سهادبارزانى هەلمەتى پاكتاوى سۆرانى و گەندەلیەكى بەرفراوانى لە فەرماندەیی پشتیوانى دەست پى كردوە
Saturday, 24/07/2010, 12:00
چاودیریك
بۆ بەرچاوى هەموو كادرو بەپرسى سەربازى و حزبى سۆرانى كە بە دووى ئەو بنەماڵە كەوتون . گەر دەیانەوێت راستى و دروستى ئەم زانیاریانەیان بەدەست كەوێت و بگەنە قەناعەت كە ئەو وتەیە راستە كە سەرانى ئەو بنەماڵەیە بە خەلكانى خەباتكار و ماندووى سۆرانیان وتوە (سۆرەى قوندەر) بچن و لەنزیكەوە كادرو پَیشمەرگەو خاوەن شەهیدانى سۆرانى لە فەرماندەیی هێزەكانى پشتیوانى ببینن ودڵنیابن لەو راستیانە. گەر وایە پشتگیرى لەو راستیانە بكەن و هەڵویستى مەردانەیان بەدەرخەن و بۆ راى گشتى كوردستانى نیشان دەن كە كوردى سۆرانى فعلا لە قەدەر ئەو وتەیەى سەرەوەن ئەگەر بەدووى حزب و رێبازیكى لەو جۆرە بكەون .
بەریزان ...لە ساڵى 2008 بەهەر بیانویەك بوو لەریگەى چەند كەسیكى شارەزاوە توانرا پیلانى تۆمەتباركردنى لیوا كاكل مامند جى بەجى بكریت بۆ دەركردن ولادانى ناوبراو لە سەر چەند بوختان وتومەتیكى دروستكراو .هەرچەندەناوبراو ئەفسەریكى بەتوانا و زیرەك بوو لە ێنفى خۆی بەلام كرنك ئەوەیە سۆرانى نابیت كارى گرنك و حساسى لە بن دەست بیت. لە پاش دەركردنى ناوبراو هەرسێ فەرماندەیى موشەك وتۆبخانەو هندەسە كرانە یەك بە ناوی فەرماندەیى پشتیوانى . هەربۆیەش زۆر لە هەفاڵانى سەركردایەتى هەستیان بە مەترسى ئەو باردۆخە كرد بەلام بەداخەوە كەس هەلویستى نەبو لەبەر ئەوەى قسەى مندالیكى ئەو بنەمالەیە زۆر لە بریاریكى م س گەورە ترو كاریگەر ترە كەئەمەش لاى هەفالانى سەركردایەتى واقیع ولەبەر چاوە .
بەوەرگرتنى پۆستى بەرپرسى یەكەم لەو فەرماندەییە لەلایەن سهادى براى مسعود بارزانیەوە كە هیچ شەهادەیەكى عیلمى و سەربازى نیە كە لە هەلس و كەوت وجونە ناشیرینەكانیدا دیارە كەوتە هەلمەتى دژایەتیەكى بە بەرنامە لە دژى تەنها ئەفسەر و كادیران وپیشمەرگەكانى تۆبخانەو هندسە كە زۆرترین ژمارەى سۆرانیان تیدایە كە ئەمەش لەم چەند خالەدا پشتراسدەكەینەوە.
1/ لە تەشكیلاتى هەیئەى فەرماندەیى تەنها یەك سۆرانى قبول كراوە .تیكرا هەموو ئەندامانى لە بارزانى و بادینین كە خۆشبەختانە كەسیان نە پ م كۆنن و نە امكانیاتى عەسكەریان بەرزە . بەلكو تیایاندایە نەخویندەوارەو تیاشیاندایە تەنها فیشەكیكى بۆ كوردستان نەتەقاندوەو ناشتەقینن .لە كاتیكدا نزیكەى شەش تا حەفت ئەندام فەرماندەیى چالاكى تۆبخانەو هندەسەى پیشتر كە خەلكانى خاوەن موقف و خویندەوارو خاوەن شەهید و شەهادە كە بە ئاشكرا دیاربو لادران و هەندیكیان دەركران هەندیكیكیانیش ئیستە وەكو تجمید راگیراون بە ئەندام بەشى بى دەستەلات كە بۆیان نیە بە چایچیەكەش بلین چایەكمان بدەرى . ئەگەر وانیە با كەسیك جواب بداتەوە .
2/هەردیسانەوە لە تەشكیلاتدا بە ئاگادارى فلك تەنها یەك كەس ى سۆرانى نیە ونابینى ((بە دلنیاییەوە)) كە تەنها خەتیكى وەرگرتبى ئەگەر پیشمەرگەى 91 یشبیت و خاوەن شەهید و برینداریش بیت لە كاتیكدا نشرى نویی خۆیان لە دواى تەنها یەك سال كراونەتە نقیب ورائد (بە بەلگەوە).كە ئەمەش كاریگەرى یە كجار خرابى لە دەرونى پ م سۆرانیەكان دروست كردوە كە ئەمەش سەرەتایەكە بۆ دروست بونى تمرد وهەلگەرانەوە .
3/ ئەوەى لە هیچ قوژبنیكى ئەم جیهانە نەبوە لیرە وجودى هەیە . نمونە ئەفسەر بەروتبەى عمیدى سۆرانى و م اولیكى بادینى یەك منسبیان هەیە كە (امر بەتەریەیە) ئەگەر وانیە جواب بدەن باناوەكانیان دابەزینین . لە هەمان كاتدا توجیهات دراوەتە پ م بارزانى و بادینیەكان كە ریزو احترامى ئەفسەرانى سۆرانى نەگرن .
4/باس لە بن دیوار دەكریت ژمارەیەكى زۆرو بەرچاو هەیە و فەرماندەو حسابات بە بەرچاوى هەموانەوە مانگانە كۆى دەكەنەوەو دەیخون.هەموو ئەندامانى نزیكى خۆى لە بەشى خۆیان هەیە لەو بەشكردنەدا .
5/ مسۆلى حسابات 98 بوەتە پ م روتبەى عقیدیان داوەتى مولك و وەنەوشەو پارەى ئاودیوكراوى لە بانكەكانى ئیران لە زمانى كەسانى نزیكیەوە مەزەندە دەكریت بە 85 دەفتەر واتە 12سالى بى ماندوبون و خزمەت و زەحمەت امكانیاتیكى لەو جۆرە ئەگەر خیانەت و دزى نیە لە خوینى شەهیدو پیشمەرگە چ ناو وەسفیكى ترى بدەیبنى ؟. تەنها لەبەر ئەوەى خزم و بنەمالەى خۆیەتى .
6/ برین و خواردنى نسریەى نزیكەى2000 نفر و دەوام پینەكردنیان بەبیانوى نەبونى جیگاو مقر . (2000 نفر 30000دینار) مانكانە .
7/برینى برى 10000 دینار مانگانە لە نەسریەى سەرجەم پ م فەرماندەیی (10000دینار 4500 نفر) بە ناوى كرینى پیداویستى .
8/بەخشینى سیارەو بیك ابى اخر مودیل بە نقیب و م اولى خۆیان لە كاتیكدا چەندین عقید ومقدمى سۆرانى هەیە مێرفى هاتو چۆشیان نادەنى .
9/ هینانى كابرایەكى عەرەب بە ناوى (عقید عدنان) كە عقیدنەبوە بەلكو رفیق حزبیەكى زەمانى ێدام بوە و دۆستیكى نزیكى زابت استخباراتى وزارتى دفاعە و رۆزانە خەلكانى عەرەبى نەناسراو بەسەیارە جام رەش و تێویرەكەى كەلەگەل سهادو كاك مسعود بارزانى گرتویەتى نیشان سیتەرەى هەولیر دەدات و ئەو خەلكانە داخل دەكات لە كاتیكدا دەزگا ئەمنیەكان ئەمە باش دەزانن ناتوانن هیچ تحقیكى لە گەل بكەن. وە كاریكى وەهاى كردوە و پالپشتیكى وەهاى دەكات كەس بۆى نیە قسە لەگەل ئەو كابرایەدا بكات ئەویش تەنها لەبەر ئەوەیە كاك مسعودى براى پى فریو داوە كە ئەمە خەلكى بۆ فیرى تۆبجیتى دەكات . كە ئەفسەرانى پشتیوانى تیكرا باش ئەمە دەزانن تەنها بۆ وەرگرتنى پارەى ئەو دەورە وەهمیانە كە هەر شەش مانگ جاریك مبلغیكى زۆر بە تەنسیق لە گەل ئەو عەرەبە بەعسیە وەردەگریت . هەموو فلك و تارادەیەك حزبیەكانیش هەستیان پى كردوە . كە ئەمەش بۆ خۆى خیانەتیكى نەتەوەییە لەپیناو مەرام و بەرژەوەندى تاكیكیك هەموو ئەسرارو موجوداتى عەسكەرى و اسلحە قورسى كوردستان بە داتا و تێویرەوە وە قابلیەتى دفاعى كوردستان رەوانەى استخباراتى بغدا بكریت . هەى ئافەرم پاریزەرانى ئەمنى قەومى كوردستان.
10/ سەرەراى ئەمانە گەورەترین دژایەتى سۆرانیەكان لەم خالەدا جیبەجیدەكات . وەرگرتنى 690 پارجە زەوى لەم چەند رۆژەى رابردوودا و دابەش كردنى لە سەر ئەفسەرو پ م كانى ف موشەكى پیشوو كەهەرهەمویان بارزانى و بادینین (لە كەل ریزمان كە كەسانى زۆر بەتواناو مخلێیان هەیە). لە كاتیكدا نفریان هەیە سالیكە ناویان رەش كردوەتوە و نفریان هەیە خزمەتى تەنها شەش مانگە زەویان بۆ وەرگرتوە ., بەلام تەنها یەك پارچە زەوی ((زۆر بەدلنیاییەوە)) نەداوە بە یەك كادرى سۆرانى . كە زۆربەیان زیاد لە 15سال خزمەت و هەندیكیان خاوەن شەهید و هەندیكیشییان برینداریان هەیە . لیرەوە بەو خەلكە سۆرانیە دەلیم هەرچەندە نابمە سببى نانبرینتان و وازهینانتان بەلام كەسى ئاوها فەرماندەتان بیت و ئەوجۆرە معامەلەتان لە گەل بكات غەدر لەخۆتا ناكەن بەدووى بكەون و شەرى بۆ بكەن . شەرم نیە بۆ ئیوەى خاوەن موقف و بازوو بەرگرى لە و زوحاكە و لەو فیلەدزە بكەن . مەخابن ئەوان سوكایەتى بە جمال مورتكەو زەعیم و سیدعبدالله كەردزى وئەوانى تر بكەن و ئیوەش و ئەوان هیشتە هەر دیفاعیان لیبكەن دە والله رۆژ بەرۆژ هەر لەوە سوكتر دەبن .
11/سەرەراى ئەو هەموو گەندەلى و دزى و هەلسو كەوتە ناشیرینانە بە ئاشكرا و لەبەرچاوی هەندیك كەسانى نزیك خۆیدا بە قسەى سوك وناشیرین وزۆرجاریش بە جوون تعبیر لە احساسى خۆى دەكات بەرامبەر هەموو سۆرانیەكان و بە نەزان وخائین ناویان دەبات لە كاتیكدا خۆشى باش دەزانى لە كە ئەوەى دەیلى غەدرەو فیرە ئەو كردەوە بوە و سفاتیش زەحمەتە بگۆردرى .
خۆشەویستان و دلسۆزانى بەرژەوەندى كوردستان داواتان لیدەكەین فشار بخەنە سەر سەرۆكى هەریم بۆ ئەوەى لیپیچینەوەو بەدوادا چون بكات بۆ ئەم پرسە گرنگە ئەگەر نا ئایندەى لەشكرى كوردستان لە مەترسى لە ناوچون و دروست بونى خیانەت و تمرد تیایدا پەرە دەسەنیت . وەزانیارى زیاترمان لایە بە مستمسكاتەوە ئەگەر ئەو هەلمەتى ناحەزى ودژایەتیە رانەگرن و حەق نەدەنەوە بە خاوەن حەق بابەتى زیاترو ترسناك تر دەوروژینن لەسەر ئاستى ناوەو دەرەوەى كوردستان ....
(شەپۆلى نارەزایی پیشمەرگەى كوردستان بە نهینى پەرە دەسەنیت)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست