بۆ ئەوەى باشتر فازیل میرانى بناسن، كلیكێك لیرەدا بكەن!
Sunday, 26/09/2010, 12:00
لەماوەكانى ڕابردوودا، زۆرێك لە ڕۆماڵكردنى كەناڵەكانى رشاگەیاندن، لەسەر ئەو هەنگاوەى فازیل میرانى بوو، كە سكاڵایى لە دژى ژمارەیەك لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكان و ڕۆژنامەنووسان و مامۆستایانى زانكۆ تۆماركردووە، ئەمەش دیاردەیەكى ئاسایى و سرووشتى و تەندروستە، ئەوەى جیگاى هەڵوێستەكردنە فازیل میرانى سكرتێرى مەكتەبى سیاسى بە پێى یاساكان و مادەكانى یاسایى سزاكانى عێراقى ، واتە یاساكانى ڕژێمى بەعسى لە گۆڕناوى بەكار هێناوە بۆ سكاڵاكانى دژى ئەو كەناڵانەى كە هیمامان بۆكردووە، لە كاتێكدا یاسایى ژمارە 35ى سەندیكاى ڕۆژنامەنووسان لە ساڵى 2007 وە لە پەرلەمانى كوردستانەوە دەرچووە!
لە هەمووى سەمەرەترو جێگاى هەڵوێستەكردنە، كە داوایى ملیۆنان دۆلارى كردووە!
ئەوەى كەمێك هوشیارو ئاگاهى هەبێ دەزانێ بۆچى میرانى داواى ئەو ملیۆنان دۆلارەى كردووە؟!
تاكو بەو ڕێگەیە هەوڵەسیاسى و یاسایەكانیان بخەنە گەڕ، تا سنورێك بۆ ئازادى ڕادەربڕین و ئازادیى ڕۆژنامەگەرى دابنێن، بۆ ئەوەى كەس بوێرى و جوامێرى نەكات، قسە لەسەر دیاردەى دزیى و تڵانى و بردنى سامانى گشتى و داگیر كردنى مۆڵك و ماڵى هەژاران و حكومى و بە زۆر داگیر كردنى ناموس و شەرەڤى خەڵكى بكەن، وەك ئەوەى لە خوارەوە باسى چەند دیاردەو تاوانێكتان بۆ دەكەین چۆن و بەچ شێوازێك فازیلى حاجى موتنى و هاوشێوەكانى لەناو بنەماڵەى بارزانى و مەكتەبى سیاسى و كۆمیتەى ناوەندى، دیاردەو تاوان نەماوە نەیانكردبى و، لە هەمووى بەرچاوتر داگیركردنى ژنى خەڵكى و كوشتنى مرۆڤ و كوشتنى كچى خۆیان و برەودان بە دیاردەى لەشفرۆشى بە چەشنێك خەسڵەت و نەریت و عاداتى كوردەواریشیان سوك و ڕیسواكردووەو،لەگەڵ داگیركردنى زەوى كشتوكاڵى بە هیكتار و هەرەشەو زەبرو زەنگ بۆتە دەستمایەى ئەو خەڵكە ڕەش و ڕووتە!!
خوێنەرانى بەڕێز..................
فازیلى حاجى موتنى(فازیل میرانى) خاوەنى ڕەگەزنامەى ئەمریكیەو لە و ژنەى یەكەمى 3 منداڵى هەبوو، یەكیان كچێكى تەمەن 17 ساڵانبوو، ئەو كچە بە پێى داب و نەریتى ئەمریكیەكان فێرى ژیان و پەروەردەو خوێندن و تا كایەكانى كۆمەڵایەتى بووبوو، كە دیاردەیەكى ساغڵەمەو تەندروستە. وەلێ میرانى كاتێ زانى كچەكەى پەیوەندى لەگەڵ گەنجێكى ئەمریكیدا پەیداكردووە، بەزۆر هێنایەوە بۆ كوردستان و لەناوچەى بادینان مەخابن ئەو گوڵەى ناشت!!!
ئەمە یەكەمین تاوانى فازیل میرانى بوو..!
دووەمین تاوان ئەوەبوو بەزۆرى زۆردارى ئەو ژیان میرانیەى هێناو، واتە لە دواى ڕاپەڕین و، لە دهۆك ئەم تاوانكارە بەوەشەوە نەوەستا كە بەزۆرى زۆردارى و زەبرو زەنگ، فشارى خستە سەرپیاوەكەى وازى لێهێناو ، دواتر براى مێردەكەى ژیان، ئەو تاوانەى پێقبۆڵ نەكراو، هاتە سەرپێى و، فازیلیش لەبەر ئەوەى حاكمى خوێنڕێژى بادینان بوو، وەكیلى مەسعود بارزانى بوو، ئەو پیاوە مەردەى كوشت...!!!
تاوانى سیهەم، كوشتنى كوڕى گەورەترین عەشیرەتى ڕێكانى، لەسەر ئەوەى زەویەكى 3000 مەتر چوارگۆشەى لەناو چەقى دهۆكدا هەبوو، ئامادەنەبوو بە میرانى بفرۆشێت و، ئەویش واتە میرانى پیلانى كوشتنى بۆ داناو، ئەویشیان لە گۆرستانى دهۆك ناشت!!
تاوانى چوارهەم، زیاتر لە 5 ساڵ حاكمدارێتى لە بادینان و بەتایبەتى دهۆك و زاخۆ زیاتر لە 300 ملێۆن دۆلارى كۆكردەوە بە زۆردارى لە خەڵكى كاسب و بازرگانانى بادینان و سۆرانیەكان بەتایبەتى كاتى شەرى ناوخۆو، گەمارۆى ئابۆرى خستە سەر هەولێرو سلێمانى و برسێتى و گرانى بۆ زیالتر لە 4 ملێۆن مرۆڤ دروست كرد، كە سەدامیش هەرۆ ئەوەندەى میرانى و حزبەكەى مەسعودیان بە گەلى كوردستان كرد!!
تاوانى پێنجەم، كاتێ حاكمى موتلەقى بادینانبووە، زیاتر لە 1200 گەنجى سۆرانى بەدەستى ئەم تاوانكارە دەستگیركراون و تا ئەمرۆ سۆراغیان دیارنیە، هەموویانى تەسلیم بە پاراستنى بنەماڵەى مەسعودى خائین كردووەو، لەگەڵ ئەوەشدا تەنها لەیك شەودا 34 گەنجى سلێمانى كە بەنیازبوون لە زاخۆ بەقاچاخ بەرەو توركیا هەڵبێن ، جەندرمەكانى پارتى بە بڕیارى میرانى هەمویانیان كوشت و بەرامبەر بەوە گەورەترین دیارى لەلایەن جەندرمەكانى میتى توركەوە وەرگرت!!
تاوانى شەشەم، لە دیاردەى دەستبەسراگرتنى مۆڵك و سامانى گشتى و زەوى كشتوكالى لە دواى نێچیرى گەورە دز میرانى دووهەمین تاوانكارى هەولێرو دهۆكە و، ئەمرۆ خاوەنى نزیكەى 950 ملێۆن دۆلارەو زیاتر لە 100 خانوو دەیان كۆمپانیاو كارگەى دەرمان و شیش و تۆرى گەیاندن و خاونى 3 باڵەخانەى 25 نهۆمیە لە دوبەیى و ئەبو زەبى و شاریقەو ئیستاش زاگرۆسى كورى لەویدا ژیان بەسەردەبات!!
تاوانى حەوتەم، دیاردەى سێكس بازى و لەشفرۆشى پێم وایە فازیل یەكەمین بەرپرسى كوردە كە زۆر بێرەوشتانە ئەو دیاردانەى ئەنجامداوە، بە هۆى ئەو پارە زۆرەى كە لە بن دەستیدایە، وەك سۆزان رەمەزان گووتبووى: فازیل میرانى هەر كەمنى لە تەلەفزیۆن بینیى بوو، 10 هەزار دۆلارى دابووە، ئەوكەسەى كە منى پیبناسێنێت!!
دەیان سەركردەو كادیرى زۆربەى بوارەكانى بە پارە خەساندبوو، تا ئەوەى زۆربەیان بەقەدەر میرانى لاى هاوسەركانیان خۆشى و لەزەتیان وەرنەگرتبوو، ئەوەتا دوو دەستەخوشك كە باو راگەیاندنكارن و سیمایى سەرشاشەكەى زاگرۆسن، مانگانەى بەردەوامیان بۆ براوەتوە، كە یەكیان 2 منداڵى لە زانكۆ شیۆڤاتە وەرگیراوە، ساڵانەیان 120 وەرەقەیە لەسەر حسابى میرانیە، لەكاتێكدا وەك زەهاوى و نیازى بەرێَوەبەرى زاگرۆس تیفى باسیان كردووە، دەیان و سەدان پێشمەرگەى دێرین لە بەرنەبوونى منداڵەكانیان نەخستۆتە بەرخوێندن و نەك هەر ئەوەندەنیاز لاجانى گوتبووى: ناتوانین بەرنامەیك كۆرێك كۆنفراسێك ڤیستیڤاڵێك سازبكەین، یەكسەرمیرانى ئاگادارمان دەكات، دەبى (ن) خان بەڕێوەی ببات!
لەكاتێكدا هیچ كادیریكى ناو پارتى نەیتوانیوە منداڵێكى لە شیۆڤات داخال بكات، چونكە كریى یەك ساڵ 60 وەرەقەیە، بەلام خاتوو (ن) لەلایەن میرانیەوە 120 وەرەقەى بۆ سەرف كراوەو، لە ڕێگەى ئەو جۆرە كەسانەوە دەیان ئافرەتى نێو سكرتاریەتى یەكیتى ئافرەتانى كوردستانەوە، بوونەتە خۆراكى شەهوانى میرانى و پیاوەكانى بنەماڵەى مەلا مستەفا !
هەروەكو شێخ ئەدهەم بارزانى گووتبووى: هیچ كەسێك بەقەدەر فازیل زیانى بە پارتى و بنەماڵەى بارزانى و كورد نەگەیاندووەو، چونكە فاسدترین مرۆى بادینانە!!
زۆر شت ماوە بۆ كاتیكى دیكەى هەڵدەگرین..
لێەرەدا ئەو پرسیارە دێتە پێشەوە... ئەى ئەگەر مرۆڤێك ئەو هەموو تاوانەى ئەنجامدابێ، بەكام یاسا دادگایدەكرێت، ئەگەر نووسینى رشۆژنامەنووسێك، سزاكەى ملێۆن دۆلاربێت، بەو پێە دەبێ فازیل میرانى بە 100 ملیار دۆلار سزابدرێت و ئیدانە بكرێت، گەر واستەى نەبێت ئەوا 100 جاریش بڕیارى لە سێدارەدانى بۆ دەردەچێت!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست