هۆڵی په‌رله‌مان وپاسه‌وانه‌كانی نێچیرڤان
Friday, 30/05/2014, 12:00
ڕۆژی چوارشه‌ممه 28\5 په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا كه خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه گفتوگۆكردن بو سه‌باره‌ت به قه‌یرانی دارایی وئابوری هه‌رێمی كوردستان وپێنه‌دانی موچه‌ی ئه‌وهاوڵاتیانه‌ی موچه خۆروخانه‌نشینن ، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوو، ئه‌مه‌ش بوبه جێگای ڕه‌خنه‌و تێبینی به‌وه‌ی كه ئه‌م سه‌رۆكه ته‌نها كاربه‌ڕێكه‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی نیه وچه‌ند ڕۆژێكی تر كابینه‌یه‌كی نوێ پێكده‌هێنرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستمه لێره‌دا بیخه‌مه ڕوو په‌یوه‌ندی به یاسایی بون ونه‌بونی ئاماده‌بونی سه‌رۆكی كاربه‌ڕێكه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نیه ،به‌ڵكو بینینی چه‌ند پاسه‌وانێكی نێچیرڤان بارزانیه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان وله‌كاتی دانیشتنه‌كه‌دا كه ئه‌مه‌ش پیشێلكاریه‌كی ڕون وئاشكرای په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانه .
بۆزیاتر سه‌لماندنی ئه‌و نایاساییه چه‌ند بڕگه‌و ماده‌یه‌كی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌خه‌مه ڕووكه تایبه‌ته به پاسوانی په‌رله‌مان و بردنی هێزو چه‌ك بۆناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان.
له بڕگه‌ی 4 ی ماده‌ی (17) كه تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاتوه(گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش وڕێككاری ناو په‌رله‌مان وبۆی هه‌یه هێزی ڕێككاری گونجاوبۆئه‌م مه‌به‌سته‌دیاری بكات وله‌ژێرفه‌رمانی ئه‌ودابن) لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه یان سه‌رۆكی حكومه‌ت دڵنیانیه له پاراستنی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ی كه‌له‌ژیرفه‌رمانی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندایه وئه‌و هێزه‌ی كه ئه‌ركی پاراستنی په‌رله‌مانه توانای پاراستنی نیچیرڤانی نیه یان سه‌رۆكی كاربه‌ڕێكه‌ر ئاگادارنیه كه بردنی پاسه‌وان نا یاساییه.
هه‌روه‌ها له‌ماده‌ی (91) ی په‌یڕه‌وه‌كه به چوار بڕگه باس له پاسه‌وانی په‌رله‌مان وهێزی چه‌كداروبردنی چه‌ك ده‌كات بۆ ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان له‌خواره‌وه به‌ده‌ق ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ین.
بڕگه‌ی 1(په‌رله‌مان پاسه‌وانی تایبه‌تی ده‌بێت وده‌كه‌ونه به‌رفه‌رمانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان (
بڕگه‌ی2(سه‌رۆك قه‌باره‌ی ئه‌و هێزه‌وژماره‌ی تاكه‌كانی دیاری ده‌كات كه به‌ته‌واوی ده‌زانێت بۆپاراستنی ڕێككاری وپاسه‌وانی له‌په‌رله‌ماندا)
بڕگه‌ی3(هێنانه ژووره‌وه‌ی چه‌كی ئاگریی یان برینداركه‌ر بۆناوباڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان قه‌ده‌غه‌یه)
بڕگه‌ی4(جگه‌له‌پاسه‌وانی په‌رله‌مان بۆهیچ چه‌كدارێك یان هێزێكی چه‌كدارنیه بچنه نێوباڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان وبۆشیان نیه له‌نزیك ده‌رگاكانی بمیننه‌وه‌ته‌نها به‌ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكه‌وه نه‌بێت).
له‌ژیر ڕۆشنایی ئه م مادده‌یه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نها له حاڵه‌تێك كه ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر بێت ده‌توانرێت هێز یان چه‌كدار بچێته ناو په‌رله‌مان وئه‌ویش ته‌نها ده‌توانن له‌نزیك ده‌رگاكان بمێننه‌وه نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی كه بینیمان بچنه ناو هۆڵی په‌رله‌مان كه ئه‌مه دووجار نایاساییه جارێكیان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك چونه‌ته ژوره‌وه دووه‌م جار چونه‌ته ناو هۆڵه‌كه‌وه كه ئه‌مه به ڕه‌زامه‌ندیشه‌وه له یاساكه‌دا جێگه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه.
بۆیه پێویسته بڵێین ئه‌م پێشێلكارییه به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كه ده‌بوو ڕێگانه‌ده‌ن حه‌ره‌می په‌رله‌مان بشكێنرێت به‌پله‌ی دووه‌م ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه ده‌كرا وه‌كو نوقته‌ی نیزامی داوا له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكه‌ن به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ستێ وبڕیاربدات به ده‌ركردنی پاسه‌وان له‌ناوهۆڵه‌كه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست