كەمال كەركوكی و سەرۆك هەریم و سەرۆكی زیندانەكەی كوردستان
Wednesday, 09/03/2011, 12:00
كوردستان زیندانە گەورەكەی نیشتمانی كورد, سەرۆكی هەریم و سەرۆكی پەرلەمانیش بەرپرسیاریكی ئەو زیندانەن, روداوەكەی دوینیی نیو بینای پەرلەمانی ئاماژە بەوە دەكات تاچەند ئەم حكومەت و بەناو سەركردەی كوردی كورسی پەرستن و لەناو خەونیشدا هەرلەبیری قایمكردن و توند كردنی كورسیە شلۆقەكانیان , خالیكیتریش ئەوە یە كە سەرۆكی پەرلەمان لەسەرئەساسی چاوترسینكردن و هەرەشە كردن بەرامبەر ئەندامەكانی هەلس و كەوت دەكات. سەرۆكی پەرلەمانیك هیندە تەنگە تاو بیت لەئاست هەلویستس ئەندامانی پەرلەمان نەتوانیت خۆی رابگریت و دان بەخۆیدا بگریت ئەوا ئەبیت چ جیاوازیەكی هەبیت لەگەل حیمایەكانی فزیل بەشارەتی تیرۆریستی سەربەلیستی ئەژدیهاكە؟ حیمایەكان بەقۆنداتفەنگ هیرشینكردە سەرپەرلەمانتاران بەلام سەرۆكی پەرلەمان بەدەرگا داخستن دیارە ئەمەش جۆریكە لەتەهدید و وەعیدەكانی ئەو حكومەت و دەستەلاتانەی كە لەسەر بنەمای دكتاتۆریەت بنیات نراوە و هیچ نزیكاتیەكی لەگەل بنەماكانی دیموكراتیدا نیەو نابیت؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست