کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاماشای یه‌کێتی نیشتمانی بکه‌ن چۆن وه‌ک پشیله‌ سپڵه‌یه‌؟!!

Wednesday, 10/03/2010, 12:00


تکایه‌ کلیک له‌ سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن له‌ دوای خێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌
http://www.youtube.com/watch?v=8UvHPzhORQo&feature=related
ئاخر کاتێک پێنوسه‌که‌م گڕ له‌ نوک و خامه‌ی به‌رده‌دات، ناهه‌قی مه‌گرن، ته‌ماشای یه‌کێتی نیشتمانی جاشه‌کان بکه‌ن ، چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ک مێژوی گڵاوی خۆی بۆگه‌ن ده‌کات، نیگای ئه‌م وێنه‌یه‌ بکه‌ن که‌ به‌ شێوازێکی زۆر نایاب و عه‌نتیکه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌ ڕو زه‌رو ڕو دزێوه‌که‌یدا به‌ گه‌وره‌ی ڕیکلام و بێ ماریفه‌تی به‌ میژوی خۆیه‌وه‌ ده‌کات ،
ئه‌م نوسینه‌ سه‌ره‌تا پێشکه‌ش ده‌که‌م به‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی گه‌رمیانی خۆشه‌وسیت و نیشتمان په‌روه‌رو وڵاتپارێز ، وێنه‌کان هه‌تمه‌ن واقیعی ئێستای ئه‌و یه‌کێتیه‌ ده‌رده‌خات، که‌ بۆته‌ نۆکه‌رو بچوکی بنامه‌ڵه‌ی مه‌سعودی 3 جار جاش، له‌ ماڵپه‌ڕێکی ئه‌و حیزبه‌ بچوکه‌وه‌ ئه‌مڕۆ پۆلێک له‌ خه‌ڵکی بێناسنامه‌و بێ ناونیشان وه‌ک ڕابه‌رو خه‌باتکار پیشان ده‌ده‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی مێژو به‌ ده‌ست جه‌لالیه‌کانه‌وه‌ بسوڕێت و بگه‌ڕێت، چۆن پێیان پێباش بو ، ئاوهای پیشان بده‌ن، یان چۆن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیان بو، ئاوه بدوین،
نیگایه‌کی ئه‌م وێنه‌یه‌ بکه‌ن، که‌ پێشڕاوان و شۆڕشگێرانی یه‌کێتیه‌ جاش و جاسوسه‌که‌ پیشان ده‌دات، ورد ببنه‌وه‌و جوان لێی ڕامێنن، بزانن چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ک خۆیان ئابڕوی خۆیان ده‌به‌ن ، بزانن چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ک ده‌یانه‌وێت خه‌بات و شۆرشی چه‌ندان که‌سی سیاسی و شۆڕشگێڕی کورد له‌ خه‌باتی ڕزگاری خوازی گه‌لی کوردا، بشێوێنن و تێکاڵاوی خڵته‌ی مێژوی بێ باکی خۆیانی بکه‌ن،
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ ماڵپه‌ڕی زمانحاڵی جه‌لالیه‌کان بڵاو بۆته‌وه‌، ئه‌و په‌ڕی بێ مۆڕاڵی و بێ ئه‌ده‌بی ئه‌و حیزبه‌ پیشان ده‌دات، ته‌ماشای وێنه‌کان بکه‌ن بزانن وێنه‌ی چه‌ند جه‌للاد و کۆنه‌ جاش و کۆنه‌ خه‌تمایللیان داناوه‌، لێ وێنه‌یه‌کی شه‌هیدی نه‌مرو فه‌رمانده‌ (مــــــــــــــــامــــــــــه‌ ڕیشـــــــــــــــــــــــــه‌) که‌ هه‌تا ئێستاشی له‌ گه‌ڵ دابێت له‌ ناو دڵی هه‌زاران کوردا ده‌ژیت و سمبوڵی شۆڕش و به‌رخۆدانی کوردانه‌، له‌ یاد کراوه‌، من دڵنیام له‌ یاد نه‌کراوه‌، لێ بێمۆڕاڵی و بێ ئه‌خلاقی یه‌کێتیه‌، که‌ پاداشتی ئه‌و شۆڕشگێرانه‌ی خۆی نادا‌ته‌وه‌،
له‌ ناو وێنه‌کاندا، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرێک له‌و که‌سانه‌ هه‌تا ئێستاش که‌س نازانێت کێن و بۆ چ مه‌به‌ستێک دانراون، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه‌ یه‌کێتی به‌ سیاسه‌ت به‌ کادێرو لایه‌نگرانی بفرۆشێته‌وه‌، جێگای سه‌رسوڕمانه‌ له‌ کاتێکدا وێنه‌ی (عه‌لی عه‌سکه‌ری) وه‌ک ڕه‌مزێکی شۆڕشگێڕی ئه‌و حیزبه‌ پیشانده‌دات، له‌ کوڕه‌ بچکۆلانه‌که‌ی پاڵێوراوی لیستی گۆڕانه‌ و له‌ هه‌مان کاتیشدا باوکی شاڵاوه‌، که‌ به‌ داخه‌وه‌ به‌ڕێزیان یه‌کیك بو له‌ فایلده‌راکان، هاوکات له‌ گه‌ڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش و ئاسۆ ئه‌لمانی و سه‌عدی مێباز و چه‌ندانی دیکه‌،. بۆ زانیاری سه‌رجه‌م خوێنه‌رانیش ئه‌و که‌ماله‌ تورکمانه‌ی که‌ ئێستا سه‌رۆکی به‌ حیساب په‌رله‌مانی کوردستانه‌، ده‌ستی هه‌بوه‌ له‌ کوشتنی شه‌هید کردنی عه‌لی عه‌سکه‌ری و دکتۆر خالید و زیاتر له‌ 600 پێشمه‌رگه‌ی تری کوردستاندا،
ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه‌. له‌ ڕستیدا وێنه‌ی شه‌هید ئارامه‌، من زۆر به‌ زه‌ییم به‌ حاڵی یه‌کێتیدا دێته‌وه‌، لای یه‌کێتی نیشتمانی به‌عسی، زۆر ئه‌ترسم ئاوها بێت، که‌ بڵێن ئێستا ئارام ڕوحی زیندو بوایه‌، خه‌باتی کوردایه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بو، به‌داخه‌وه‌ که‌ جه‌لال و جه‌لالیه‌کان هه‌زاران شۆڕشگێری وه‌ک ئارام و مامه‌ ڕێشه‌ و حه‌مه‌ ڕه‌ش و هه‌زارانی دیکه‌یان خوارد و ئێستا له‌ ڕه‌ن جو قوربانیدانی ئه‌و شه‌هیدانه‌ سه‌رقاڵی شه‌وی سورن، ئاخر تخوا هێنده‌ی حه‌مه‌ ڕه‌ش و مامه‌ ڕیشه‌و ئاسۆی ده‌لاک و مام ڕۆسته‌م(خۆشبه‌ختانه‌ که‌ ئێستا زیندوه‌) کێ گویێ له‌ ناوی ئه‌م ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسیانه‌ی تری یه‌کێتی نیشتمانی به‌عسی بوه‌؟
یه‌کێتیه‌که‌ی جه‌لال ئه‌گه‌ر خواش نه‌یگرێت ئه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م مێژو خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستاندا هه‌زار جار ڕوڕه‌ش و بێ حه‌یایه‌،
له‌ مه‌خسه‌ره‌یه‌کی تری ئه‌م سیاسه‌ته‌ی یه‌کێتیدا وێنه‌ی جه‌بار فه‌رمانییان داناوه‌، ئاخر به‌ چ پێوه‌رێک؟
ئه‌ی هه‌ر جه‌لالی جاش نه‌بو له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی برایمیخه‌زوریدا ته‌وقه‌ی له‌ گه‌ڵدا نه‌کرد وجه‌باری ده‌رمان خوارد کرد؟ ئه‌ی کێ بو له‌ سه‌ر جێگا، له‌ قه‌لاچوالان ، ئه‌و کاته‌ی که‌ جه‌بار فه‌رمان ده‌چێته‌ قه‌لاچوان و جێگایه‌کی باش بۆخۆی فه‌راهم ده‌کات، تاڵه‌بانی نیگه‌ران ده‌بێت و توڕه‌ ده‌بێت، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جه‌لال له‌ جه‌بار فه‌رمان زیز ده‌بێت و وه‌ک منداڵ گڕو ده‌گرێت، ده‌نا ئه‌وه‌ی جه‌بار کردویه‌تی بۆ یه‌کێتی، جه‌لال و ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ مه‌کته‌ب سیاسی ئه‌و حیزبه‌دان نیو هێنده‌یان نه‌کردوه‌،.
هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوی جه‌لال و جه‌لالیه‌کان هێنده‌ گڵاو و بۆگه‌نه‌ مرۆڤ قێز ده‌کاته‌وه‌ له‌ باسکردنی، لێ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ژنه‌ی جه‌بار فه‌رمان ئاماده‌نه‌بوا درێژه‌ به‌ خابه‌ت بدات له‌ انو ڕیزی جاش جه‌لالیه‌کاندا، ئێستا ریز و حورمه‌ت له‌ وێنه‌که‌ی جه‌بار ده‌گیرێت، له‌ کاتێکدا خێزان و که‌و کاری مامه‌ ڕیشه‌ له‌ کوله‌ مه‌رگیدا ده‌ژین بێباکه‌و بێ مۆڕاڵه‌نه‌ وێنه‌ی مامه‌ رێشه‌ ون ده‌بێت
له‌ به‌ر سه‌رقاڵی و نه‌بونی کات ئه‌مه‌ی ئیستا نوسراوه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه‌ یه‌کێتیه‌که‌ی جه‌لالی پێ سوک و ڕیسوا بکرێت..
له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم جێگای خۆیه‌تی خه‌ڵکی ناوچه‌کانی گه‌رمیان به‌ تایبه‌تی و که‌رکو کو چه‌مچه‌مال و ناوچه‌و گونده‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست و ده‌نگی بوێرانه‌ی خۆیان بن و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک لێنه‌گه‌ڕێن یه‌کێتی به‌ ئاره‌زو هه‌وه‌سی خۆی یاری به‌ چاره‌نوسی شه‌هیداکانتانه‌وه‌ بکات، ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته‌ وشیاری و ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی گه‌رمیانو که‌رکوکه‌ که‌ ده‌بێت ده‌نگ هه‌ڵبڕن و بڵێن نا بۆ یه‌کێتی کۆنه‌ په‌رستو جاش و تۆقیو.
تێبینی و سه‌رنجی خۆم؛ من دڵنیام یه‌کێتی له‌ به‌ر دڵی پارتی و به‌ تایبه‌تی ته‌حسین شاوه‌یسی هه‌زار جاش نه‌یویراوه‌ وێنه‌ی مامه‌ ڕیشه‌و عه‌مه‌ ڕه‌ش ده‌بنێت!!. ئه‌م دێڕه‌م ماناو شی کردنه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، تۆی خوێنه‌ری به‌ڕیز بڕیاری خۆت بده‌ و شتێک بڵێ.. من سه‌رنج و وشه‌کانی ناو ئه‌م چه‌ند به‌ڵگه‌ ڤیدیۆییه‌ ده‌خه‌مه‌ ڕو و هیچی دیکه‌ ناڵێم ..
تکا ده‌که‌م کلیک له‌ سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌م لینکه‌نه‌ بکه‌ن
http://www.youtube.com/watch?v=8UvHPzhORQo&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=q8T6D3lciTI&feature=related

http://www.youtube.com/watch?v=8JQQk10XYJQ&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=a2CHfOY7eas

http://www.youtube.com/watch?v=qT3AwV7XoVM
http://www.youtube.com/watch?v=Z4qhwknsqt8&feature=related

ماکان گه‌ڤه‌ری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە