هەوالیك لەكەركوكەوە.
Wednesday, 02/03/2011, 12:00
دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمنی شاری كەركوك قەدەغەكردنی هاتوچۆیان راگەیاند لە كاتژمیر6ی بەیانی ریكەوتى1-3- 2011تاكاتیكی نادیار. بۆ بەلاریدا بردنی شەپۆلی نارەزایەتیكانی شەقامی كوردنی و خۆل كردنە چاوی خەلكی كوردستان, بەپیی ئەو دیعایانەی گوایە عەرەبەشۆڤینیەكان و سەدامیەكان دەیانەویت ئارامی شاری كەركوك بشیوینن, وداوای چوونە دەرەوەی هیزی پیشمەرگە دەكەن لەنیو شاری كەركوك.
ئەمرۆكە بەراواری 1-3-2011 كۆمەلیك لاو و گەنجی بیشعور و و سەرسەری و دەمرووت و دوور لەئەخلاق ونۆكەرو چلكاوخۆر و ئەلقەلەگوی و موستەفیدی سەربە هەردوو حیزبە تالانجیەكە لەنیو گەرەكە كوردنشینەكاندا كەوتنە پیشیلكردنی بریاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەشارەكەدا بەشیوەی زۆر ناشرین و نامەسئولانە و دوور لەهەستكردن بە مەسئولیەتی جیبەجیكردنی بریارەكە و بەبەرچاوی بەرپرسانی پۆلیسی ناوچەكە وەك ئەو مەهزەلەیەی كە لەهەولیر ئەنجامیاندا دیسانەوە لەكەركوكیش ئەنجامیان دایەوە ,بەم شیوەیە بۆهەمووكەسیك دەردەكەویت هەرچی پیشیلكاریەك لە رووی یاساوە روودەدات لەلایەن خودی دەستەلاتەوە ئەنجام دەدریت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست