رواندز به‌رووی گه‌نده‌لکاران ته‌قیه‌وه
Thursday, 24/11/2011, 12:00
ململانیی سیروان سیرینی قائمقامی رواندز و شاهۆ که‌ریمی سه‌رۆکی شاره‌وانی له شاری رواندز ئه‌و شاره‌ی له که‌مترین خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی بیبه‌شکرد هه‌ربۆیه‌ش جامی خه‌ڵک پر بوو و رۆژی 23/11 خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری گه‌ره‌کی نه‌ورۆزی ئه‌و شاره به‌رووی گه‌نده‌ڵکاران ته‌قینه‌وه‌و رژانه سه‌ر سه‌قامه‌کانی شار ، ئه‌وه‌ی شایانی باسه ته‌واوی گه‌ره‌که‌کانی شاری رواندز به‌ده‌ست نه‌بوونی که‌موکورتیه‌کان ده‌ناڵێنن به‌ڵام گه‌ره‌کی نه‌ورۆز که به گه‌رووی ناوڕه‌زان ناسراوه ده‌ستبێشخه‌ریکرد و ئه‌و تۆقه‌ی شکاند وه هه‌ر ئه‌وه‌ش له دانیشتوانی ئه‌و گه‌ره‌که چاوه‌ڕوان ده‌کریت چونکه گه‌ره‌کێک که به‌عس نه‌یتوانی ناوی (حی سه‌دام) به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ که به‌رۆژ تابلۆیی (حی سه‌دام) له لایه‌ن به‌عسیه‌کان هه‌لده‌واسرا به‌شه‌و خه‌لکه‌که له شوێنی ئه‌و ناوه ده‌یانووسی (گه‌ره‌کی شه‌هید سه‌یدسه‌لیم) گه‌ره‌کیک سه‌رقافڵه‌ی راپه‌رینی به‌ناوبانگی رواندزی (1987) بێت هه‌ر ئه‌وه‌ی لی چاوه‌روان ده‌کریت و له گه‌نده‌لکاران قه‌بووڵ ناکات .
ئه‌گه‌ر به‌عس له‌سه‌رده‌می ده‌سه ڵاتی خۆی بۆ سوکایه‌تی به خه‌لکی ئه‌و گه‌ره‌که ده‌یویست گه‌ره‌ک ناوبنێ (حی سه‌دام) ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌و گه‌ره‌که ده‌ڵێت (فه‌لوجه) هه‌ربۆیه دوێنی گه‌ره‌کی نه‌ورۆز به‌ده‌سه‌ڵاتی گووت ئیدی به‌سه گه‌نده‌ڵی ئیدی به‌سه ناعه‌داله‌تی ئیدی به‌سه سوکایه‌تی .
ئه‌و راپه‌رینه‌ی شاری رواندز ده‌سه‌ڵاتی شاری تۆقاند جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌کرد تا دوای چوار سعات له راپه‌رینی خه‌ڵک به‌خۆیان و ئاڵای سپیه‌وه بینه ناو خه‌ڵک ، راپه‌رینی و مانگرتنی دوێنێی شاری رواندز ده‌سه‌ڵاتی خسته ژێر پرسیاره‌وه به‌وه‌ی له‌سایه‌ی ئه‌و هه‌موو داهاته‌وه ده‌کرێت شاریک که رۆژگاریک پایته‌ختی مه‌مله‌که‌تی سۆران بوو ئیستا وه‌ک کوێره دێیه‌ک وابێت ، شارێک که رۆژگاریک قه‌له‌مڕه‌وه‌که‌ی نیوه‌ی سنووری ئیستای کوردستان بووبێت ده‌کریت ببیته قوربانی ململانیی به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌کانی .
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له پشتی گه‌نده‌لکاران نیه با سنوورێک بۆ ئه‌و گه‌نده‌ڵیه دابنی و ئه‌و گه‌نده‌لکارانه بداته دادگا ئه‌گینا جه‌ماوه‌ر بریاری خۆی ده‌دات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست