لەدەربەندیخان هەندێك لە دەنگدەران لەبرى دەنگدان شتیان نووسیوە لەسەر كارتى دەنگدان
Thursday, 30/07/2009, 12:00
دواى ئەوەى بە سەركەوتنى لیستى گۆڕان لە دەربەندیخان پرۆسەى دەنگدان كۆتایى پی َهات.
یەكەم شارە لە كوردستاندا كەزۆر ترین ڕیژەى دەنگەكان بۆ گۆڕان بووە بەجیاوازى نزیكەى (4000) هەزار دەنگ زیاتر لە لیستى كوردستانى , ئەمەش جیگەى دڵخۆشى خەڵكى شارەكەیە بە ئومێدى ئەوەى كە بەهەمان شێوە نوێنەرى گۆڕان لە ئەنجومەنى پارێزگا و قەزاكان و شارەوانیەكاندا هەلبژێرینەوەو دزى و گەندەڵى لە شارەكەماندا بنەبڕ بكەین.
ئەوەى مەبەستە لێرەدا ڕونى بكەمەوە كە لایەنگرانى لیستى گۆڕان بەم شێوە زۆر و بەر بڵاوە لەدەربەندیخاندا هەیە هۆیەكەى دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گەندەڵیە زۆرەى دەسەڵاتدارانى حیزب و حكومەت هەروەها دەستێوەردانى حیزب بەشێوەیەكى ڕاستەوخۆ لەناو دەزگا حكومیەكاندا وە بەتایبەتى مەسول مەڵبەندە دزەكە كە لە هەموو كوردستاندا لەپارەى بانگەشەى هەڵبژاردندا دزى نەكراوە بەو شێوەیەى كەلە مەڵبەندى دەربەندیخاندا ڕویداوە!
ئەوەندە چاونەترس و بوێرانە چاوەڕێى نەكرد تا هەڵبژاردن تەواو ببێت ئینجا پارەكە خەرج بكات هەرزوو داى بە سەگ و كامێراو سەیارەى كامری و ڤێلا لە گوندى ئەڵمانى (2) دوو.
بۆیە لەكاتى جیا كردنەوەو ژماردنى دەنگەكان لەبنكەكاندا كەبینیم لەسەر كارتى دەنگدان نوسرابوو دەنگ بدەم بە سەگەكە یان بە (30)سى دەفتەر دۆلارە دزیەكەى مەسول مەڵبەند , یان دەنگ بدەم بەو ئاوە ژەهراویەى كە ئەیدەنە دەرخواردمان , بەمەشدا دەردەكەوێت كەخەڵكى ئەم شارە لەدژى حەمە كولیچەى مەسول مەڵبەند دەنگیان بە لیستى گۆڕان داوەو ویژدانى خۆیانیان ئاسودە كردوە .
ئێمەش لێرەوە ئەپرسین ئایا (ى ن ك) بێدەنگ ئەبێت لەئاست ئەم پیاوە قومارچیە تەڵاق خۆرە ناسیاسیە دزە ؟ یان ئەدرێتە دادگا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست