کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ هه‌ژانه‌وه‌ بۆ جه‌لالی تاڵه‌بانی

Thursday, 19/03/2009, 12:00


تکایه‌ .. تکایه‌ ... تۆ مافی ئه‌وه‌ت نییه‌ که‌ به‌ناوی هه‌موو کورده‌وه‌ بپه‌یڤێت !
جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌ركۆماری‌ عێراق رایگه‌یاند: سه‌رده‌می‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ كوردایه‌تی‌ كۆتایی‌ پێهاتووه‌.
جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌ركۆماری‌ عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ مه‌ته‌چوبوقچی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ به‌ ناوبانگی‌ تورك رایگه‌یاند: واده‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ كوردایه‌تی‌ ته‌واو بووه‌و ئیدی‌ تێگه‌یشتون كه‌ سه‌ربه‌خۆی‌ نامومكینه‌.
جه‌لال تاڵه‌بانی‌ له‌قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاند كه‌ ئیدی‌ ئه‌و سه‌ركرده‌ی‌ كورد نیه‌، به‌ڵكو سه‌رۆكی‌ عێراقه‌.
سه‌رچاوه‌ی وێنه‌که‌و ئه‌م گوته‌یه‌ی تاڵه‌بانی سایتی (رادیۆ نه‌وا)
زانیمان جه‌نابتان سه‌رۆکی عێراقن ، تکایه‌ ئیتر که‌وایه‌ له‌بریتی کورد مه‌که‌وه‌ره‌ شه‌کر شکاندن و قسه‌ی خڵه‌فاوانه‌ . ڕێگه‌ چۆڵکه‌ بۆ که‌سێک که‌ عه‌قڵی ئیش بکات . سیاسه‌تکردن زانسته‌ نه‌ک درۆو فڕوفێڵ . به‌که‌سێکی خه‌ڵه‌فاو نه‌کراوه‌و نایشکرێت. دانیشه‌ بیره‌وه‌رییه‌کانت بنوسه‌ره‌وه‌، ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ی که‌ هه‌رگیز جورئه‌ت ناکه‌یت بیاننوسیته‌وه‌ . ئه‌سته‌مه‌ بیانوسیته‌وه‌ ئه‌وه‌یش که‌ فه‌رمووتانه‌ ، هه‌رقسه‌یه‌و فڕێی ئه‌ده‌یت . خۆیشت نازانیت چی ده‌ڵێیت !‌‌
جه‌لال تاڵه‌بانی له‌مێژه‌ باس له‌ نوسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی ده‌کات. ئێستا ئیتر که‌ ناتوانێت به‌پێ چه‌ند هه‌نگاوێک بڕوات بڕیاری داوه‌ وازبێنێت و بیاننوسێته‌وه‌ . ناوبراو له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ جه‌لالییه‌و نه‌یتوانیووه‌ گه‌شه‌ به‌ بیرو بۆچوونی خۆی بدات و ته‌نانه‌ت گۆڕانێکی بچوکیش له‌ خۆیدا بکات . بۆ ته‌نها ڕۆژێکیش به‌ خۆیدا نه‌چۆته‌وه‌ له‌کاتێکدا مرۆڤی ژیرو هۆشیار هه‌میشه‌ له‌ به‌خۆداچوونه‌وه‌دا ده‌ژی.
هیچ کاتێک بایه‌خی به‌ پلاندانان نه‌بووه‌و هه‌میشه‌ که‌سه‌کانی نزیکی و ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌وگیانه‌ په‌روه‌رده‌ کردووه‌ . لای ئه‌و پیلاندانان و چاڵ بۆ ئه‌م و ئه‌و هه‌ڵکه‌ندن بایه‌خی هه‌بووه‌ نه‌ک پلان و پرۆگرامی کارکردن . هه‌میشه‌ به‌ گاڵته‌و توانج و پێکه‌نینه‌وه‌ باسی له‌ پلاندانان و پرۆگرامی پێشوه‌ختکردووه‌ ..
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باوه‌ڕی نه‌ به‌کاری به‌کۆمه‌ڵ و نه‌ به‌ کاری تاکه‌که‌سیش نییه‌ . به‌ڵکو پێیوایه‌ که‌ هه‌موو هێز و ده‌سه‌ڵات لای کاریزمایه‌و ته‌نها سه‌کرده‌یه‌کی کاریزمایی ده‌توانێت ڕابه‌ر بێت و رۆڵی سه‌رکرده‌ ببینێت . هه‌ربۆیه‌ به‌م بیرکردنه‌وه‌ کلاسیکییه‌ ئینگلیزییه‌وه‌ لکاو ، نه‌یهێشت که‌سێکی زاناو هۆشیار له‌هیچ شوێنێکه‌وه‌ سه‌ربه‌رز بکاته‌وه‌ ، بێجگه‌ له‌ سه‌ره‌ک خێڵ و هۆزه‌کان . هه‌رئه‌وه‌یش بوو وایکرد که‌ لای ئه‌م کابرایه‌ تاکێکی ڕۆشنبیر و زانا هیچ نرخێکی نه‌بێت له‌ هه‌مبه‌ر که‌سێکدا که‌ خه‌ڵکی زۆری به‌دواوه‌یه‌.
پیاده‌کردنی ئه‌م عه‌قڵییه‌ته‌ سواوه‌ کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌میشه‌ ئاسته‌نگ و ڕێگر بووه‌ له‌هه‌مبه‌ر هه‌نگاونان و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ چووندا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی میکرۆو ماکرۆدا چ وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ چ وه‌ک تاکه‌که‌س.
جه‌لال تاڵه‌بانی‌ به‌هه‌ڵه‌ له‌ مانای سه‌رکرده‌ی کاریزمایی گه‌یشتووه‌ ، سه‌رکرده‌ی کاریزمایی چه‌ند لایه‌نی باشی هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ و هه‌ندێکجار زیاتریش لایه‌نی خراپی هه‌یه‌ به‌ڵگه‌یش هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ن که‌ باس له‌ سه‌کرده‌ی کاریزمایی ده‌که‌ن .
به‌ پێی سه‌رچاوه‌کان یه‌ک له‌لایه‌نه‌ هه‌ره‌ خراپ و ترسناکه‌کانی سه‌کرده‌ی کاریزمایی ئه‌وه‌یه‌که‌ لکا به‌ کورسییه‌که‌یدا ئیدی لێینابێته‌وه‌ هه‌تا وه‌ک ئێستای تاڵه‌بانی له‌ پێده‌که‌وێت و ناتوانێت بڕواته‌ڕێووه.‌
ئه‌ندامه‌کانی پارتی که‌ له‌ سیاسه‌تدا له‌ هه‌موان کۆڵه‌وارترن . هه‌میشه‌ به‌شانازییه‌وه‌ باس له‌ بارزانی ده‌که‌ن وه‌ک کاریزمایه‌ک . ڕاسته‌ کاریزما بووه‌ ، به‌ڵام خۆ کاریزمابوون مانای سه‌رکرده‌ییه‌کی نموونه‌یی ناگه‌یه‌نێت وه‌ک ئه‌و کۆڵه‌وارانه‌ تێیگه‌یشتوون ...
له‌کۆتاییدا جارێکی تر تاڵه‌بانی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ بۆی نییه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌بریتی هه‌موو کورد بپه‌یڤێت و به‌ تایبه‌تیش ئه‌و قسه‌ پڕوپوچ خڵافاوانه‌یه‌ .. به‌ڕاستی کورد ده‌بوا سنورێک بۆ ئه‌م کابرایه‌ دابنێت چونکه‌ ئه‌مه‌وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ که‌شتیه‌وانێکی به‌دمه‌ست که‌شتییه‌که‌ت بئاژوێت .... کاروابڕوات نه‌ک هه‌ر ئێمه‌ به‌ڵکو خۆی و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ و(سه‌رمایه‌که‌یشیان) له‌ که‌شتییه‌که‌دا تیاده‌چێت...
http://www.radionawa.com/NewsDetailN.aspx?id=35623&LinkID=93


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە