گۆران با سەرچاوەی ژیانمان بیت
Thursday, 23/07/2009, 12:00
ئەفلاتۆن[ گەر پیاوە چاكەكان گوێ نەدەنە كارو بارە گشتیەكان ,لەبەر كەمتەرخیەكان بەوە سزا دەدرین كە ملكەچ دەكرین بۆ حكوكم كردنی پیاوە خراپەكان ]
لەگەلً نزیك بوونوونەوەی وادەی هەڵبژاردن لەهەریمی كوردستاندا .كەوا كێبڕكێیەكی بەهێز دەبینریت بەتایبەت لەنیوان لیستی كوردستانی و لیستی گۆڕان دا .لەگەڵ ئەوەشدا بانگەشەی هەڵبژاردنەكان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گەرمتر دەبیت بە شێوەیەكی بەرچاو.كە ئەمەش بە ئەگەری دەست پێ كردنی قۆناغێكی نوی لەدەسەڵات دا دەبینریت بە بەراورد بە ئەزموونەكانی هەژدە سا ڵەی حكومڕانی كورد بۆ هێنانەدی ئارامی و بەرچەستە كردنتی ژیانێكی نوێ دوور لە جیاوازی خودی تاك و خودی مسۆلین و توندوتژی و چەوساندنەوە و هیتر ....
كە بێشك هەبوونی شەپۆلێكی گۆڕان بەم چەشنە و بوونی لە پەرلەمانی كوردستاندا گێرانەوەی خۆش گوزەرنی بۆ كۆمەڵگاو هێنانە ئاراوەی پەڕلەمانێكی ئەكتیڤ لە هەرێمی كوردستان دا , كە بوونی ئەمەش خۆی لە گۆڕان و سیستەمی گۆڕانەوە سەرچاوە دەگرێت , بۆیە دەبیت گۆڕان و سیستەمی گۆڕن بكەینە وە چرخانێك بۆ بە گژدا چوونەوەی تاریكی و گەندەڵی لە نیوان كایەكانی بەڕێوە بردن و خزمەت گوزاریەكان و پەروەردەو ڕۆشنبیری كۆمەڵگادا , كە بوونی ئەمەش وەها لەڕێگای دەنگ دان و بەژداری كردنتانە لە پرۆسەی دەنك و دەنگ دانتان بە لیستی گۆڕان چونكە لیستی گۆران بزوتنەوەیەكی ئەكتیڤی كۆمەڵگای كوردیە كە دوای هەژدە ساڵ ئیستا بەخۆیەوە بینیوە .كە خۆشبەختانە لیستی گۆڕان بە عەقلیەتیكی تازە و جەریئانە بێ گوێدانە هەڕەشەو گوڕەشەوی دەسەڵات و نان بڕین , ئەمەش جۆرێكە لە گۆڕان و جۆرە مۆدیلێكی تازەیە لەكوردستان.، كەوا كار بۆ یەكسانی ژیان و داد پەروەری و بەكژداچوونەوەی گەندەڵی و توندو تیژی چینایەتی و جیاوازی لە نێو كایەكانی بەڕێوەبردن دەكات لە گەڵ ئەوەش دا دڵی میلەت گەنچ و لاوەكانمان پڕ دەكات لە ئاوات و ڕند ی, مێشكمان بە ماناكانی شارستانیەت ئاشنا دەكات و هیزمان زیاد دەكات و سۆزیشمان بەروو بەرزی دەبات كە بوونی ئەمە بزووتنەوەیە ش دەبێتە خوڵقێنەری پەرلەمانێكی كاراو هەڵسوراو لەم هەڕێمەدا , لە گەڵ بنبڕ كردنی گەندەڵی و جیاوازی لە نێوان كوڕە هەژار و كوڕە مسۆلین و پەڕلەمانتارێك چونكە گۆڕان وسیستەمی گۆڕان توانایی پەروەردەوكردن و دروست كردنی كۆمەڵگایەكی تەندرووست و كەسی پسپۆر وە دامەزراندنی ئیدارەیەكی كارا وكارگێریەكی ئەكتیڤی هەیە , لە گەل ئەوەشدا توانا ڕزگار كردنی گۆمەڵگای هەیە لە دۆخێكی چەق بە ستوی داخراو بنەماڵەیی و دەسەلاتی تاك ڕەوی بینیتە دەرو و دەسەڵات بگەڕێنێتەوە بۆ كۆمەڵانی خەڵًك, واتا كۆمەڵگاوخۆی خاوەن بڕیار بێت لە بڕیارە جارە نووس سازەكان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست