وه‌رزی بازرگانی ویژدان!
Wednesday, 17/02/2010, 12:00
بۆچی سه‌یر نه‌بێت؟! بۆچی لۆمه‌ی مێژو بکه‌ین؟ له کاتێکدا مرۆڤ جه‌رخی ده‌سوڕێنێت بۆ خستنه ناو به‌رداشی نه‌هامه‌تی و نهگبهتیهوه، بۆ ئه‌مه‌ی ده‌بینرێت کارێکی ئاسایی و جوڵه‌یه‌کی گونجاو و ته‌ندروسته؟ ویژدان سڕ کرد، بیر‌و باوه‌ڕ کڕینه‌وه، گێل کردن و فرۆشتنه‌وه‌ی درۆ، به‌ڵێن و په‌یمانی ساخته بۆ به ده‌ست هێنانی کورسی ده‌نگ کوژی! بۆچی دودڵبم؟ بۆچی له‌م نه‌گبه‌تی و نهگریسیهدا نه‌ڵێم ده‌نگی خۆم نافرۆشم و ناتان ناسم، لێ چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر وا بڵێم، ئایا، ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌بینرێت، سیناریۆیه‌کی گاڵته‌جاڕی نیه به چاره‌نوسی گه‌لێک، له‌وه‌ته‌ی هه‌یه فێڵی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی لێده‌کرێت؟ ئایا کورد، وه‌ک میله‌تێکی خه‌سێندراو نایه‌ته پێش چاو؟ له کاتێکدا ئه‌م هه‌مو چۆره گه‌مه‌و گاڵتانه‌ی له ته‌کدا ده‌کرێت؟ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمان لێنه‌شێوێت و زۆر به‌ره‌و دواوه ههڵنهکشێینهوه، با پیاسه‌یه‌ک بکه‌ین به مێژوی19 ساڵای حوکمڕانی له باشوری کوردستاندا،
باشوری کوردستان، به‌و هه‌رێمه ناسراوه که پێمان خۆش بێت و لامان ناخۆش بێت، هه‌رێمی زه‌رد که مه‌سعود بارزانی و هه‌رێمی سه‌وز که جه‌لال تاله‌بانی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، له جوگرافییای کوردستانی گه‌وره‌دا مێژویه‌کی دورودرێژی هه‌یه له خه‌بات وکۆششکردن بۆ ملاملانێی سیاسی ناوچه‌که به گشتی و له سه‌ر ئه‌ساسی نیشتمانی بونی کوردان له ناوچه‌که‌دا هه‌میشه خه‌بات و سه‌رهه‌ڵدانی تێداکراوه، لێ له دێرزه‌مانه‌وه ئه‌م کاروانی خه‌بات و هه‌وڵدان بۆ ئازادکردن به‌رده‌وامه، خۆشبه‌ختانه‌و ئازادانه ئه‌و پارچه‌یه 19 ساڵی ڕێکه ئازاد کراوه، و حوکمڕانی خۆماڵی حوکمی تێدا ده‌کات.
هه‌رێمێکی ئازاد کراو؛ که له سێ پارێزگار پێکدێت، هه‌ولێر وه‌ک پایته‌خت و سلێمانی و دهۆک وه‌ک دو شاری دیکه‌ی هه‌رێم، له دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری 1991 و له ده‌ستپێکی ساڵی 1992 حوکمه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی پێکهات، له‌و کات و سه‌رده‌مه‌وه ملاملانێی سیاسی و کێبڕکێی ده‌سه‌ڵات و گرتنه ده‌ستی حوکمه‌ت و دارای و سامانی کوردستان بوه، کێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌رێمه‌که، هه‌ر بۆیه چه‌ندان جار شه‌ڕی خوێناوی درێژخایه‌ن و ملاملانێی و به چاوی دوژمنانه‌وه لێکدهنواڕا، بێ شک ئه‌مه هه‌وێنی هه‌مو ئه‌و ناکۆکی و جه‌نگ و شه‌ڕه خوێناویه نه‌فره‌تیانه بو که له سه‌رده‌می شاخ و کۆندا ڕوبهڕیانببوهوه له گه‌ڵ یه‌کدیدا، یه‌کێتی و پارتی و حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری کوردستان، نمونه سۆسیالیس و زه‌حمه‌تکێشان و شوعی ودواجار چه‌ندا جار دابڕان و لێکترازانی ناو مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانیش هه‌ندێ جار ورده حیزبی بچوکی تری له دایک بوه، ئاڵای شۆڕشه‌که‌ی کاک حێکمه‌ت به نمونه.
لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نامه‌نه‌وێت له‌م بابه‌ته‌دا زۆر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو مێژی وململانێی سیاسی و ئاشوب و ده‌رده‌سه‌ریه‌کانی شۆڕشی کوردی، مه‌به‌ستمان له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی ڕابردوه که حوکمه‌تی ناوخۆی و خۆماڵی کوردی، کام ده‌ست که‌وت و خاڵی وه‌رچه‌رخانی گرینگ‌یان له ناوچه‌که‌دا بنیاد ناوه؟ له کاتێکدا چه‌ندان ده‌رفه‌تی زێڕین و هه‌لی باش هه‌ڵکه‌وتون و هاتونه‌ته پێش، کامانه‌ن ئه‌و ده‌ستکه‌وت و کاره گرینگانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی کوردی له چه‌ند ساڵی ڕابردودا به ده‌ستیان هێناون و پێشکه‌شی دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمه به‌ش بهشکراوهیان کردوه،(تکایه باسی فرۆکه خانه‌و ته‌لاری به‌رز و کۆمپانیا)م بۆ مه‌که‌ن ئه‌مانه نه‌ک هه‌ر ده‌ستکه‌وت نین به‌ڵکو له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و دو بنه‌ماڵه‌یه‌دا هاتونه‌ته دروست کردن، نمونه‌ش سه‌رجه‌م تهلاو باڵاخانه گه‌وره‌کان ماڵ و موڵکی بنه‌ماڵه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانین، کۆمپانیه‌کان بێ‌شک و بێ دو دڵی کوڕ‌و کچ و که‌س و کاره‌کانیان سه‌رپه‌رشتیان ده‌که‌ن، فڕگه‌کانی هه‌ولێرو سلێمانی ئه‌گه‌ر بۆ هاوڵاتیانی کوردستان بێت و بۆ مه‌به‌ستی گواستنه‌ی داهاتو کاری تایبه‌تی خۆتان دروست نه‌کرابێت، بۆچی له شوێنی چاوه‌ڕوانی فڕۆکه‌دا، که ده‌که‌وێته دوای خاڵی دواهه‌مین پشکنینه‌وه ده‌ست شۆر و جێگایه‌ک نیه بۆ چاوه‌ڕوانی گه‌شتیار؟
دوا جار باسی هاورده ده‌ره‌وه‌ی نه‌وته‌که‌مان بۆ مه‌که‌ن که ته‌نها زه‌ره‌رو زیانی به ژێرخانی ئابوری کوردستان گه‌یاند و هیچی دیکه نا، ئه‌گه‌ر نا له هه‌ر ناوچه‌یه‌کی جیهاندا، گۆڕانکاریه‌کی ئابوری ڕوبدات ئه‌وه گۆڕانکاری له هه‌مو ڕویه‌کی تری گوزارانی دانیشتوانی ناوچه‌که‌وه گۆڕانی به سه‌ردا دێت، ئه‌و گۆڕانانه چین و ئه‌و ده‌ست که‌وتانه چین که حوکمه‌تی زه‌ردو سه‌وز به ده‌ستیان هێناوه له ته‌مه‌نی حوکمڕانی کردنییان له ماوه‌ی 19 ساڵی ڕابردودا؟.
یان با نزیکتر بدوێن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که زهنییان کوێره‌و و زوتر بیره‌وه‌ریه‌کان له یاد ده‌که‌ن، باسی دوای کۆتای هاتینی پرۆسه‌ی ئازاد کردنی ئێراق ده‌که‌م، کورد‌و سه‌رانی کورد چ شۆڕشێکیان کردوه، له ئێراقی فیدڕاڵ‌دا؟ له کاتێکدا پۆسته باڵه‌و گرینگه‌کان سه‌رجه‌میان به ده‌ست کورده‌وه بوه، گرینگ ترینیان،
سه‌ره‌ک کۆمار ئێراقی فیدڕاڵ جه‌لال تاله‌بانی ، سکتێری ی ن ک
جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئێڕاق به‌رهه‌م ساڵح ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسی ی ن ک و سه‌رۆکی حکومه‌ت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێراقی فیدڕاڵ، وشیار زێباری له سه‌ر لیستی پ د ک
سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای ئێراقی فیدڕال بابه‌کر زێباری پ د ک
له گه‌ڵ چه‌ندا جێگر‌و پۆستی گرینگترو مه‌فره‌زه‌یه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مان و کۆمه‌ڵێک سیاسه‌ت مه‌داری تری کورد، له ئێراقی فیدڕاڵداو له دوای ڕوخانی ڕژێمی له‌ناوچوی گۆڕ به‌گۆڕی سه‌دام، کام ده‌ست که‌وت و کاری کوردانه‌تان کردوه، مادده‌ی 140و ناوچه دابڕاوهکانتان هێنایه‌وه؟.
له کاتێکدا به گرینگ ترین پۆست و به گه‌وره‌ترین ئه‌زمونه‌وه له چاو لایهنو حیزبه‌کانی که پێکهاته‌ی په‌رله‌مانی ئێراقه فیدڕالهکهتان پکهێنابو، نه‌تان توانیبێت ته‌نها کێشه‌یه‌کی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بکه‌ن که که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان بو، ئیدی له ئێستادا میله‌ت و گه‌ل به تایبه‌تی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی وه‌ک که‌رکوک خانه‌قین شه‌نگال دیاله مه‌نده‌لی تا حه‌مرین، چۆن متمانه‌تان پێبکه‌ن و له سه‌ر چ ئه‌ساسێک باوه‌ڕتان پێبکه‌ن، که ئێوه له هه‌رێمه ئازاده‌که‌ی که 19 ساڵه حوکمڕانی تێدا ده‌که‌ن و به پارچه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌دن ناسراوه له ئێراقدا که دانیشتوانه‌که‌ی له به‌ر نه‌بونی ئاو کاره‌باو سه‌ره‌کی ترین خزمه‌تگوزاریان نیه، و لێتان بێزارن، چۆن متمانه‌تان پبکه‌ن و ده‌نگتان پێده‌ده‌ن؟
ئه‌و که‌رکوکه‌ی که بارزانی باوک به دڵی کوردستانی شوبهاندی و فه‌رموی کوردستان به بێ که‌رکوک جه‌سته‌یه‌کی بێ دڵه‌و، و ئه‌و که‌رکوک و خانهقینهی که جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌یگوت چۆن قودس لای عه‌ره‌به‌کان موقه‌ده‌سه که‌رکوکیش لای ئێمه ئاوها موقه‌ده‌سه، لێ به داخه‌وه کوڕه‌که‌ی سه‌رۆک که‌رکوکی له یاد کردوه‌و جه‌لال تاڵه‌بانیش نه‌ک که‌رکوک به‌ڵکو ئازادی کوردستانیش به خه‌ون و خه‌یاڵ ناوزه‌د ده‌کات! ئه‌و خانهقینهی که زۆربه‌ی سیاسه‌یه‌کانی ناو ی ن ک تێدا له دایک بونه‌و زێدی گه‌وره‌ی ئه‌وانه ئێستا له سلێمانیه‌وه له به‌رده‌م شنه(ڕه‌شه‌با)که‌ی دانیشتون و سه‌رقاڵی فه‌لسه‌فه‌ی درۆن بۆ گه‌لی کورد، لام سه‌یره ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که له مه‌کته‌ب سیاسی ی ن ک وه‌ک خێزانه‌که‌ی جه‌بار فه‌رمانیشیان پێناکرێت، ئه‌ی باشه بۆ نه‌پرسین هۆکار چیه مه‌لا به‌ختیار بۆ دروشمه‌کانی جارانی له یاد کردوه، که ده‌یان گوت یا که‌رکوک و خانه‌قین یا تا ماوین ده‌جه‌نگین؟! یان ئه‌و دروشمه گڕو تینی کوردایه‌تی فێری کردن، و کۆشکه به‌رزو ته‌لا و باڵه‌خانه گه‌وره‌کانی که له سلێمانیدا داگیرتان کردوه هه‌مو مۆڕاڵێکی سیاسیانه‌و کوردانه‌ی له بیر بردونه‌ته‌وه،.
من نه ده‌ڵێم ده‌نگ بده‌ن به فڵانه لیست و نه ده‌ڵێم نه‌فره‌ت له فیساره لیست بکه‌ن، لێ من ده‌ڵێم شکور بۆ خودا میله‌ت هێنده باش ده‌تان ناسێت و له مۆڕاڵ و سیاسه‌تان تێگه‌یشتوه ئه‌گه‌ر له تیڤیهکانیشهوه قسه نه‌که‌ن و سه‌ردانی گه‌ڕه‌ک و ماڵ به ماڵی ئه‌و گه‌ڕه‌کانه بکه‌ن که له سنوری کوردستاندان، من دڵنیام بارد بارانتان ده‌که‌ن و لێتان بێزار بونه، میله‌ت قێزی دێته‌وه له ڕوخسار‌و سیمای شه‌رمه‌زاریتان، لاتان وا نه‌بێت سیاسه‌ت هه‌ر درۆ کردن و خۆڵکردنه چاوی میلهتهوهیه، به‌ڵکو ئه‌و سه‌رده‌م و خه‌باتی درۆ کردنه خه‌زانی هانی و به سه‌ر چو،.
به‌خشینه‌وه‌ی پاره، ماکسی ژنان، دۆشاوی ته‌ماته‌و هه‌ندێ پاره، که‌ته‌نها گاڵۆنێک نه‌وت ده‌کات، ئایا ویژدانی سیاسیه‌تی ئێوه مورتاح ده‌کات؟ به‌خشینه‌وه‌ی دهماچهو و موڵک و ماڵی میله‌ت و گه‌ل بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی پۆلێک مرۆڤی ناکهمڵ و نه‌خۆشتان بۆ ده‌هێنێته ناو مه‌ڵبه‌ند و بارهگاکانتانهوه، ئیدی ئێوه دڵنیا ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی که جارێکی دیکه خه‌ونی سورو سپی ده‌بین له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵاتی تۆلیتاری و بنه‌ماڵه‌یی؟
دو حیزبی پیر و بێ مۆڕاڵ، دو حیزبی بنامه‌ڵه‌ی و بێ پڕه‌نسیب، هه‌ر یه‌که‌یان خاوه‌ن فهنتازیایهکن له درۆ و خیانه‌ت به به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتمان، هه‌ڵگری دو دروشمی مرۆڤانه‌و ئاشتیانه‌ن، دیموکراسی لای ی ن ک و دیموکرات لای پ د ک، ئه‌گه‌ر ئێوه خاوه‌نی ئه‌م دو ئایدۆلۆژیایه‌ن، ئیدی بۆ هێنده خۆتان سه‌غڵه‌ت کردوه؟، لی گه‌ڕێن با میله‌ت دور له چاو سورکردنه‌وه‌و بڕینی نانه‌که‌ی، ئازادانه ده‌نگی خۆی بدات. ئه‌گه‌ر له خۆتان دڵنیان و ده‌زانن له ڕابردودا له خزمه‌تی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆتاندا بون، ئیدی بۆ چی ته‌نها له کاتی هه‌ڵبژاردندا، له بیرتانه که پێویستیتان به ده‌نگی میله‌ت ده‌بێ؟ ئه‌ی بۆ چی له کاتێکدا میله‌ت پێویستی به سه‌ره‌کی ترین خزمه‌تگوزاریه، ئێوه کهرهباو ئاویشیان لیدهبڕن و به تێکدارو دوژمن به دوژمنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی ناویان ده‌به‌ن، بۆچی خوێندکارانی ده‌رچوی زانکۆ و په‌یمانگاکان بێ کار‌و پیشه بن، ئێوه‌و کوڕ‌و کچ و خزم‌و دۆست و ناسیاوتان، به ئاخیری تهمانتانهوه دێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌خوێنن، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ڕابردویه‌کی پاک و باشن و له خۆتان بێشکن، ئیدی ئه‌م شاته‌شات و هاوارکردنهتان له چیه، بۆچی منه‌ت به سه‌ر میله‌تێکی خێر له خۆ نه‌دیو هه‌ژارو ده‌ره‌تانیدا ده‌که‌ن، خۆ هه‌ر ئێوه خه‌بات و تێکۆشانتان نه‌کردوه، میله‌ت له پشتان بوه‌و میله‌ت ئێوه‌ی به‌رهه‌م هێناوه بۆخزمه‌ت کردن و پاداشکردنهوهیان بۆ باشتر کردنی بژێوی و خزمه‌تکردنی نه‌وه‌ی نوێ، نه‌ک له به‌راز ڕزگاری بێت و بکه‌وت به سه‌ر گورگا،
پاشان پێتان وانییه، ئه‌و ده‌نگانه‌ی که ته‌نها خۆتان ده‌زانن چۆن به ده‌ستی ده‌هێنن، وه‌ک بڵقی سه‌ر ئاو له ئان ساتێکدا ناته‌قێت و ناتان هێڵێت، ئاخر که ئێوه سیاسین و سیاسه‌ت ده‌که‌ن به قه‌ولی خۆتان، ده‌بێت بزانن چۆن ده‌نگ به ده‌ست ده‌هێنن، خۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌نگتان پێده‌ده‌ن خۆتان باش ده‌زانن له سه‌ر چ ئه‌ساسێک ده‌نگتان پیده‌دات،(ئه‌گه‌ر ده‌نگیشتان بدانێ)، له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌خشینه‌وه‌ی پاره بۆ کڕنی ده‌نگ، لاتان وا نیه سیاسه‌تی خۆتان به‌تاڵ ده‌کاته‌وه له شه‌رمه‌زاریتان به‌رامبه‌ر به ئه‌خلاقی سیاسیانهتان؟ چۆن له خۆتان دڵنیا ده‌بن و دڵتان به حیز و ئۆرگانێک خۆش ده‌بێت که به که‌ڵه‌ک و کوڵه‌ک و ساخته خۆی بهێڵێته‌وه و فێڵ له خۆی بکات؟ ئاخر ئه‌مه له دیرۆکی که‌م سیاسه‌ت و له فه‌لسه‌فه‌ی وشکی که‌م حیزب‌دا هه‌بوه له مێژودا؟ ده‌ی ئاخر ئه‌وه ئێران و ئه‌حمه‌دی نهژادهکانیش وه‌ک ئێوه بیریان کرده‌وه، بۆیه ئێستا هه‌مو ڕۆژێک شه‌قه‌مه‌کانی تاران خۆنپڕژێنه! بۆیه میله‌ت به ئیداره‌ی نه‌ژاد خۆشحاڵنیهو ئازادیان ده‌وێت، خۆ خه‌ڵکی ئێران نان و ئاو وکارهباشیان هه‌یه، لێ نایانه‌وێت که‌سێک سه‌رۆکیان بێت که بێ مۆڕال و هه‌ڵبژێردراوی ده‌نگی خۆیان نه‌بێت، تکایه کوردستان مه‌ژاکێنن و کوردستان مه‌که‌نه دروشمی خۆمان کردمان و خۆشمان تێکیده‌ده‌ین، دانیشن وه‌ک هاوڵپێکهوه بژین، له ژێر چه‌تری ئازادی و دیموکراسیانه‌دا با خاوه‌ن په‌رله‌مانێکی یاسای و نیشتمانێکی ئارام هه‌ڵبژێرین بۆ ئێستا‌و ئایینده‌مان، ڕابردوتا له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری تێدا نه‌ماوه هه‌مویتان ڕه‌شکرده‌وه به خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و بازرگانی کردن به خوێنی هاوڕێ شه‌هیده کانتان و کهسو کاری قوربانییانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌کانی تری کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌شتر نه‌بن و مێژوش ڕه‌شتان نه‌کاته‌وه، تکایه ئه‌گه‌ر ئێمه هیچمان نه‌گوتوه ، ئێوه ههوڵمدهن شت بڵێن، له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرمان لا سه‌یره که هێنده بێ چاو و ڕوانه ده‌دوێن و په‌یمانی درۆ ده‌ده‌ن،.
به‌ریتانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست