کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قەیرانی موچە ئاسایشی خێزانی لێ تێکداین

Sunday, 18/01/2015, 12:00


ئه‌وه‌ سالَێكه‌، موچه‌ى مانگێكى به‌فه‌رمانبه‌ران به‌ دوو مانگ و سێ مانگ ده‌درێت، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌هات حكومه‌تى عێراقى بوجه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى برِى. بيست و سێ سالَه‌، به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك پاره‌ دێته‌ ئه‌م ولاَته‌، له‌ سه‌ر زه‌وى و له‌ژێر زه‌وى و له‌ عێراقه‌وه‌، كه‌چى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ به‌رگه‌نده‌لَى و بێ به‌رنامه‌يى به‌رگه‌ى وه‌ها قه‌يرانێكى نه‌گرت، نه‌ك به‌رِه‌شه‌با، به‌لَكو به‌ شنه‌بايه‌ك په‌كى كه‌وت. ئه‌وه‌ى تێبينى ده‌كرێت، ئه‌و نه‌هامه‌تى و قه‌يرانه‌ى دوچارى حكومه‌تى هه‌ريم بووه‌، ئه‌ويش له‌ فه‌قيرو هه‌ژاران و خه‌لَكه‌كه‌ى خۆى بار كردووه‌. كاتێك قه‌يرانێكى وه‌ها دێته‌ پێشه‌وه‌، له‌ چ دونيايه‌ك حكومه‌ت ئه‌ركى سه‌رشانى هاونيشتيمانيانى قورس ده‌كات؟ هه‌ناسه‌ك ناهێلێته‌وه‌ بۆ پشودان.
ئه‌گينا يه‌ك به‌ر پرسم پێ بلَێ:- هه‌ر له‌سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه‌، تا سه‌رۆكى حكومه‌ت و په‌رلَه‌مان و به‌رپرسه‌كانى تريش، له‌ ئه‌ندام مه‌كته‌ب سياسى و سه‌ركردايه‌تى حيزبه‌كان، بێ هه‌لاَوێران و جياوازى، كامتان، پاره‌ له‌ گيرفانتان برِاوه‌و پاره‌ى تێدا نه‌ماوه‌؟ كامتان قه‌رزارى مام (عه‌زيز)ى دوكاندان؟ كامتان هاوسه‌ره‌كانتان له‌به‌ر بێ پاره‌يى و ئيليزاماتى ده‌وام دوومانگه‌ نه‌چۆته‌ سه‌ردانى دايك و باوك و خوشك و براكانى؟ كامتان بوجه‌ى مندالَه‌ بچكوله‌كانتان برِيوه‌؟ ئه‌و هه‌زارديناره‌ى بۆ قوتابخانه‌ى ده‌برد؟ له‌به‌ر بێ پاره‌يى؟ كامتان سێ مانگه‌ كرێى خانوتان نه‌داوه‌؟ كامتان ئاسايشى خێزانتان تێكچووه‌ له‌به‌ر بێ پاره‌يى؟ وه‌لاَمم به‌نه‌وه‌ كام له‌ ئێوه‌ پاره‌ى دوكاندارو دۆست و براده‌ر قه‌رزاره‌؟ سوكتان كردين خوا سوكتان كا؟ وه‌لاَمم به‌نه‌وه‌و ده‌نگ هه‌لَبرِن كێ له‌ئێوه‌ ده‌كيلۆمه‌ترى به‌ پێ برِيوه‌ له‌ به‌رئه‌وه‌ى(500) دينارى پاسى له‌ گيرفاندا نه‌ماوه‌ ؟ وه‌لاَمم به‌نه‌وه‌ كامتان پاره‌تان له‌ كرێكاره‌ ده‌ست قلَيشاوه‌كه‌ى دراوسێتان قه‌رزكردووه‌؟ وه‌لاَمم به‌نه‌وه‌ كامتان پاره‌تان له‌ وه‌ستا و فيته‌رو ده‌ست گێرو (نۆك) فرۆشه‌كانى به‌رده‌م فرِنى نان و سه‌ممونخانه‌كان، قه‌رز كردووه‌؟ كامتان له‌ كاتى هاتنى فه‌رمانبه‌ره‌كانى ئاوو كاره‌با شه‌رمه‌زاربوون، نه‌تان زانيووه‌ پاره‌ى بۆ له‌كوێ بێنن؟ شه‌رمه‌زارتر له‌وه‌ى له‌و بێ موچه‌ييه‌ ده‌يان نێرنه‌ سه‌ر مالَه‌كانمان، بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌يه‌ى سێ مانگه‌ پێتان نه‌داوين. دلَنيام هيچتان وه‌لاَمتان پێ نيه‌و جورئه‌ت ناكه‌ن وه‌لاَم به‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌تان هه‌رگيز نه‌بينيووه‌، ئێوه‌ هه‌رده‌م خه‌ريكى ديزه‌به‌ده‌رخۆنه‌كردن و دزينى پاره‌ى ولاَتن، ئێوه‌ خه‌ريكى ته‌خشان و په‌خشان كردنى سامانى ولاَتن.
ئێمه‌ مه‌رِ نين، هه‌رگيز مه‌رِايه‌تيان لێ قبولَ ناكه‌ين، هه‌رگيز ئێوه‌مان وه‌كو سه‌ركرده‌و سه‌رۆك قبولَ نيه‌، ده‌هرێكه‌ ميسداقيه‌تتان له‌ده‌ست داوه‌، له‌ هه‌لَبژاردنى داهاتوو پێتان ده‌لَێن: وه‌لاَمتان ده‌ده‌ينه‌وه‌. ئارامبگرن، ئاراممان گرت، پشودرێژبن، پشودرێژبووين، به‌لاَم توخوا لێمان مه‌پارِێنه‌وه‌، توخوا مه‌نوزێنه‌وه‌، توخوا گازو نه‌وت و به‌نزينمان بۆ هه‌رزان مه‌كه‌ن، سودى نيه‌، چونكه‌ ميلله‌ت برِيارى خۆى داوه‌.
هيچ حكومه‌تێكم وه‌كو ئێوه‌ نه‌بينيوه‌ دوژمنى ميلله‌ته‌كه‌ى خۆى بێت، ببورن ئێوه‌ حكومه‌ت نين بازرگانن، نه‌وت و به‌نزين غاز به‌نيوه‌ى نرخى بازاره‌كانى جيهان به‌ ولاَتان ده‌فرشن، به‌ دووئه‌وه‌نده‌ به‌ئێمه‌ى ده‌ده‌ن، ده‌تان گۆرِين ئارام بگرن ئاراممان گرت.
بێده‌نگيمان ماناى رِازى بوونمان نيه‌، ئارام بگرن، ولاَتێكى ئاراممان ته‌سليم كردن، ولاَتێكى ته‌ژى له‌پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانمان ته‌سليم كردن، نه‌تان توانى بيپارێزن، ده‌ستپاك نه‌بوون، زۆرتان دزى، زۆرتان خوارد، زۆرتان كرِى، زۆرتان تاپۆكردو خستتانه‌ سه‌رناوى خۆتان، بالاَى شوقه‌و ڤێلاكانى ئێوه‌يه‌ له‌ هه‌ور دايه‌، چيتان ماوه‌ مه‌يشارنه‌وه‌، ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستتان دێت و له‌ده‌ستتان هاتووه‌ بيكه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ى بێ به‌زه‌يى بوون، بێ به‌زه‌يى بن، ئێمه‌ برِيارى خۆمان داوه‌، چۆن وه‌لاَمتان ده‌ده‌ينه‌وه‌، چتر رِووتان نيه‌ داوابكه‌ن، شه‌رمه‌زارن، بێ چاوه‌رِوو ئه‌وكه‌سه‌يه‌ دوورِۆژى تر، بێ شه‌رمانه‌ داواى ده‌نگمان لێده‌كات، به‌لَێنى درۆمان پێده‌دات، ده‌پارِێته‌وه‌و له‌ده‌رگاكانمان ده‌دات. به‌لاَم تازه‌ ئێمه‌ دلَ پرِين، هه‌رگيز به‌درۆكانتان باوه‌رناكه‌ين، تاكه‌ رِێگا له‌به‌رده‌متان هه‌رئه‌وه‌يه‌، برِۆن له‌مه‌ودوا هه‌ساره‌يه‌كى تر بدۆزنه‌وه‌، رِيكلامى هه‌لَبژاردنى لێ بكه‌ن، چونكه‌ لێ ناگه‌رِێين، وێنه‌كانتان شه‌قام و كۆلان و خانوه‌كانمان پيس بكات، موچه‌مان ناوێ ... به‌لاَم...برۆن هه‌ساره‌يه‌كى تر بدۆنه‌وه‌، ئيتر شوێنى ئێوه‌ لێردا كۆتايى پێ دێت و نه‌ماوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە