کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شانازی بله‌ی ئه‌حه‌ ڕه‌ش مرۆڤێکی ناوه‌رۆک پیس و بۆگه‌ن!،.

Saturday, 01/05/2010, 12:00


نووسەری ئەم بابەتە  دەبوو بە زمانێکی سیاسییانە رەخنەکانی لە سەر شاناز بگرتایە
و  وشەی سووکایەتیی بەکارنەهێنانە، بەتایبەتیی هەندێ وشەی ناشیاوی وەک کورتاندروو،
قەیرە ژنی نەخۆش، ...  هتد بەکارنەهێنانە..


دەسەڵات و پارتەکان پێیان خۆشە، زمانی رەخنەگر و ئۆپۆزیسیۆن بەم شێوەیە بنووسێت،
تا نرخی رەخنە گرتن لێیان بچێتە ئاستیكی نزم و بە جنێوی بچوێنن، لەوێشەوە پەنجە بۆ
رەخنەگرەکان رابکێشن و بڵێین سەیربکەن ئا ئەمەیە ئاستی ئەوان، کەوابوو ئێمە رەخنەگر
و بەناو ئۆپۆزیسیۆن چ جیاوازییەکمان دەبێت ئەگەر بەو زمانە ناشرینە لە سەر کردارە
ناشرینەکانی دەسەڵات بدوێین، لەکاتێکدا ئێمە بانگەشە بۆ جوانکردنی کۆمەڵگا و موڕاڵی
تاکی کورد دەکەین، لەکاتێکدا زمانەکەمان هیچ جوانییەک پیشان نادات.


 هیوادارم ئەو نووسەر و نووسەرە رەخنەگرەکانیش خۆیان لەو زمانە بپارێزن،  هەوڵ
بدەن لە  ناشرینی و  پێناسەی راستەقینەی کارەکانی دەسەڵاتدا خۆیان لە جوانیدا
هەڵبکێشن، نەک بچنە بەردەم  ناشرینییەکانیان و خۆیان ناشرین بکەن.


 من ئەو بابەتەم دانەبەزاندوو،  لێ کاتێک  خۆێندمەوە، لە بری توورەبوون  و
هەستیی سیمپاتی بۆ ئەوانەی لەم دواییەدا  لە سەر داوا یاساییەکە، ئازاریان بەدەست
شانازەوە دیوە، ئەو هەستەم تێدا دروست نەبوو،  ئەوەم لە بیرچووەوە ، بە
پێچەوانەوە توورەبوونەکەم ئەم چەند دێڕەی لێکەوتەوە کە ئاڕستەی نووسەری ئەو بابەتەی
بکەم، بڕیارم دا سانسۆری هەموو نووسینەکە بکەم.


 بەداوی لیبووردنەوە ئەو نووسیەنە لابرا و داوکارم لە کاکی نووسەر ئەوەیە  خۆی
هێوربکاتەوە و لە سەرخۆ رەخنەکانی جارێکی دیکە  بنووسێتەوە.


 لەگەڵ رێزم بۆ هەموو لایەک


 کەمال


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە