كۆنگرەی نوێبوونەوەو لاپتۆبەكانی نەجاتی عەلی فاتێ
Sunday, 12/12/2010, 12:00
نەجات عەلی فاتێ رابردووی خۆی ئەناسێ بۆیە دەرگا بە دەرگا لەماڵی ئەندامانی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی 13 ی ئەیاو داوای دەنگی لێ ئەكردن و لاپتۆبێكیشی بە دیاری پێشكەش ئەكردن.ئەوەی ئەو كردی لەم مانگەی پێشووا هیچ مورەشەحێك نەیكرد و شەرمیان بەخۆ بوو.
سەرۆ كە دەڵاڵی نەجات عەلی فاتێ یە،بە ئێس ئێم ئێس هەموو بەرپرسە عەسكەرییەكانی حاڵی كردووە كە نەجاتی فاتێ یەكەمجار 450 لاپتۆبی دابەشی سەر ئەندامانی كۆنگرەی 13 كە خەڵكی كەركوك و گەرمیان و سلێمانین دابەشكردووە.گۆبەندەكە لەوەدابووە وەك سەرۆ دەیگێڕێتەوە 6 شەش كچ لە لقی 4 وتوویانە ئێمەش ئەندامی كۆنگرەین تا لاپتۆبەكە وەربگرن نەجاتی فاتێ ش وتوویەتی بان چاو فەرموون ئەمەش لاپتۆبەكان دوای چەندین رۆژ نەجاتی فاتێ بۆی دەركەوتووە كە گۆلیان لێی كردووەو ئەندامی كۆنگرە نەبوون.
سەرۆی دەڵاڵی نەجاتی فاتێ بۆ بەرپرسێكی تەلەفۆن كردووە پێی وتوە نەجاتی فاتێ لە یەكەمین رۆژی كۆنگرە تەلەفۆنی بۆمن كردووە پێی وتم سەرۆ 300 كۆمپیوتەری تری لاپتۆب حازركە،سەرۆش پێی وتووە جا لەو دەموودەستە 300 كۆمپیوتەری لاپتۆب چۆن دەست یەكەوێ نەجاتی فاتێ پێی وتووە بە كۆمپانیاكە بڵێ تا ئەمشەو لە دهۆكیش بێت ئەبێ بیگەیەنێت چونكی بەیانی ئەبێ بیبەشمەوە بەسەر ئەندامان چونكە ئەندامانی كۆنگرە زیایان كردووە منیش زیایی نەكەم دەرناچم. سەرۆ وتی بە هەزار دەردەسەری عیلاجم كردكە هەمووی بوو بە 750 كۆمپیوتەری لاپتۆب ،هەرلاپتۆپێكیش بە 520$ كڕاوە،نزیكەی دەگاتە 40 دەفتەر دۆلار.
سەرۆ ئەوەشی وت كەسێكی نزیك نەجاتی فاتێ بە نەجاتی وتووە تۆ ئەم هەموو دەفتەر دۆلارە بۆ خەساریەكەی جەنابیشی وتوویەتی ئەم 40 دەفتەرە بەهای 20 رۆژی ئەندامی سەركردایەتییەكەمە
سەرۆ ئەڵێ ئێستا نەجاتی فاتێ وەك گورگ بەربۆتە گیانی هاوڵاتیان و بەهەموو رێگایەك پارە كۆیەكاتەوە.
سەرۆ ئەمەشی وت وتی نەجاتی فاتێ بەهۆی براكەی كاك نێچیرڤانەوە كە ناوی رەوەندە خۆی گەیاندۆتە لای كاك نێچیرڤان نێچیرڤان لێی پرسیوە بیستوومە لاپتۆب ئەبەشییتەوە بەسەر ئەندامانی كۆنگرە.سەرۆ وتی لێی كەشف بووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست