پارتی ئەندامە مەسیحیەكانی زاخۆ بەناوی لیستی ئاشووری دەكاتە ئەندام پەرلەمان ...
Saturday, 29/08/2009, 12:00
زاخۆ
كاتێك ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی كوردستان لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای فەرەج حەیدەری ڕاگەیانرا . سەرەڕای ئەو ناعەدالتیەی كۆمسیۆنی لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان , بەڵام پۆچەڵكردنەوەی 40 وێستگەی دەنگدان لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی مایەی خۆشحاڵی هەموو خەڵكی كوردستان بوو چونكە بۆ هەموو جیهان بەتایبەتی خەڵكی كوردستان ئاشكرابوو كە حزبێكی بەناو دیموكرات بەسەرۆكایەتی بارزانی چ فرت و فێل و ساختەكاریان لە هەڵبژاردن ئەنجامدا تەنها بۆ ئەوەی دووبارە لە دەسەڵات بمێننەوە . پاشان حەیدەری ناو و ڕێژەی ئەنجامی لیستەكانی ئاشكرا كرد تا گەیشتە سەر لیستی مەسیحی و كلدو ئاشووری , ئەوەی جێی سەرسوڕمانی خەڵكی زاخۆ بوو یەكێك لەو كەسانەی لە ژێر لیستی (مەسیحیەكانی ) ناوچەی زاخۆ بەناوی ئەمیر گوگە بوو كە گوایە سەركەوتنی بەدەست هێنا و بووە ئەندام پەرلەمانی داهاتووی كوردستان , ئای لە ساختەكاری پارتی لەمەشیانە فرتوفیلی خۆی نیشان خەڵكی كوردستاندا بەتایبەت جەماوەری زاخۆ . بەراستی لەگەڵ گوێبیستمان بۆ ناوی ئەمیر گوگە دەستبەجێ لەگەڵ هاوڕیانم كەوتینە قاقای پێكەنین , چونكە ئەوە چەواشەكاریە بەسەر خەلكی كوردستانی دێنن ئەوەی نەی ناسێت نازانێ , ئاخر ئەمیر گوگە كەی وە لە چ ساڵێكدا ئەندامی حزبی ئاشووریەكان بووە ئەگەر بوو بێتیش ئەوا خەت مایلی پارتی بووە لەناو ئاشووریەكان تا هەموو زانیارییەكی ئەو رێكخراوە دەستبەجی بگەیەنێتە پارتی , هەموو خەڵكی زاخۆ بەتایبەت مامۆستایان دەزانن ئەمیر گوگە چ پیاوێكی ترسنوك و نوكەر و سەر شۆڕی بەر پرسی لق وناوچەی زاخۆ بووە . هەتا سەدام لەسەر حوكم بوو خۆی و بنەماڵەكەی بەعسی تۆخ بوون تەنانەت براكەشی كەناوی یوسف گوگە یە لە ساڵانی هەشتاكان خۆی بۆ ئەنجومەنە كارتۆنیەكەی سەعدون حەمادی هەڵبژاردبوو . ئەمیری ترسنووك و حزبی زاخۆ هەمیشە خولامی بەعسیەكان بووە . لەپاش ڕاپەڕینیش بە هۆی چەند مامۆستایەكی گەمژەی پارتی لە قوتابخانەی رزگاری خۆی گەیاندە ناو ڕیزی پارتی ئیتر بە كڕنۆش بردن و ماستاوچێتی و سوزانی بردن بۆ ناوچەی پارتی , تەنانەت هەموو دارو دیواری قوتابخانەی ڕزگاری بەوێنەی بارزانی و دروشمی بریقەداری پارتی ڕازاندبووەوە ئیدارەكەی هەر دەتووت ژووری ناوچەی پارتی یە . دواتریش بوو بەئەندامی یەكێتی مامۆستایانی زاخۆ لەسەر لیستی پارتی كە ئەو كات یەكێتی مامۆستایانی زاخۆ بریتی بوون لە حەوت مامۆستا سێیانیان پارتی سێ كەسیش یەكێتی لەگەڵ مامۆستایەكی حزبی سۆشیالیست كە یەك ئەندامیان هەبوو . دوای سەرهلدان ئەم ئەمیرە هەمیشە خۆی وا نیشان ئەدا كە خزمەتكاری پارتی و بارزانی یە . ئەمیر گوگە لای هەموو خەڵكی زاخۆ بەڕاشكاوی پارتی یە , پارتی بۆی دەركەوت پەرلەمانی ئەم جارە وەكو شانۆگەریەكەی جاران نییە بەكەیفی خۆیان بڕیار بدەن , پارتی بۆی ئاشكرابوو ئەم جارە هێزێكی گەورەی جەماوەر بەڕێوەیە بەدەنگی خەڵكی كوردستان خۆی دەهاوێژێتە ناو پەرلەمان , بۆیە ئەمیری نوكەر و چەندین كەسی دیكە لە لیستەكانی تر بەناوی لیستی مەسیحیەكانی زاخۆ هێناوە ناو پەرلەمان تا لایەنگری ئەوان بن , ئەمیریش كە هەر ئەندامی خۆیەتی پێشتر چوون بووە لەپەرلەمانیش هەروا ملكەچی بڕیارەكانی پارتی دەبێت , ئەگینا كەسایەتی ئەمیر گوگە و سەقافەت و هەڵسوكەوتی لەناو شاری زاخۆ چی بوو تا ببێت بە ئەندام پەرلەمان ! رۆژێك لە رۆژان خەڵكی زاخۆ نەیان بینیوە ئەمیر گوگە بەناوی لیستی مەسحیەكان خۆی نیشانی خەڵكی بدات یا لە بۆنەیەكی سیاسیدا ووتارێك بەناوی ئەوانەوە پێشكەش بكات . هەڵبەتە مەبەستی پارتیش لەم هەنگاوەدا هەر ئەوەیە كە دەیەوێت ڕێژەی دەنگدانی لە پەرلەماندا لەبەرامبەر یەكێتی زیاتر بكات . چونكە پارتی مەترسی ئەوەی هەیە رۆژێك دادێت یەكێتی لەگەڵ گۆڕان یەك بگرێتەوە , بۆیە دەخوازێت كورسی دیكە لە میانەی لیستەكانی مەسیحی یا توركمانەكان بۆ خۆی دابین بكات هاوكێشەكە بەرزتر بكات بۆ ڕاپەڕاندنی هەر بڕیارێك بیەوێت .
تێبینی : نامەكەی سەیدا لوقمان لە عەرەبیەوە وەرگێڕاوە بۆ كوردی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست