وه‌ڵامێک بۆملازم فه‌ریق فوئاد و بێریڤان خانی هاوسه‌ری

Tuesday, 18/08/2009, 12:00


من وه‌کو کوردێکی دانیمارک حه‌ز ده‌که‌م وه‌ڵامت به‌مه‌وه‌ که‌ زۆرمان پێ ناخۆشه‌ به‌هۆی جه‌نابتان و چه‌ند که‌سێکی وه‌ک و تۆ سه‌رمان شۆڕ بووه‌ له‌ ناو کۆمه‌ڵگه‌ی دانیمارکی . که‌ دانیمارکێکان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ڕۆژنامه‌ی ئکسترا بلاد ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر عێراقی و به‌تایبه‌تی کورد بخوێننه‌وه‌ وه‌ ئابڕوومان ببه‌ن له‌هه‌موو کات و ساتێکدا به تایبه‌ت له‌ شوێنی ئیش و قوتابخانه‌ وزانکۆکاندا که‌ جه‌نابتان به‌و شوێنانه‌ نامۆن ببوره‌ خۆتان ووته‌نی له‌ ئوتێلێک لێره‌ ته‌والێتت پاک ئه‌کرده‌وه[ له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره‌ ده‌که‌ن سه‌ربه‌رزانه‌ ده‌ست پان ناکانه‌وه‌ له‌ که‌س ]‌ نوێنه‌ری جه‌نابی مام له‌ مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر و ڕاوێژکاره‌که‌ی جه‌نابی سه‌رۆک بۆ کاروباری سه‌ربازی . من ئه‌مه‌وێت پرسیارت لێ بکه‌م وه‌ڵامی تۆ بۆ منداڵه‌کانت چی ده‌بێت ؟ ئه‌ی وه‌ڵامی منداڵه‌کانت بۆ هاوڕێ دانیمارکێکانیان چی ده‌بێت؟؟؟
کاک فوئاد خۆت به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌وانه‌کانت دایه‌وه‌ که‌ هیچ دانیمارکیت نه‌زانی به‌ڵام چه‌ند وشه‌یه‌کت به‌کار هێنا که‌ تۆ هه‌ر له‌ دانیمارکی وه‌ ساڵی دوو هه‌فته‌ سه‌ردانی کوردستان ده‌که‌ی به‌ قسه‌ی کچه‌که‌ت وه‌ هیچ پاره‌یه‌ک وه‌رناگریت له‌ کوردستان وه‌ تۆ خانه‌نشینی له‌ دانیمارک وه‌ نه‌خۆشی په‌ستانی خوێنت هه‌یه‌ بۆیه‌ خانه‌نشین کراوی، من پرسیار له‌ تۆ ئه‌که‌م کێ تاکو ئێستا به‌ په‌ستانی خوێن خانه‌نشین کراوه‌ ئه‌گه‌ر وه‌کوو دوو په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌که‌ی تر به‌ نه‌خۆشی ده‌روونی خانه‌نشین نه‌کرابیت. هه‌ر خۆت به‌ دانیمارکیه‌ شه‌ق و شڕه‌که‌ی خۆت به‌ ته‌له‌فۆن گوتت له‌ کاتی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ نووسه‌که‌ی تی ڤی 2 که‌ خۆت ئه‌فسه‌ر بووی لای سه‌دام حسێن خۆزگه‌ بتوتایه‌عێراق به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زمانت درۆی پێ نه‌کرا . وه‌ڵامێکی تر که‌ گوایه‌ تۆ ته‌والێتت پاک کردۆته‌وه‌ له‌ داینمارک له‌ ئوتێلێکدا . دانیمارکێکان ئه‌قڵیان وه‌ری ناگرێت به‌و سی ڤیه‌ چۆن ئه‌و پله‌و پایه‌ت وه‌رگرتووه‌ له‌ کوردستان وه‌ ده‌ستت له‌م پاره‌ که‌مه‌ی دانیمارک نابێته‌وه‌ نه‌ک تۆ هه‌روه‌ها کاک به‌ڵین و كاک ته‌ڵعه‌ت و بێریڤان خان ......نمونه‌کانی ووڵاتانی تریش. من وه‌کو کوردێک قسه‌کانی تۆم وه‌رگێڕا بۆ خوێنه‌رانه‌ی کوردستان پۆست . له‌ پاشدا بیرت ئه‌ خه‌مه‌وه‌ تۆ که‌ سه‌ر به‌ سۆشیالیست بوی وه‌ دوایی چۆن چویته‌ ناو ی.ن.ک له‌ دوایدا چۆن پاسه‌وانه‌کانی کاک کۆسره‌ت مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ کردی که‌ شه‌ق به‌ شه‌قی ده‌ووت جێم که‌ره‌وه‌ ...ئه‌وه‌ دا ئه‌نێم خوێنه‌ران خۆیان به‌ دوای ئه‌و بابه‌ته‌ بچن بزانن چۆن و كه‌ی ڕووی داوه‌ له‌ به‌ر خاتری که‌ باوکیت نه‌ک ڕۆژێک له‌ ڕۆژان مناڵه‌کانت فێری خوێندنه‌وه‌ی کوردی ببن با زۆر باوکیان له‌به‌ر چاو نه‌که‌وێت، چونکه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک تۆزێک خاوه‌نی هه‌ڵوێست یان که‌رامه‌تی خۆی بووایه‌ ئاوا به‌ سانایی نه‌ ئه‌چۆوه‌ لای ئه‌و حیزبه‌ ،به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وه‌ هه‌ر له‌ شان وشه‌وکه‌تی جه‌نابتان و مه‌لا به‌ختیار ده‌وه‌شێته‌وه‌ له‌ پێناو پاره‌ و پله‌و پایه‌ گوێ نه‌ده‌نه‌ ئابڕوو شکاندن وکه‌رامه‌ت شکاندن ، وه‌ جارێکی تر به‌م درۆیانه‌ت ڕووی خۆت ئه‌وه‌نده‌ی تر ناشرین کرده‌وه‌ .
بێریڤان خان زۆر خۆش‌ بوو بۆ ئێمه‌ وه‌کوو ژن نوێنه‌رمان هه‌بێت له‌ ناو په‌رله‌مان کاتێک شایه‌نی ئه‌و کورسیه‌ بیت به‌ڵام من به‌ تۆ ئه‌ڵێم کێ تۆی کاندید کرد وه‌ بۆ؟
من وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه‌ به‌ یارمه‌تیت ..میوانێکی ئازیزتان هات بۆ دانیمارک کاک عدنان موفتی وه ک هه‌موو کاره‌ قێزه‌وه‌نه‌کانی تری ئه‌م زاته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نانێکی خوارد له‌ماڵتان په‌یمانی پێدایت که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ له‌ گه‌ڵ جه‌نابی عالی تاڵه‌بانی قسه‌ ده‌کات بۆ‌ ئه‌وه‌ی جه‌نابتان کاندید بکات بۆ ناو په‌رله‌مان ، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ که‌ ئه‌م متمانه‌یه‌ت پێببه‌خشێت به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌ک مه‌کته‌بی سیاسی بۆی هه‌یه‌ کاندیدی خۆی هه‌بێت به‌ کورتی و کرمانجی تۆ نوێنه‌ری ئێمه‌ی ژن نیت له‌ په‌رله‌مان به‌ڵکو نوێنه‌ری عدنان موفتیت ..خۆزگه‌م به‌و که‌سه‌ی مه‌سئولێک ده‌چێت به‌ میوانی ...من پرسیارێکت لێ ئه‌که‌م سی ڤی تۆ چی بێت چۆن خۆت ئه‌ناسێنی به‌ خه‌ڵکی به‌ شه‌ره‌ف و کۆڵنه‌ده‌ر و که‌س وکاری شه هیدان به‌ تایبه‌تی دایک و خوشک و هاوسه‌ر و کچانی شه‌هیدان ئاخۆ ئه‌وان شایه‌نی ئه‌و کورسییه‌ی تۆ نین، خۆت بڵاوت کردۆته‌وه‌ له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن که‌ تۆ سسته‌ری له‌ دانیمارک من ده‌ڵێم ئیش هیچ کات شووره‌یی نه‌بووه‌ شووره‌یی درۆ کردنه‌ تۆ خۆت لێره‌ وه‌رگێڕ بووی وه‌ هه‌رگیز یارمه‌تی په‌ناهه‌نده‌ کورده‌کانت نه‌داوه‌ له‌ ڕێی خوا یان کوردایه‌تی ئاخر چۆن له‌سه‌ر ئه‌و کورسییه‌ دائه‌نیشی که‌ به‌ فێڵ و درۆ ده‌ستت که‌وتبێت وه‌ چۆن سوێندی یاسایی ئه‌خۆیت که‌ خۆت ئه‌زانی له‌گه‌ڵ خۆتدا درۆ ئه‌که‌ی تۆ لێره‌ به‌ نه‌خۆش خۆت له‌قه‌ڵه‌م داوه‌ وه‌ پاره‌ی نه‌خۆشی وه‌رئه‌گریت له‌ مه‌کته‌ب وازت هێناوه‌ وه‌ سسته‌ری ناخوێنیت به‌ڵکو ئه‌سستێن ئه‌خوێنیت که‌ دوایی ئه‌گه‌ر ده‌رچووی له‌ خه‌ڵوه‌تگای پیری ده‌ستت به‌ کار ئه‌کرد خزمه‌تی پیره‌کانی دانیمارکت ئه‌کرد به‌ڵام بۆت ته‌واو نه‌کرا،
بابێینه‌ سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسه‌کان تۆ ئه‌وه‌نده‌ دڵت خۆشبوو به‌و چاو پێکه‌وتنه‌ باسی شوکردنی خۆت ئه‌کرد که‌ مام جه‌لال داوای کردووی بۆ کاک فوئاد باش بوو باسی شه‌کراو خواردنه‌وه‌و ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ت نه‌کرد ئه‌گینا له‌ وێشدا ئابڕووی مێرده‌که‌ت ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌برد، له‌و کاته‌ له‌ماڵی هاوڕێ یه‌کی دانیمارکیم بووم که‌ گوێ ی له‌و قسه‌یه‌ت بوو سه‌ یریکردم به‌ تێڕمانه‌وه‌ ووتی چۆن ڕێگه‌ ئه‌ده‌ن که‌سێکی ئاوا بچێته‌ ناو په‌رله‌مان که‌ ئه‌وه‌نده‌ زه‌عیف بێت خاوه‌نی ڕه‌ئی خۆی نه‌بێت ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری خۆشی که‌سێکی تر پێی کردووه ئه‌وه‌تا درۆ له‌گه‌ڵ خۆشی و دانیمارک ئه‌کات که‌ چه‌ندین ساڵه‌ خۆی و مێردو مناڵی به‌ خێو ئه‌کات ئیتر چاوه‌ڕوانی چی له‌م که‌سه‌ ده‌که‌ن، منیش‌ هه‌ناسه‌یه‌کی پڕ له‌ ئاخ وداخم هه‌ڵکێشاو ووتم ئاخر بۆیه‌ ئێمه‌ش ووڵاتی باو باپیرانمان به‌ جێهێشت و ڕوومان له‌م غه‌ریبیه‌ کرد چونکه‌ هاو شێوه‌ی ئه‌م زاته‌ زۆره‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ووڵاته‌که‌مان ، ئه‌وه‌تا هه‌زاران گه‌نجی وه‌ک من ئێستاش کوردستان به‌ جێدێڵن و ته‌نانه‌ت ژیانی ناو که‌نیسه‌یه‌ک که‌ چه‌ندین مانگه‌ تیایدان پێیان خۆشتره‌ به‌س نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ کوردستان ، چونکه‌ که‌سانی وه‌ک ملازم فوئادو هاوسه‌ره‌ نه‌خۆشه‌که‌ی و به‌ڵێن وگه‌ڵعه‌ت به‌ ڕێوه‌ی ده‌به‌ن .‌ ‌
نامه‌وێت خوێنه‌ران بێزار بکه‌م له‌وه‌ زیاتر به‌ڵام ئه‌مه‌ وه‌ڵامێک بوو بۆ درۆکانی ملازم فه‌ریق فواد و بێریڤان خان.
بۆ سه‌یرکردن و گوێ گرتن له‌ درۆکانیان فه‌رموون جارێکی تر لینکی یوتووب ته‌ماشا بکه‌ن

http://www.youtube.com/watch?v=XGXFNU-Ieoo
http://www.youtube.com/watch?v=TAge8LEg3eQ&feature=related
Fuad Chelebi 1
Fuad Chelebi 2

زۆر سوپاسی کوردستانپۆستی ئازاو بوێر ئه‌که‌م که‌ هه‌رده‌م پێشه‌نگ بووه‌ له ڕسواکردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی دز و درۆزن که‌ هه‌ر نه‌ک له‌ کوردستان تێرنابن له‌ به‌ هه‌ردانی موڵک وسامانی ئه‌و میلله‌ته‌ خێر له‌ خۆنه‌دیووه‌ ، ئه‌وه‌تا که‌وتوونه‌ته‌ دزی کردنیش له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپا که‌ ڕۆژانێک داڵده‌یان داون وه‌ به‌ خێویان کردون .
تکایه‌ به‌ دووادا چوون بکه‌ن که‌ که‌سێکی تر هه‌یه‌ به‌ ناوی ـ موزه‌فه‌ر چاو شین خه‌ڵکی هه‌ولێره‌ ئه‌ویش لێره‌ خانه‌نشینه‌ به‌ نه‌خۆشی ده‌روونی وه‌ له‌ دووای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس دانراوه‌ به‌ دیبلۆمات له‌ سه‌فاره‌تی عێراقی له‌ بولگاریا له‌لایه‌ن کۆسره‌ت ڕه‌سوڵه‌وه‌

  / دانیمارک
15 / 08 / 2009‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە