کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیدارو گفتوگۆى رۆژنامەوانى لەگەڵ بەرێز مامۆستا ئارام شاورى

Tuesday, 12/06/2012, 12:00


دیدارو گفتوگۆى رۆژنامەوانى لەگەڵ بەرێز
مامۆستا ئارام شاورى ئەندامى مەكتەبى سیاسى
بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان

ئەنجامدانى :حەفرین سۆلۆ

مەبەست و دیدارو چاڤ پێكەوتنى من لەگەڵ مامۆستا ئارام ئەندامى مەكتەبى سیاسى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان و ووتە بێژى فەرمى بزوتنەوەكە بۆفورات نویز دەرخستنى راستی و بەرچاڤ رونیەیە لەسەر تەڤگەرا جوتیارانى كوردستان رۆژى 25ئایار قاوەخانەى كلتوریمان لەسلێمانى كردە ژوانگەى گفتوگۆكانمان,

پرسیار : ئەگەرلەدە سپێكا بپرسم هۆكارى بەنیمچەنەهێنى هێَشتنەوەى خەباتى بزوتنەوەى جوتیاران بۆچى دەگەرێتەوە,چوونكە ئەبینین زیاتر لە20ساڵە باشورى كوردستان ئازادە,

مامۆستا ئارام: خەباتى ئێمەى بزوتنەوەى جوتیاران بەهۆى دەست درێژ ى ئاغاو دەرەبەگەكان بۆسەر موڵكوماڵى جوتیاران و چەوسانەوەى مێژووى لەرادەبەدەرى خەڵكى جوتیار زەرفێكى واى هێنایە گۆرى كە لەگەڵ سەرهەڵدانى بزوتنەوەى جوتیاران تیكۆشانى ئێمە پێیانە قۆناغیكى سەخت و دژوار وێراى دژواریەكان بزوتنەوەى ئێمە مێژووى بۆخۆى دروست كرد و وەك رابەر و فریاد رەسى جوتیارانى كوردستان درێژەى بەم كاروانەدا,وەلێ بەداخەوە لەو ئازادیەى باشورى كوردستان كەبەرێزت باسى ئەكەى یەكیەتى نیشتمانى كوردستان هێشى نارەواى كردەسەرمان وچەندین كەسى لێ شەهید كردین وئێستاش چاودێرى كارەكانمان ئەكات لەولاشەوە پارتى دیموكراتى كوردستان چەندكەسێكى بچوكى پیاوى خۆیانى لەبەرامبەرمان قوتكردۆتەوە كەگوایە ئەوانە بزوتنەوەى جوتیارانن بەڵام راستى مێژووى ئێمە بەهیچ هێزێكى سیاسى ناشێوێندرێت ,

پرسیار/ بۆتاكو ئێستا هەربەنەهێنى كاردەكەن چەندین حزبى سیاسى دیكەهەن وەك ئێوە هێرشیان كراوەتەسەر كەچى ئێستا ئازادن.

مامۆستا ئارام: وەك وكێ

پرسیار / وەك حزبى كۆمۆمنیست

مامۆستا ئارام: جیاوازى زۆر هەیەلەنێوان تێكۆشانى ئێمەى و حزبى كۆمۆنیست ئیمە هەمووپشتیوانیمان تەناها و تەنها كادیرو ئەندامەكان و خەڵكى دڵسۆزى كوردستان بووە وەهێرشكردنە سەربزوتنەوەى ئێمە لەناو گەرمەى شەرى ناوخۆیا بوە بەڵام حزبى كۆمۆنیست لەدەرەوەى كوردستان پشتیوانى زۆرى هەبوە .

پرسیار :ئێستا لەچ قۆناغیكدا هەرئاوا ئەمێننەوە یاخود بەرنامەتان چیە

مامۆستا ئارام : ئەمرۆ تێكۆشانى ئێمە بەنیمچە نەهێنى پێدەنێتە ساڵى چوارەمى
لەو ماوە زۆرەدا زۆركارى باشمان كردوە كەئاسان نەبوە كردنى توانیومان خۆرێكخستنەوەیەكى باش ئەنجام بدەین و پەیوەندى و كۆنتاكمان لەگەل زۆرلەهاورێیانى دەرەوەى كوردستان هەیە بەشێكى زۆرى ئۆرگانەكانى ناوخۆمان رێكخستۆتەوە سەركردایەتیەكى هەشت كەسیمان هەیە و دەستەیەكى سێ كەسیشمان وەك دەستەى كارگێرى لەناوخۆماندا هەڵبژاردوە وئیشوكارەكان بەرێوە ئەبەین.

پرسیار : بۆجوابى وەڵامەكەى منت نەدایەوە ووتم تاكەى ئاوا ئەمێننەوە

مامۆستا ئارام: لەبەرێزت شاراوە نەبێت چوونكە تاكو ئێستا بەرسمى رامان نەگەیاندوە كە چ كاتێك كۆنگرە ئەبەستین بەڵام بەدڵنیاییەوە ئێستا ئامادەكارى ئەكەین بۆبەستنى كۆنگرەى یەكەمى بزوتنەوەى كەمان بریارە لەسەرەتاى مانگى تەمووز سەركردایەتیمان بۆئەو پرسە كۆببێتەوەو دواى ئەوكات بەرەسمى دیینە گۆرەپانى سیاسى و تیكۆشانى چینایەتى وداكۆكی كارێكى باشە و بەئیرادە ئەبین بۆجوتیارانى كوردستان و سەرجەم هەژاران.


پرسیار : لەكوێ كۆنگرە ئەبەستن جارى نازانم بەڵام داوالەحكومەتى هەریم دەكەین بۆدابینكردنى شوێنێك لەهەولێر ئەگەررێگایان پینەداین كوردستان شوێنى زۆرە و دڵنیاین چیا سەركەشەكان لەباوەشمان ئەگرن,

پرسیار/ وام زانیوە بزوتنەوەكەى ئیوە زیاتر لە20شەهیدى هەیە دەكرێت بزانین بخانەوادەو كەس و كارى ئەم شەهیدانە تەیدى ریبازى شەهیدەكەیان ئەكەن یان نا.

مامۆستا ئارام/ شەهیدانى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان كەلەساڵى 1993 لەریزى بزوتنەوەكەمان شەهید بوون 19 شەهیدن نەك بیست زیارتربەدڵنیایى و سەربەرزیەوە ئەیڵێم 15 خاناوادەو كەسو كارو كوركیژى ئەو شەهیدانە لەریزى بزوتنەوەكەمان و زۆرسەربەرزانە دریّە بەخەبات ئەدەن.هەربۆزانیارى بەرێز یەكێك لەكەسو كارى شەهیدەكانمان لەهەولێركەهەستیان كردبوو لەریزى بزوتنەوەى جوتیارانە زۆرى نەمابوو نانبراوى بكەن و چەندین هەرەشەیان لێكردبوو.

پرسیار : داواتان لەهێزە كوردیەكان نەكردوە یارمەتیان بدەن یاخود كەشێكى گونجاوتان بۆ برەخسێنن بۆە ئەوەى بتوانن هاوشێوەى لایەنەكانى تر كارى سیاسى بكەنز

مامۆستا ئارام: با لەمانگى 12ى سالى 2011سەدانى ئەنجومەنى وەزیرامان كردووە پێیان وتین نوسراوێك ئاراستەى وەزارەتى ناو خۆو ئەنجومەنى وەزیران بكەن بۆوەرگرتنى ئیجرائاتى یاسایى وەلەگەڵ چەند لایەنێكى ترى پەیوەندى دار قسەمان كردوە چاوەروانى وەڵامى ئەوانین .
سوپا بۆمامۆستا ئارام
سوپاس بۆبەرێزت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە