کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(بلند اسماعیل) بۆ (داشتینى ریشەكەى چوو كەچى سمێلى نایە بانى)

Monday, 20/12/2010, 12:00


بلند اسماعیل كە بەرپرسى لقى 24 ى سەفین بوو هەر لە سەرتاى ئامادەكارییەكانى بەستنى كۆنگرەى (13) ى پارتى دیموكراتى كوردستان كەوتە پروپاگندە كردن بە و مەبەستەى بگات بە سەركردایەتى پاتى بەلام ئەو كەشتى یەى كە ئەو سورارى ببوو چونكە كاپتنەكەى سەر ڕۆ و سەر شێت بوو هەر زوو دیار بوو كە ناگەینێتە كەنارى ئارام و ناتوانێ ڕوو بە ڕووى شەپۆلەكانى دەریا ببێتەوە و ئەویش لەبەر ئەوەى كە زۆر بێ توانایە لە كارى سیاسى و خۆیشى پێ ماكاڤیلى یە بۆیە كلاوى كرایە سەر و نەگەیشت بە سەركردایەتى چونكە سەرو سەمەرەیى ئەم بەر پرسە لەوەیە هەردە دەكەوێتە ململانێ لەگەل كەسانێك كە پلەكەیان زۆر لە پلەكەى ئەو نزمترە كە ئەم جۆرە ململانێ یەش هیچ هونەرێكى پێویست نى بگرە ئەو پەڕى بێ توانایى و بێ دەسەلاتیش پیشان دەدات و دواجار ئەوە چارە نوویەتى كە تێ ى كەوت و نەیتوانى خۆیى لەو رووبارە بپەرێنەتەوە ئەویش لە بەر ئەوەى كە ئەو تیمەى كە بەناو پشتگیریان لێ دەكرد و كاریان دەكرد بۆ سەرخستنى كە لە كارگێر و ئەندامانى لقەكەى پێكهاتبوون دواجار زۆر بە ئاسانى نەك هەر كاریان بۆ سەرخستنى نەكر بەلكو زۆر بێ رەحمانە پشتیان تێكردوو تەنیا تا رۆژى هەلبژاردنى سەركردایەتى هەڤالى بوون و دواتر پشتیان تێ كرد هەر چەندە ئەو بەهەموو شێوەیەك پشتى دەگرتن لە پێدانى ئیمتیازاتى ماددى و معنەوى بگرە زۆر كادیرى دلسۆزى لەبەر خاترى ئەوانەوە پشت گوێ خست بوو بەلام خۆیندنەوە و تێڕوانینەكانى ئەو بۆ ئەو كەسانەى كە بەحساب خەلكى ئەون پێچەوانەكەى ڕاست بوو سەرەنجام بە هۆى لێكدانەوە هەلە و چەوتەكانى سەرەنگوم بوو نەگەیشت بە خەونەكەى و بۆ هەتا هەتایەش كە ژمارە (13) ببینێت ئەو تووشى ڕاچلەكین دەبێت و بۆى دەبێت بە كابوسێكى زۆر ناخۆش بۆیە پێویستە مرۆڤ تەنیا پشت بە كەسانى هەلپەرست و بەرژەوەند خواز نەبەستێت و چونكە گەزینى پەنجەى پەشیمانى دادى نادات و دەبێت وەك ئەم گۆرانیە بلێت ئەویشم چوو ئەمیشم چوو .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە