌ سه‌نگی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ تێده‌گات چۆن ده‌پاڕێته‌وه‌و کڕنوش بۆ ئراده‌ی هاوڵاتیان ده‌به‌ن له‌ گه‌ڵ شانازدا، پاشان با چێلاو خۆڕو جاشقه‌ڵه‌م و کونه‌ بڵاکانی ناو مه‌ڵبه‌نی له‌نده‌ن قسه‌ی خۆاین هه‌بێت، به‌ تایبه‌تی ئه‌و جاسوسه‌ی که‌ به‌ انوی مه‌ڵبه‌نده‌ ته‌له‌فۆن بۆ خه‌ڵک ده‌کاتو ده‌نگ تۆمار ده‌کات، مه‌به‌ستم ئه‌و رێبواره‌ نه‌خۆش و ئیفلئجه‌یه‌!
پاشان ڕێکخستنه‌کانی باوکری به‌ریتانیا خاوه‌ن زۆرترین گه‌نده‌ڵی و دزی و شه‌رواڵ پیسین، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کیان هه‌بێت ئێمه‌ ئاماده‌ین به‌ به‌ڵگه‌وه‌ شتی زۆر خه‌ته‌ریان له‌ سه‌ر بڵاو بکه‌ینه‌وه‌، با ئاگادار بن به‌ر له‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌یان ئاوڕێک له‌ ڕابردوی خۆیان بده‌نه‌وه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە