تكایە بەدەهۆل و زورناكەی راگەیاندنی یەكیتی و پارتی لەكەركوك هەلنەخەلەتین
Thursday, 24/02/2011, 12:00
حزبی بەعس بەرنامە و سفەتیكی زۆر سەیری هەبوو ئەویش ئەیوت درۆبكە درۆبكە تاخەلك بروات پیبكات, ئەمە سیفەتیكی بەعس بوو بۆ چەواشەكاری و داهیزرانی توانای خەلك و لەباربردنی یەكریزی نیوان پیكهاتەكانی گەل , كەچی دەستەلاتی كوردی و تەنانەت حكومەتەكەی مالیكیش هەمان رەفتار و گوفتاریان هەیە و لەدرۆكردندا زۆر پسپۆر و بلیمەتن ئەوەتانی دوسێ رۆژە بەتایبەت لەدوینیوە تەلەفزیۆنی كەركوك و باوەگورگور و حكومەتی مالیكی لەهەول و تەقەلادان تایتوانن خەلكی ستەمدیدە بەلاریدا بەرن بەپاساوی ئەگەری روودانی كردەوەی تیرۆریستی لەلایەن ریكخراوی قاعیدە و كۆنە بەعسیەكانی سەردەمی بەعس بەم شیوەیە لەریگای كادیر و ئەندامە ئەلقە لەگویكانیانەوە و لەریگای جاشقەلەمە ترسنۆك و خۆفرۆشەكانیانەوە ئەیانەویت خەلكی چاوترسین بكەن و بەلارییاندا بەرن تا بەشداری خۆنیشاندان نەكەن . ئەو كۆنە بەعسیانەی وەك(سالح موتلەگ و زاهیر ئەاعانی و نجیفی)لەسەردەمانیكدا هەموو گفتو گۆ و دانیشتنیك لەگەل ئەمانەدا بەخیانەت و خۆفرۆشی لەقەلەم ئەدرا لەلایەن هەردو حیزبی فەرمان رەوا كەچی ئیستا رەزامەندیان فەرمووە تا لیكۆلینەوەیان لەسەرنەكریت لەلایەن هەیئەی نەزاهەی ئیراقەوە. بەمەش جاریكیتر ریگەیان بۆخۆشكرا بینەوە نیو پرۆسەی سیاسی ئیراق .
بۆ هەموو لاوە خوین گەرمەكانی شاری بلیسەی گرو بزوینەر و داینەمۆی شۆرش و بەرخۆدان, بۆهەموو بەویژدان و بەئەمەك و خاوەن هەلویست و ئیرادەكان بۆ دلسۆزانی نیشتمانم بۆ رۆلەكانی شاری مامە ریشە و هاوریكانی ئەوشارەی بەعس لە ترسی ناو هینانی چۆكی دەلەرزا بۆ كورو كچانی خەمبار و لیو بەبارم تكایە یەكبگرن و برژینە نیو شەقام لەپیناو خوینی بە ناهەق رژاوی هەزارانی وەك شەهیدی (سۆران و عەبدولستارو)مئەوانەی بیدەنگ نەبون لەئاست ناهەقی و دزی و گەندەلیەكانی تاقمی ئەنفالچیەكان. ئیوەش ئەمرۆكە ئەركیكی مرۆی و میژوویی كەوتۆتە سەرشانتان پیویستە وەك مامە ریشە ئاسا بینەسەرشەقام و نارەزاییەكانتان بدەن بەگویی بەرپرسە دز و تالانچی و درۆزنە بیوەعد و بی وەفا و بی بەلینەكان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست