کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


به‌رپرسێكی پارتی له‌ هه‌ولێر بای 7 ملێۆن دۆلار ئه‌ڵماس ده‌كرێت

Tuesday, 02/11/2010, 12:00




له‌ هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تی رۆژی 31/10/2010 له‌ ژماره‌ 11660 ئه‌و هه‌واله‌بڵاو كرایه‌وه‌ به‌ مانشیتی(دیارده‌ی پۆزلیدان و فه‌خفه‌خه‌ له‌كوردستانی عێراق) ، له‌ ڕۆژی دواتریش له‌ سایتی په‌یامنێری بنه‌ماڵه‌ی بارزانیش هه‌مان بابه‌ت بڵاوكرایه‌وه‌و، له‌ناوه‌رۆكی ئه‌و هه‌واله‌دا باس له‌ به‌رپرسێك له‌ هه‌ولێر ده‌كا، كه‌ له‌ دوكانیكی زێڕینگه‌ری و ئه‌ڵماس فرۆشتن له‌ناو سۆپه‌رماركیتی ماجیدی مۆڵ، یه‌ك تاخم ئه‌ڵماسی به‌ 7ملێۆن دۆلار كڕیوه‌، ئه‌مه‌ش له‌ زاری لوقمان عه‌زیزی خاوه‌نی ئه‌و دوكانی ئه‌ڵماسه‌وه‌!
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ كه‌ له‌م ماوه‌یه‌كه‌دا سه‌عاتیكی جۆری(رۆلێكس) به‌ناوبانگی به‌ 50هه‌زار دۆلار فرۆشتووه‌!
خوێنه‌رانی ئازیز بروانن چۆن و به‌ چ شیوازیك بنه‌ماله‌ی بارزانی و نه‌وه‌كانی و داروده‌سته‌ بۆگه‌ن و دزه‌و تاڵانچیه‌كانیان به‌ ئاشكراو بی په‌رده‌ سامان و موڵك و داهاتی ئه‌م میلله‌ته‌ ده‌دزن!
هه‌رچه‌نده‌ په‌یامنێر شێرزاد شێخانی ئاماژه‌ی به‌ هیچ ناویك نه‌كردووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی دیارده‌ی دزی و تاڵانچیه‌كانی بنه‌ماڵه‌ ده‌دۆزینه‌وه‌و، بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لوقمان عه‌زیزه‌ پێڕاگه‌یاندین، كه‌ سیروان بارزانی برازای مه‌سعودی ته‌زویرچی خاوه‌نی ئه‌و تاخمه‌ ئه‌ڵماسه‌یه‌ كه‌ به‌ حه‌وت ملێۆن دۆلاری كڕیوه‌، ئه‌ویش به‌ پاره‌ی سه‌نت و وه‌حده‌ دزراوه‌كانی به‌شداربوانی كۆڕه‌ك تیلیكۆم و نه‌وته‌ ڕه‌شه‌كه‌ كه‌ به‌ قاچاخ ئاودیوی ئه‌و دیو سنوره‌كانی هه‌ریمی ده‌كه‌ن!
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان زانیوه‌ كه‌ سه‌میری كوڕی عه‌بدولمهه‌میمه‌ن بارزانی ئه‌و سه‌عاته‌ی به‌ په‌نجا هه‌زار دۆلار كڕیوه‌كه‌ جۆری ڕۆڵێكس بیانی یه‌!
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ چاوشین سكرتێری سیروان بارزانیه‌وه‌وئه‌وه‌ی بۆ پشت ڕاستكردوینه‌ته‌وه‌، كه‌ سیروان بارزانی ئه‌و ئه‌ڵماسانه‌ی بۆ خۆی نه‌كریوه‌ به‌ڵكو بۆ شه‌خسی بارزانی كریوه‌ گوایه‌ بۆ به‌خشن و دیاری سه‌ره‌كو پاشاكان و سه‌ركرده‌كانی وڵاتان كڕیوه‌ تا خۆیی زیاتر پێبباته‌ پێشه‌وه‌...
به‌ڕێزان دیاره‌ مه‌سعود بارزانیش وه‌ك نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ نا ئومیدبووه‌ له‌ میژووی خه‌باتی مه‌لا مسته‌فای باوكی و باوه‌ری به‌ شتیك نه‌ماوه‌ پێی بڵێت خه‌بات و خوین و شه‌هید، چونكه‌ وه‌ك خودی مه‌سعود به‌ مناڵه‌كانی گوتووه‌: تازه‌ كارله‌كار ترازاوه‌و بۆ مانه‌وه‌مان ده‌بی پشت به‌ پاره‌ی زۆر و هێزی زۆر و ده‌زگای ئه‌منی به‌ هیزو خۆناساندنمان به‌ سه‌رك و پاشكان و والی ئه وڵاتانه‌ی كه‌ ده‌توانین به‌كاریان بهینین.....
به‌ وه‌ته‌ی جاش موسته‌شارو خائین به‌ كورد، مامه‌ند قه‌شقه‌ كه‌ ئه‌و یش وه‌ك قاسم ئاغا كوری مه‌لا موسته‌فایه‌و، له‌و ماوه‌یه‌دا مه‌سعود هه‌ڕه‌شه‌ی لیكردووه‌ كه‌واز له‌ زه‌ویه‌كانی نزیك قوشته‌په‌بهینیت، كه‌ به‌ حاجی شه‌وكه‌تا ئه‌و هه‌ره‌شه‌یان بۆ ناردبوو!
ئه‌ویش واته‌ مامه‌ند قه‌شقه‌ش گووتبووی: به‌ خوا سه‌یره‌ من وامزانی مه‌سعود بارزانی ته‌نها ئاگای له‌ كورد و كوردستان نه‌ماوه‌، نه‌مزانیبوو ئاگای له‌ مناله‌كانی خۆشی نه‌ماوه‌، بلێن به‌ مه‌سعود ئه‌وه‌ مه‌نسوری كوڕیه‌تی زه‌ویه‌كانی داگیر كردووه‌، نه‌ك منی كۆنه‌ موسته‌شار!
تێبینی....
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌له‌ ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت و سایتی په‌یامنیری بنه‌ماله‌ی مه‌سعودی ته‌زویرچی بخوینیته‌وه‌، ئه‌و كیلیك له‌سه‌ر ئه‌و دوو لینكه‌ بكه‌!


http://aawsat.com

http://www.peyamner.com

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە