کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەواڵێكى گرنگ : دواى ئاشكراكردنى گەندەلیەكانى راگرى كۆلێژى زانسى سەلاحەدین لە (كوردستان پۆست) لەپۆستەكەى لادرا

Wednesday, 28/07/2010, 12:00



27-7-2010 بریارى لادانى دكتۆر كەمال مستەفا درا و ناوبرا گەرێنرایەوە ریزى مامۆستایەتى دواى ئەوەى بۆ ماوەى شەش ساڵى راگرى كۆلێژی زانست بوو لە زانكۆ سەلاحەدین ، بەوتەى دكتۆر هێرشی سەرۆكى بەشی بیركارى جگە لە پارە خواردن زیادكردنى رێژەى كەوتنى خوێندكاران لە كۆلێژی زانست زیاتر هیچی تری نەكردبوو.

بەپێى ئەو زانیاریەى دەستمان كەوتووە ناوبراو ئامادە نەبووە پۆستەكەى جۆل بكات و مەرجى داناوە بۆ جێهێشتنى پۆستەكەى ، مەرجەكەى دكتۆر كەمالیش ئەوەبووە كە راگرى دواى خۆی نابێ دكتۆر (احمد عقراوى) و (دكتۆر مستەفا سابیر) ویاخود دكتۆرێكى كۆلێژى زانست بێ ، بۆیە بە هۆی دەست خستنەناو زانكۆوە لەرێگەى ناوچەى زانكۆی پارتیەوە كەسێكى لە دەرەوەى كۆلێژى زانست هەڵبژێرداوە.

جێگاى ئاماژەیە ئەم بریارەى وەزیری خوێندنى بالا لەوكاتەوە هات كە گەندەلیەكانى ناوبراو لە سایتى كوردستان پۆست ئاشكرا كران كە چۆن نمرەى قوتابیان دەستكارى كراوە و بریارى تاك لایەنە و چەوساندنەوەى مامۆستاكان و گەندەڵی دارایی وبەكارهێنانى مومتولوكاتى حكومەت بۆ كارى شەخسی و ....هتد هەموو ئەمانە بەشێكن لە هۆكارى لادانى كەمال مستەفا كە لەناو حیزبی بەعس بە (رفیق محمود) ناسرابوو.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە