بانگه‌وازێک له ماڵی کورد ڤانکوڤه‌ر : بۆ کوردستانی یانی نیشته‌جێ ی ڤانکوڤه‌ر و ده‌وروپشتی ڤانکوڤه‌ر خۆشه‌ویست
Saturday, 31/12/2011, 12:00
بۆ هه‌موو گرووپ و رێکخراو و کۆمیته‌ی حزبه سیاسیه‌کان و چالاکوانانی به‌رێز
خۆشه‌ویستان خوشک و برایان
له کاتێکدا میلله‌تانی دونیا خه‌ریکی خۆ ئاماده کردنن بۆ به‌خێر هاتنی ساڵی تازه و خه‌ریکی ئاهه‌نگێران و خۆشی و به‌زمن ، میلله‌تی ئێمه میلله‌تی کورد ، له سایه‌ی فاشیه‌ت و ره‌گه‌زپه‌رستیه‌تی حکومه‌تی ئیسلامی تورکیا و بۆمبارانی فرۆکه جه‌نگیه‌کانیان خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی پارچه‌ی لاشه‌ی رۆڵه‌کانیه‌تی ...
هه‌روه‌ک له میدیاکان باسکرا ئه‌مرۆ فرۆکه جه‌نگی یه‌کانی حکومه‌تی فاشیست و ره‌گه‌زپه‌رستی ئیسلامی تورکیا جارێکی تر رۆژێکی ره‌ش و پر له شه‌رمه‌زاری له مێژووی خۆی و دژ به مرۆڤایه‌تی تۆمار کرد و کۆمه‌لکوژیه‌کی تری له کوردستان ئه‌نجامدا . ئه‌مرۆ فرۆکه چه‌نگیه‌کانی تورکیا گوندێکی باکووری کوردستانیان بۆردومان کرد و زیاتر له 40 خه‌لکی سیڤیلی بێگوناهیان له خوێن گه‌وزاند که پێک هات بوو له مناڵ و لاو و پیر .
ماڵی کورد ئه‌م هێرشه درندانه‌یه و کۆمه‌لکوژیه مه‌حکووم ده‌کات و به ده‌نگی به‌رزه‌وه پیشتیوانی دادگایی کردنی ده‌سته‌لاتدارانی حکومه‌تی ئیسلامی تورکیا به‌رز ده‌کاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌حکووم کردنه‌ش خۆپیشاندانێک ساز ده‌کات . داواتان لێ ده‌که‌ین به هه‌ستێکی مرۆڤانه‌وه و رۆحێکی نه‌ته‌وه‌یی یانه و به ئه‌رکێکی کوردانه به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانه ببن و ئه‌م ره‌فتاره فاشیستیه‌ی رژێمی تورکیا مه‌حکووم بکه‌ن .. خۆنیشاندانه‌که رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی ژانووه‌ری 2 له کاتژمێری یه‌ک هه‌تاکوو کاتژمێر 3 ی پاش نیوه‌رۆ ... له به‌رده‌م سی بی سی نیوس له‌سه‌ر شه‌قامی هامیلتۆن و جۆرجیا له داونتاون
Protest Date and place :
Monday Jan. 2, 2012
From 1 PM to 3 PM
In front of CBC
700 Hamilton Street
Downtown Vancouver
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست