کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بینیتان سەرۆكى پارتى چۆن پۆرتى عمر عسمانى شكاند

Saturday, 18/12/2010, 12:00


بەروارى 17/ 12/2010 رۆژى جمعە لە ریورەسمى كۆتایى كۆنگرەى 13ى پارتى بە ئامادەبوونى خوودى مسعود بارزانى لە بەرچاوى زوومى كامیراكان بە شێوەى پەخشى راستەوخۆو لەكاتى بەخشینى میدالیاى بە ناو بارزانى لە بەرچاوى ئەندامانى كۆنگرە وە ئامادە بوونى كەسایەتێكى زۆر رووداوێكى زۆر سەیرمان بینى ئەمەى كەبینیمان لە حالەتێك دەچوو كە كۆَیلەیەك داوایەك لەئاغاكەى بكات داواكاى نامەعقولانە بێت و بە هۆیەوە پۆرتى بشكێنرێت ؟

عمر عسمان مێۆگە سۆرى كە تاكو نوسینى ئەم بابەتە بەرپرسى مەكتەبى رێكخستنى پێشمەرگەیە و بارەگاكەى لە مەسیفە دوینى رۆژى جمعە لەكاتى خەڵات كردن وەكو رێز بۆ خەباتەكەى كە زیاتر لە (25)ساڵ بێ دابران كۆیلەى ئەم رێبازە بووە میدالیاى بارزانى پێ بەخشرا بەڵام لە هەمان كاتیش هەر لەكاتى بەخشینى ئەم میدالیایە لە سەر سەكۆو لەبەر چاوى زوومى كامیراكان بە شێوەى پەخشى راستەو خوو لەلایەن سەۆركى پارتى پۆرتى شكا. وە بۆ حەتا حەتایە ئەم پۆرت شكانەى دەبێتە لەكەیەكى رەش بۆى هەر دواى ئەم پۆرت شكانەى عمر عسمان رووى نەبوو لە ناو هۆڵى كۆنگرە بمێنێتەوە یەكسەر هۆلەكەى جێهشێت ؟ شیاوى باس كردنە كە هۆى ئەم پۆرتە شكانى عمر عسمان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە سەرۆكەكەى تورە كردووە گوایا لەم كۆنگرەیە غەدرى لێكراوە كە بە ئەندامى سەركردایەتى نووى پارتى هەڵنەبژاردراوەتەوە ؟ عمرعسمان ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى پێشووى پارتى و پاڵێوراوى كۆنگرەى 13 بۆ سەركردایەتى نەیتوانى سەركەوتن بەدەست بهێنێت لەم كۆنگرەیە ئەوەیش بەهۆى ئەو توندو تیژیانەى كە دەرحەق بە هەڤالانى دەیكردو لایەكى تریش خۆو بەزڵ زانینى ناوبراو هۆكار بوون بۆ ئەوەى كە هەڤالانى دەنگى پێ نەدەن هەرچەندە بەرامبەر بەناوبراو دەیانووت دەنگت پێ ئەدەین وە كەسانێكش هەبوون كە كڵاویان لە سەرى نابوو پێان وتبوو كە دەرچونى تۆ مسۆگەرە ...

كورد ووتەنىِ هەر زاڵمێك زەواڵى خۆى هەیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە