کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ جەماوەری خۆشەویستی هەرێمی کوردستان لایەنە سیاسییەکانی بەرێز

Wednesday, 06/02/2013, 12:00



سلاوتان لێ بێت
هاووڵاتیانی خۆشەویست لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان وناوەند وسەرۆکایەتی هەرێم کە ئەنجام درا بەداخەوە لە پێش هەڵبژاردنەکان هیچ ئامادەییەک نەکرا بۆ بێ لایەن کردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخو ودام ودەزگاکانی حکومەت ، چونکە حزبی دەسەڵات ئەمانەی کە ناومان هێنان لە بەرژەوەندی خۆیدا بە کاری هێنا تابتوانێت بە ئارەزووی خۆی تەداخوولی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بکات ،تاوەکو سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکە بۆ خۆی دەستەبەر بکات ،کە بەداخەوە لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەوخەشی یەکجار زۆری کردو لەدوای هەڵبژاردن وسەرکەوتنیدا حزبی دەسەڵات راگەیاند کە ئێمە هیچ ساختەیەکمان نەکردوە بەڵکو ئەوە حەجمی راستەقینەی ئێمەیە ، هاووڵاتیانی خۆشەویست بەشی لێکۆلینەوەی زانیارییەکانی بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان چەندین بەلگە ونوسراوی نهێنی وزانیاری گرینگی دەست کەوتووە سەبارەت بە ساختە و خەشی حزبی دەسەڵات لە هەڵبژاردەنەکانی رابردوو کە تۆماری گرتە ڤیدیویی ١٦٨ ئەندام وکادیری حزبی دەسەڵات بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمار کراوە ،کە هەریەک لەوئەندامانە دان بە ئەوەدادەنێن کە ٧ بۆ ١٥ دەنگیان داوە بە حزبی دەسەڵات بە شێوەی نایاسایی ،وئەوئەندام وکادیرانە لە ئێستادا لە ریزی بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستاندا خەبات دەکەن ، وبە پێی تۆماری ئەوگرتە ڤیدیوییانە حزبی دەسەڵات زەمینەی تەواو لەبار کردوە بۆ ئەندامان ولایەنگرانی کە زیاترلە مافیان دەنگ بدەن ، وهەروەها ئاماژە کراوە بە هێزی پێشمەرگە وناوخو ئەوانی کە لایەنگری حزبی دەسەڵاتن کە هەموویان زیاتر لە١٠ دەنگیان داوە، وهەروەها لە ناو ئەو گرتە ڤیدیوییانەدا تۆماری هەندێک کارمەندی بنکەی رەگەزنامە هەیە کە چەندین فەرمانی نهێنییان پێکراوە لە لایەن حزبی دەسەڵات بۆدروستکردنی نفوس ورەگەزنامە ،وهەروەها لەبارەی چەند کارمەندی کۆمسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ، ئەم بەلگە ونوسراوە نهێنییانە وگرتە ڤیدیویەکان هەموویان لای بزووتنەوەی نەوەی دوارۆژی کوردستان پارێزراوە تاکاتی خۆی ،بەلام گەر حزبی دەسەڵات حاشایی لێ بکات ،ئێمە ئامادەین کە لە پەرلەمانی کوردستان وبە ئامادەبوونی دەزگاکانی راگەیاندن وبانگهێشت کردنی نوێنەری کۆنسولخانەی وەڵاتانی بیانی ئاشکرایان بکەین یان نیشانیان بدەین بۆئەوەی جەماوەری کوردستانیش ئاگاداربن کە حزبی دەسەڵات چون وبە چە شێوەیەک سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان بە دەست هێناوە ،بەراستی ئەمە شتێکی کەم نییە وکارەساتە ،نابێ بە کەم سەیری بکرێت ،بەلام بەداخەوە ئەمە دەسەڵاتە کە هەمیشە یاری بە چارەنووسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات کە چەندین ساڵە بە ساختەوخەش دەسەڵاتی گرتوتە دەست ،وهەروەها هەمیشە دەسەڵاتە کە باس لە پاکی خۆی دەکات نازانێت کە رۆژێک راستییەکان ئاشکرا دەبێت ،بویە وەکو بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان سەرەتا داوادەکەین کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وهەڵبژاردنەکانی تر لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت تەنانەت یەک رۆژ لە وادی دیاریکراوی خۆیدا دوانەکەوێت وهەروەها بۆئەوەی ساختەوخەش نەکرێت داوادەکەین پێش هەڵبژاردن وەزارەتی پێشمەرگەوناوخو وکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە دەست پارتی ویەکێتی دانەمێنێت وتەواو بێلایەن بکرێت وچاودێری بیانی بانگهێشت بکرێن بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن ،
لە کۆتاییدا ئێمە بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی ناکەین لەو خەش وساختەی کە حزبی دەسەڵات کردویەتی لەهەڵبژاردنەکان ،وکاتی خۆی بگات بە دلنیاییەوە بلاوی دەکەینەوە،چۆنکە دەبێ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان وجەماوەری حزبی دەسەڵات لەم راستییە ئاگادار بکرێنەوە ،وهەر لایەنەک ودەزگاکانی راگەیاندن دەیەوێت سەبارەت بەم بابەتەوە زانیاری زیاتری دەست کەوێت دەتوانێت پەیوەندی بەم ناونیشانەی خوارەوە بکات
[email protected]
لەگەڵ رێزماندا......
بەشی هەڵبژاردنی
بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان
٦/٢/٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە