کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با لە دەست گەندەڵی تاڵەبانى و مەسعود بارزانى و نێچیرڤان بارزانى رزگارمان بێت

Thursday, 09/04/2009, 12:00


بۆ بەرچاو روونى جەماوەرى بەشەرەفی كوردستان

ئاشكرایە دواى سەرهەڵدانى كاركردنى هێلێكى ساسی بەناوى (گۆڕان و چاكسازی) لە پێناو خۆشگوزەرانى ئایندەى ژیانى كۆمەڵگا و گەیشتن بە مافە ستراتیژیەكان ، لە لایەن سەركردایەتى هەردوو حیزبی باڵا دەستەوە رۆژانە بە شێوازى جۆراوجۆر بەربەست لە ئاست هەنگاوەكانى ئەم گۆڕان و چاكسازیەدا ، جا چ بەشیبَوەى دروشم یاخود بەكارهێنانى هێز و هەرەشە دەیانەوێت لەبارى بەرن.
هەمووشمان دەزانین كە دروشمى گۆڕان و چاكسازى بە فیعلى هەر لەسەرەتاوە هەنگاونانیەتى بۆ جیاكردنەوەى دەسەلاتى حیزب لە حكومەت بە هەموو شێوازەكانیەوە ، بۆ ئەم كارەش (تاڵەبانى) سكرتێری گشتى یەكێتى نیشتیمانى بۆ كەم كردنەوەى گدەندەڵی و دەنگۆی فشارى چاكسازى ، بانگەشەى ئەوەى كرد كە دەبێت دەسەلاتى حیزب لە حكومەت جیا بكرێتەوە، بەلام بەداخەوە ئەو بانگەشەى تاڵەبانى هەروەك هەموو بانگەشە و پێشنیارەكانى دیكەى هەنگاوى فیعلى بە دواى خۆیدا نەهێنا ، بەڵكو بە پێچەوانەوە ئێستا هەر لەسەر پێشنیارى خۆی لە پێناو هەڵبژاردنەكانى ئایندەدا دامودەزگاكانى حكومەت و داهات لە پێناو یەكێتیدا بەكاردەهێنێت لەپاڵ ئەم بانگەشانەى تاڵەبانی شدا پارتیش بە هەمان شێوە هەنگاوى خۆی دەنێ و لە شاردنەوەى راستیەكان خۆی بەدوور دەگرێ.
ئەوەتا نێچیرڤان بارزانى سەرۆك وەزیرانى حكومەتى هەرێم لە رێكەوتى 6/4/2009 لە رێورەسمى بەناو یەكگرتنەوەى هەرسێ وەزارەتەكە ، دارایی ، ناوخۆیی و پێشمەرگە ، كە بەهیچ شێوەیەك وەزارەتى دارایی لە رێو رەسمەكەدا یەكى نەگرتۆتەوە بە بیانووى جۆراوجۆر و وەزیری دارایش وجودى نەبووە، لە داوى رێورەسمەكە نێچرڤان بارزانى لە كۆی قسەكانیدا خۆی و كابینە فاشیلەكەى لە هەنگاوى فەساد بەدوور گرت .
هەرلەم راونگەیەوە ئێمەى رۆشنبیران بەدەرلە سیاتسەتى گۆران و چاكسازى بە باشمان زانى لە روانگەى بانگەشەكانى تاڵەبانى و نێچرڤان بارزانى ، هەستیار ترین كارى گەندەڵى هەردوو دەسەلاتى یەكێتى نیشتیمانى و پارتى دیموكرات بۆ جەماوەر و كۆمەڵانى خەڵك ئاشكرابكەین ، چونكە ماوەیەكە دەزگاكانى راگەیاندنى هەردوو حیزبی گەورە بە حاڵەتى دەمارگیری هەنگاونانى هەرەشەكردن بۆ سەر كۆمەڵگا خۆڵ لەچاوى هاولاتیان بكەن و راستیەكان پێچەوانە بكەنەوە .
دوابەداوى روخانى رژێمى عێراق و ئەو گۆران كاریانەى كە لە بەڕێًوەبردنى دەسلاتى نوێی عێراق هاتە كایەوە و دابەشكردنى داهات بۆ هەرێمەكان بوو بە بەشێك لە قۆناغی نوێی ئیدارى كاركردن لە عێراق و هەرێمى كوردستان لەم پێناوەشدا هەرێَمى كوردستانیش پشكى %17 داهاتى عێراقی بەركەوت كە ئەم گۆڕانانەش بۆ ژیانى فرمانبەرانى عیچراق بەگشتى و كوردستان بە تایبەتى هەنگاوێكى خۆشگوزەرانى بوو، بەلام بەداخەوە سەركردایەت یەكێتى و پارتى لەم هەنگاوەشدا بۆ دەست بەسەرداگرتن و قۆرخ كردنى داهاتى هەرێم بۆ خەرج كردنیان لە پێناو ئەندام و بارەگا حیزبیەكانیاندا پشكى شێریان بۆخۆیان بردووە نەك هاولاتیانى كوردستان .
بە پێی ئەو زانیاریانەى لەبەردەست ئێمەدایە لە دواى رووخانى رژێمى عێراقەوە یەكێتى و پارتى موچەى ئەندامانى دەزگاكانى حیزبیان لە میزانیەى %17 داهاتى هەرێم دەدەن كە ئەمە رێك پێچەوانەى هەموو دەسەلاتێكى سیاسی خاوەن پەرلەمانە لە هەموو دونیادا حیساب نەكردنە بۆ یاسا كە بەم شێوەیەى خوارەوە بۆ رای گشتى روونى دەكەینەوە .
(یەكێتى و پارتى) ئەندامە حیزبیەكانى خۆیان بەناونیشانى فەرمان بەر واتا هەرلەناونیشانى (كاتب تعداد)ە وە تا دەگاتە پلەى (وەزیر) لەسەر میزانیەى حكومەتى هەرێم موچەیان پێدەدرێت ، بۆ نمونە : هەموو بەرپرسی (مەڵبەند و لق)ێك بەپلەى وەزیر مووچە وەردەگرن ، هەموو كارگێر (مەڵبەند و لق)ێك بە پلەى بەرێوەبەرى گشتى موچە وەردەگرن ئەم نمونەیە تا دەگاتە دواین پلەى حیزبی لە یەكێتى وپارتى لەسەر میزانیەى حكومەتى هەرێمە ، بە داویین پلەش خانەنشینیان دەكەن وەك فەرمانبەر ، ئەمە جگە لەوەى كە (دوو لیوا) پاسەوانى تاڵەبانى كە خۆی لە نفوسی 7000 حەوت هەزار چەكداردەدات و 5000 پێنچ هەزار پاسەوانى مەسعود بارزانیش لەسەر هەمان میزانیەى حكومەتى هەرێم ، لەپاڵ ئەمەشدا تێكڕاى (نەسریە)ى بارەگا پیشەیی و سەربازیەكان هەردوو حیزب بە هەمان شێوە لە داهاتى هەرێم خەرج دەكرێت ، ئەمە جگە لەوەى كە بەرپرسە عەسكریەكانى هەردوو لا مانگانە بۆ پڕكردنەوەى لیستى موچە ناوى وەهمى و كەس و كارى خۆیان بەناوى پاسەوان تۆماركردوە و موچە وەردەگرن، بە پێی ئەوزانیاریانەى كە لەبەر دەستماندایە كۆی خەرجى (یەكێتى و پارتى) بۆ ئەندام و نەسریەى بارەگاو سەفەرى دەرەوەى ولاتیان مانگانە بە 110ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە كە لە داهاتى هەرێم خەرج دەكرێ .
جا بۆیە ئاگادارى جەماوەر و كۆمەڵانى خەڵك دەكەین پێویستە ئەم ئەزموونە بەرە و گۆڕانێكى جۆری ببەین و لە ئاست پاراستنى دا بەرپرس ببین ، چیتر نەهێلین گەندەلچیەتى یەكێتى و پارتى تیایدا تاو بدەن و كلتوری مێژووى تاڵەبانى و بارزانیش نەبنە حاكمى موتڵەق بەسەر كۆمەڵگادا .


گروپی (رای خەڵك)
هەرێمى كوردستان
8/4/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە