کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پایته‌ختى گه‌شت و گوزاری كوردستان

Friday, 22/03/2013, 12:00




هه‌ر وه‌ك لای هه‌موومان ئاشكرایه‌ كه‌ شاری هه‌ولێر هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ به‌ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست نیشان كراوه‌. دیاریكردنی پایته‌ختیش یه‌كه‌مین كاری پێویسته‌ كه‌ هه‌ر وڵاتێك یان قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی پێویستیه‌تی. قه‌واره‌ی سیاسی قه‌باره‌كه‌ی هه‌رچه‌ندێ بێ و وڵات هه‌ر چه‌ند گه‌وره‌ بێت هه‌ر یه‌ك پارێزگا مافی بوون به‌ پایته‌ختی پێده‌درێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دوێنێ بوو سلێمانی بوو به‌ پایته‌ختی ڕۆشنبیری و ئه‌ومڕۆش وا دهۆك داوا ده‌كات ببێته‌ پایته‌ختی گه‌شت و گوزاری كوردستان, ئه‌وه‌ی شایه‌نی پێكه‌نینیشه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی دانپێنراو هه‌ر له‌و سێ پارێزگایه‌ پێكدێت و له‌هه‌مان كاتدا هه‌رسێكیان پایته‌ختن. من ناڵێم ,.. ئێوه‌ بڵێن ئه‌گه‌ر هه‌موومان دكتۆر بین ئه‌ی كێ بێت و چاره‌سه‌ری بكه‌ین ؟؟!! ده‌ ئاخر ئه‌گه‌ر هه‌موومان زانا بین كێ گوێمان بۆ ڕابگرێت ؟؟.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە