ئهندام پهرلهمانتارێکی لیستی کوردستانی سهیارهیهک دهدزێت!.
Wednesday, 28/07/2010, 12:00
ئاگادارى بەڕێزتان دەكەینەوە كە بابەتێك هەیە سەبارەت بە هەڵوێستى هەندێك لە پەرلەمانتارانى كوردستان بۆ كڕینى ئوتومبێل بۆیان كە ڕەتكرایەوە وە ئەوەى لێرەدا ئاماژەى پێدەدەین كە پەرلەمانتارى لیستى هاوپەیمانى كوردستان (شەونم محمد غریب) كە پێش بوون بە پەرلەمانتارى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى كارەباى سلێمانى بووە وەك بەڕێوەبەرى گشتى وە هەر لەو كاتەوە ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (نیسان پاتڕۆڵ)ى لابووە كە ژمارەى (273 كارەبا) بووە وە گۆڕیویەتى بە ژمارەى تایبەتى (10355 سلێمانى) بۆ ئەوەى بە ئیسراحەتى خۆى بەكارى بێنێ و كەس بە ئوتومبێلى كارەباى نەزانێت سەفەرى باخ و ئەملاو ئەولاى پێ بكرێت وە سەیرانى بێشوماریش كە چەندەها جار بوتڵى ویسكى و عەرەق بە بەتاڵى و پڕى تیایابووە و بە چاوى خۆم دیومە ... ئێستا ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە ئەو ئوتومبێلەى بەو ژمارە تایبەتیەوە بردووە بۆ پەڕلەمان و بەكارى دێنێ و ژمارە كارەباكەشى لە ب. گشتى فڕێداوە و بەو ژمارەى سەرەوە بەكارى دێنێ جا لێرەدا ئەو پرسیارە دەكەین كوا ئەو ئوتومبێلەى كارەبا بۆ ناگەڕێتەوە تا ژمارە شینەكەى لێبدرێتەوە و خزمەتى كارەبا بكات ئا ئەمە گەندەڵى نەبێت ئیتر گەندەڵى چییە كە هەموو لایەك لێى بێدەنگن....
کوردستانپۆست : وێنهکه هی ئهرشیفه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست