کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تایبه‌ت به‌ کوردستان پۆست ..ریپۆرتاژێک له‌ بنکه‌ی ده‌نگدانی مانشسته‌ر

Saturday, 06/03/2010, 12:00


تایبه‌ت به‌ کوردستان پۆست
هه‌ر ئێستا له‌ بنکه‌ی ده‌نگدان له‌ شاری مانجێسته‌ری به‌ریتانیا، له‌ به‌ر بونی ساخته‌کاری و ده‌ستی حیزب و لیستی هاوپه‌یمانی له‌ ناو بنه‌که‌ی ده‌نگانی ئه‌و ویستگه‌یه‌، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و ویستگه‌یه‌ مانییان گتروه‌ و هیچ که‌سێک ده‌نگ نایات، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ ئه‌م شه‌و ئاماژه‌مان پێیکردبو، که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌و دو خانم به‌یان سامی و شاناز ئیبراهیم، له‌ پشت ئه‌م کاره‌ قێزه‌وه‌ندی و ناشارستانییه‌وه‌ن، له‌ هه‌وڵه‌ بۆگه‌نو نامرۆڤانه‌که‌یاندا، هه‌وڵی ڕێگا خۆشکردنییان داوه‌، بۆ عه‌ره‌به‌کان که‌ به‌ بێ کێشه‌ ده‌نگ بده‌ن، لێ بۆ ڕه‌وه‌ندنی کوردی سه‌دان گرفتیان دروستکردوه‌،
ئێستا ئێمه‌ له‌ ناو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری ده‌نگدارانداین له‌ ویستگه‌ی مانجیسته‌ری به‌ریتانیا، شه‌ڕو پێکدادان دروست بوه‌ له‌ نێوا ده‌نگداراندا، که‌ ده‌کرێت به‌ دو به‌شه‌وه‌ وا ته‌ کورد و عه‌ره‌ب، زۆر به‌ی ئاماده‌بوانیش ده‌لین بێگومان ده‌ستی ی ن ک و پ د ک له‌ پشت ئه‌م دیارده‌یه‌وه‌ن، به‌و پێیه‌ی که‌ سه‌رجه‌م ده‌نگده‌رانی ئه‌و بنکه‌یه‌ که‌ کوردن وتاری ده‌یگۆڕین ده‌ڵێن و گۆڕانخوازن، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وای کورده‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی له‌ به‌ریتانیا، ڕێگای دیکه‌ بدۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی که‌م ڕوی ڕه‌شی خۆیان بنونێنن، ئه‌گه‌ر نا بۆچی ده‌ست ده‌خه‌نه‌ ناو پرۆسه‌کانی ده‌نگدانه‌وه‌ له‌ به‌ریتانیا ،..
پاشان ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که‌ له‌و ویستگه‌یه‌دا ئیستا ده‌نگده‌ده‌ن هه‌مان ئه‌و دۆکیومێنت و به‌ڵگه‌نامانه‌یان پییه‌ که‌ کورده‌کانیش خاوه‌نینین، لێ به‌ده‌خه‌وه‌ بانێکه‌و دو هه‌وا،
بۆ برا عه‌رابه‌کانی ئاغای جه‌لال و مه‌سعود هه‌یه‌ ده‌نگ بده‌ن لێ بۆ کوردستانییانی گۆڕانخواز نییه‌،
ئێستا جه‌ماوه‌رێکی زۆر به‌ ئاڵای کوردستانو گۆڕانه‌وه‌ که‌ژاوه‌یه‌کی نمونه‌یییان ده‌سپێکردوه‌ له‌ به‌ر ده‌م بنکه‌که‌داو سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی بنکه‌که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ن ، چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانن،
ئه‌م شه‌و وێنه‌و به‌ڵگه‌ی دیکه‌تان به‌ زانیاری زیاتره‌وه‌ بۆ ده‌خه‌ینه‌ ڕو، به‌ڵام له‌ ئێستادا ده‌بێت ئه‌وه‌تان بۆ ڕون بکه‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌نگدان وه‌ستاوه‌ و مانگرت ده‌ستی پێکردوه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ک ناڕازایه‌تیه‌ک ده‌نگداران له‌ دژی بڕیاره‌کانی کۆمیسیۆنی لیستی هاوپه‌یمانی ..
له‌ گه‌ڵ ڕێزماندا
بنکه‌ی ده‌نگدان له‌ مانجیسته‌ر
تایبه‌ت به‌ کوردستان پۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە