له‌پێشدا بنه‌ماڵه له حیزب جیابکه‌نه‌وه ، ئینجا حیزب له حکومه‌ت !
Wednesday, 11/02/2009, 12:00
مه‌به‌ست له رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی چییه ؟ بۆچی کورد وچاودێرانی سیاسی نابێت هیچی ده‌رباره بزانن ! بۆچی ده‌یشارنه‌وه ئه‌گه‌ر شتێک نییه له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی کورد ئه‌گه‌ر زینده‌به‌چاڵکردنی دیموکراسی و له‌گۆڕنانی هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه نییه که بهدهنگدهرانتاندا له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
تاکه‌ی ئێوه سه‌کردایه‌تی ئه‌و دوو حیزبه ده‌که‌ن ، به‌س نییه ئیتر تێرتاننهخوارد . ماندوو پیر و شه‌که‌ت نه‌بوون ، نهخهڵهفاون .
باسی په‌نجا به په‌نجا بکه‌نه‌وه ئه‌مجاره گه‌وره‌ترین سووکایه‌تییه له پێشدا به‌خۆتانی ده‌که‌ن پاشان به کورد‌و به دیموکراسییه‌ت.
هێشتا هه‌ڵبژاردن نه‌کراوه که‌چی ئێوه له ئێستاوه پۆسته‌کانتان ئاڵشتکردووه و بڕیاری سه‌ر به‌سه‌ر و گۆڕینهوهتان ده‌رکردووه . جا باشه ئیتر هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌که‌ن که هه‌موو شته‌کان پێشوووهخت له رێکه‌وتنی ستراتیژیدا بڕیاری له‌سه‌ردراوه و بڕاوه‌ته‌وه . پرسه گورگانه‌ی چی به خه‌ڵکی کوردوستان ده‌که‌ن !
به‌سه وازبێنن سه‌رده‌می ئێوه نه‌ماوه . نه‌وه‌ی نوێ نه‌ک له ئێوه به‌ڵکو له ئهلتێرناتیڤیشتان رازی نییه و به‌ناچاری په‌نای بۆ ده‌بات که‌واته ئێوه هه‌ر به‌جارێک فیلمتان سووتاوه و مۆدێلتان به‌سه‌رچووه و سیاسه‌تتان ئێکسپاییر بووه.
خۆ گرتنه‌وه‌ی نیووه خنکاو به چڵه پووشه‌وه کارێکی ئه‌سته‌مه‌و په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگه . ئه‌گه‌ر ده‌خوازن ڕزگارتان ببێت که‌مێک دابهزنهخوارهوه و بزانن ئه‌و خه‌ڵکه که کاتی خۆی ده‌نگی بۆدان چیتان پێده‌ڵێن و چۆنتان ده‌بینن ! لێیان بپرسن , بزانن که ئایا چۆن ئه‌م هه‌ژده ساڵه‌ی حوکمتان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن ؟
ئێوه نه‌خۆشن ، چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئێوه و هه‌توان و ساڕێژی برینه‌کانتان لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردوستانه . بفه‌رموون سهرتانشۆڕبکهن بۆ میلله‌ت تا ڕێگاچارهتان بۆ بدۆزێته‌وه .
ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک نه‌که‌نه مه‌رجه‌عییه‌ت ئه‌وا ئه‌مڕۆ کاردانه‌وه‌کان گه‌یشتۆته ئاستێک که زۆر له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی نه‌وه‌دو یه‌ک ترسناکتره . حیزبی به‌عس ته‌نها به حوکمی درێژی کاته‌که‌ی بوو که دوو هێنده‌ی ئێوه تاڵاوی کرد به قوڕگی تاک به تاکی کورددا.
ئێوه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت و مه‌به‌ستتانه حیزب له حکومه‌ت جیابکه‌نه‌وه ، بفه‌رموون له پێشدا بنه‌ماڵه و خێزان له سه‌رکردایه‌تی و رابه‌رایه‌تی حیزب جیابکه‌نه‌وه. که‌نگێ بنه‌ماڵه‌کانتان له حیزب جیاکرده‌وه ئه‌وجا وه‌رن باسی جیابوونوهی حیزبمان له حکومه‌ت بۆ بکه‌ن..
هه‌موو تاکێک له ئاستی خۆیه‌وه نموونه‌یه‌کی باڵای مرۆڤه و ده‌بێت ڕێزی تایبه‌ت به‌خۆی لێبگیرێت . ژێر پێ‌خستنی ئه‌م چه‌مکه له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پ‌د‌ک وینک دابووهته هۆی بێزاری نه‌وه‌ی نوێ . تاکه‌کان مافیان نهپارێزرراوه و به‌پێی ناسراوی و ناسیاوی و راده‌ی دوور‌و نزیکی له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه مافیان ده‌درێتێ . مه‌خابن ئه‌م ڕه‌فتاره ناشارستانییهتییهی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌باشوردا وایکردووه که لاوان به‌چاوی دوژمن له‌ده‌سه‌ڵاته کوردییه‌که‌ی خۆیان بڕوانن .
ده‌سه‌ڵات پێیوایه که لاوان هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی ناکه‌ن ! نه‌خێر وانییه ، چونکه ئه‌گه‌ر هه‌ست به به‌رپرسیارێتیکردن نه‌بێت ، ئێوه به‌رگه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ی ئه‌و لاوه خوێنگه‌رمه تووڕانه ناگرن ، که دڵتانڕهنجاندوون که بێبه‌شتان کردوون له کار ، له ژیان، له پێکه‌وه‌نانی خێزان ، له ماڵ له داهاتوو ته‌نانه‌ت کورسییه‌کانی خوێندنیشتان به‌زۆر لێداگیرکردوون بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که حیزب مه‌به‌ستییه‌تی .
ده‌تانه‌وێت سه‌رباری ئه‌م هه‌موو بێدادییه لاوان به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن یان بێنه سه‌رشه‌قامه‌کان و بۆتان هه‌ڵپه‌ڕن ، ده‌نگتان بۆ بده‌ن ! وه‌رن هه‌تا کات به‌به‌رییه‌وه ماوه خۆتان گۆڕانکارییه‌ک چێبکه‌ن ، ده‌نا دوایی نه‌ک خۆتان به‌ڵکو ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانیش ته‌نانه‌نه‌ت ئه‌مریکای مه‌زنیش به ئهمریکایهتی خۆی ناتوانێت له چنگی ئه‌و لاوانهتان ده‌ربهێنێت..
ئێمه تائێستایش خوازیاری ئه‌و ڕۆژه نین که ئێوه بکه‌ونه ژێر پێله‌قه‌ی خه‌ڵکه‌وه و دوژمن به‌خۆمان خۆش بکه‌ین . ئه‌گه‌رئێوه خوازیارن فه‌رموون ، به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌م ههژدهساڵهتان .. دڵنیا بن ده‌تانبینینه‌وه ، چونکه ئه‌و رۆژه زۆر نزیک بۆته‌وه که بکه‌ونه‌به‌ر گورزی جه‌رگبڕی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردوستان !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست