کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باوكم نان بڕاومەكەن خۆتان چاك بكەن

Wednesday, 06/11/2013, 12:00






هەرلەسەرەتاى جیابونەوەى سەركردەكانى باڵى ریفۆرم لە یەكێتى و پاشان ڕاگەیاندن ودروستبونى بزوتنەوەى گۆڕان هەردووحیزبى دەسەڵات وبەتایبەتى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەكۆمەڵێك ئامڕازوهۆكارى توندوتیژونایاسایى ڕوبەڕوى لایەنگروهەوادارانى ئەم بزوتنەوەیە بونەوە بۆ كەم كردنەوەى دەنگى بزوتنەوەى گۆڕان،یەكێك لەو ڕێگایانەش سزاى سیاسى یاخود نان بڕین ى هەڵسوڕاووگۆڕان خوازان بووكەئەمەش یەكێكى تربوولەو داهێنانەى كە دەسەڵاتى كوردى بەرامبەر بەدەنگى ڕاستەقینەو خەڵكى ناڕازى هەرێمى كوردستان كردى بەڵام هەرزوو گۆڕانخوازان بۆ دەسەڵاتیان سەلماند كە نان بڕین نەك ناتوانێت پەشیمانیان كاتەوە لەو بڕیارەى كە داویانە بۆ گۆڕان كارى وچاكسازى لەسیستەمى سیاسى ئەم هەرێمەدا بەڵكوئامادەن گیانیان بەخت بكەن لەو پێناوەدا.
وە لەدواى هەڵبژاردنەكانى 25\7 كۆمەڵێك بەرپرسى باڵاى یەكێتى لە لێدوانەكانیاندا دانیان بەوەدانا كەنان بڕین هەڵەیەكى گەورەبوەو نابێت هیچ كەسێك لەسەر بیروڕاى جیاواز نان بڕاوبكرێت وسەرۆكى حكومەت بڕیاریدا سەرجەم نان بڕاوەكان بگەڕێنەوەسەركارەكانیان وموچەبڕاوەكانیان بدرێتەوەكە ئەمەش جێگاى دڵخۆشى بووچیتر كەس سزاى سیاسى نەدرێت وهەمووكەس ئازادە هەربیروڕایەكى هەبێت,
بەڵام ئەمەش وەكو بەڵێنەكانى تریان بەڵێنى بێ كرداربوو زۆرى پێ نەچوودەستڕۆیشتوەكانى یەكێتى ئەوهەڵەیان دوبارەكردەوە لە دواى شكستەكەیان لە هەڵبژاردنەكانى 21\9\2013 كە لەجیاتى هەوڵدان بۆباشكردنى دۆخى یەكێتى بەچاكسازى وگۆڕانكارى و ڕازى كردنى دڵى ئەندام ولایەنگرانیان دووبارە دەستیان بەسزاى سیاسى ونان بڕین كردەوە.
ئەم جارەیان لەكێوە دەستیان پێ كرد لە پێشمەرگەیەكى 1976 ومەفرەزە سەرەتاییەكانى یەكێتیەوە دەستیان پێكرد لەوپێشمەرگەى كە بەربرسى پاسەوانەكانى سكرتێرەكەیان بولەساڵى 1979 لەسەرتیپى 51 ىگەرمیان و53 ىشێروانەوە دەستیان پێ كردلە (عادل شكور) ەوەدەستیان پێكرد وەكو پاداشتێك بۆئەو پیاوەى كە لەڕۆژەسەختەكاندا سكرتێرەكەیانى پاراستوە وەكو وەفایەك بۆ ئەوپیاوەى كە بەپێ وبەقاچاخ بە خاكى ئێران وتوركیادا تێپەڕیوە تاگەیشتۆتە سوریا وبوە بە پێشمەرگەى یەكێتى .بۆیە پێتان دەڵێم دەستان خۆش باڵا دەستەكانى ئێستاى یەكێتى تۆمەتبارانى شكستى یەكێتى ئەى ئەوانەى كە یەكێتیتان كردبەقوربانى بەرژەوەندیەتایبەتیەكانى خۆتان ئەى ئەوانەى كەدەبووخۆتان سزا بدەن نەك ماوەى خۆتان درێژبكەنەوەو خەڵك سزابدەن،خۆتان باش دەزانن ئەوە موچەى پێشمەرگەدێرینەكان نەبوو یەكێتى توشى شكست كرد ئەوە گەندەڵیەكانى ئێوەودزینى سەروەتوسامانى ئەم وڵاتەبوو .چاوەروانمان دەكرد بەخۆتان دابچنەوە نەك بگەڕێنەوە بۆ نان بڕین ئاخر ئێوە ئەگەر هەڵوێستتان هەبێ بەرامبەر عادل شكورو لە تۆڵەى ئەوەى كە گۆڕانە موچەكەى ببڕن خۆ دەبو وەفایەكتان هەبوایە بۆ مام جەلال وڕێزتان لەو كەسانە بگرتایە كە ڕۆژێك لە ڕۆژان هاوەڵى بون وپاراستویانە.ئێوەىباڵا دەستى یەكێتى سەلماندتان توشى نەخۆشى گۆڕان بون وگرێى دەرونیتان بەرامبەر گۆڕان هەیە چونكە ئەوموچەیە تەنهاموچەیەكى ڕەمزیەو دەدرێت بە پێشمەرگەى مەفرەزەسەرەتاییەكان بەبڕیارى سكرتێرى گشتى یەكێتى كە تاوەكو ئێستاش چەندپێشمەرگەیەكى 76وەریدەگرن كە لە حزبەكانى تردان ویەكێتى نین بەڵام تەنها هى گۆڕانەكان دەبڕدرێت.
ئەم بابەتەم بۆئەوە نەنوسیوە كە سەرانى یەكێتى بیبینن وموچەكەى باوكم بگەڕێننەوە چونكە ئێمە سەربەرزیمان لاگرنگترەلە پارەكانیان و ئەو موچەیەش پیرۆزى ئەوان بێ وبا بڕواتە ئەوگیرفانانەى كە پڕەلەپارەى دزراوى میللەت دڵنیابن خۆشەویستى خەڵك لاى ئێمە زۆر لەپارە دزراوەكانى ئەوان گەورەترە دڵنیابن ئەگەر خەمى نان بڕینمان هەبوایە هەرگیزنەئەچوینە بەرەى گەلەوە، پێویستە سەرجەم پێشمەرگەو كادیرولایەنگرانى یەكێتى لەوە تێ بگەن بەرپرسە باڵادەستەكانیان وەفایان نەبوو بۆ بۆپێشمەرگەیەك كە بەشى زۆرى تەمەنى لە ناو ئەو حیزبەدا بەسەر بردوە ئیتر چۆن بەوەفا دەبن بۆ ئەندام ولایەنگرانى،حیزبێك وەڵامى بیروڕاى جیاواز بە موچەبڕین بداتەوە ئیترچۆن چاوەڕوانى هەستانەوەوگەشەكردنى لێ دەكرێت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە