سامانی گه‌ل بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاوه‌نده‌كانی
Friday, 10/07/2009, 12:00
هه‌روه‌كو ئاگادارن له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چه‌ندین شوێنی گرنگیان بۆ سه‌ركرده‌كانیان داگیركردووه له‌وانه هاوینه هه‌واری سه‌ری ڕه‌ش به ته‌واوی و به‌شێك له هاوینه هه‌واری پیرمام,هاوكات له دوكان و قه‌ڵاچۆڵانیش سكرتێری ینك به‌هه‌مان شێوه به‌شێك له‌و شوێنانه‌ی بۆ خۆی دابڕیوه,به دوایدا نزیك به ته‌واوی ته‌پۆلكه‌كانی سه‌ر ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه داگیركراوه وێڕای ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی دوكان, سه‌رۆكی لیستی گۆڕانیش گردێكی بۆ ده‌زگای وشه له جه‌رگه‌ی شاری سوله‌یمانی له لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه پێ به‌خشراوه.
به پێی برگه‌ی دووه‌می ماده‌ی 17 ی ده‌ستووری پێشنیاركراو زه‌وی و سامانه گشتییه‌كانی هه‌رێم موڵكی گه‌لی كوردستان-عێراقن.به‌م هۆیه‌وه و به پێی ده‌ستووری كوردستان ئێوه بۆتان نییه به ئاره‌زووی خۆتان زه‌وی كوردستان بیبه‌خشن یان داگیری بكه‌ن,بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین سامانه گشتییه‌كانی هه‌رێم بگه‌ڕێننه‌وه بۆ گه‌لی كوردستان وه ئه‌و جێگایانه چۆڵ بكه‌ن بۆ گه‌ل .
*سه‌لام عه‌بدوڵا عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د www.chaknews.com , www.chak.be
http://www.awene.com/Goshekan.aspx?Jimare=17
http://www.kurdistannet.org/CHAK/form_andam.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست