بانگه‌وازێک بۆ ده‌سته‌ی داكۆكی له زیندانیه سیاسیییه‌كان وپێشمه‌رگه دێرینه‌کان
Sunday, 22/02/2009, 12:00
سڵاوی گه‌رمی خه‌باتکاران له هه‌ردوو لاتان
به‌داخ و پهژارایهکی زۆره‌وه لێره و له‌وێ په‌یتا په‌یتا پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و زیندانه سیاسیه‌کان له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌دا که به‌ناو سه‌رکردایه‌تی دوو زلهیزهکهی کوردوستان بۆ گه‌لی کوردیان خوڵقاندووه له باشوردا ، به‌ڵێ له‌وه‌ها هه‌لومه‌رجێکی دژوار‌دا که دزهگهندهڵی سه‌راپای کۆمه‌ڵگه‌ی داڕزاندووه ئه‌م دوو گروپه شۆڕشگێڕه له بریتی هه‌ڵوێستی جوامێرانه و لهڕووداوهستاندنهوهی ده‌سه‌ڵات ، که‌وتوونه‌ته پاڕانه‌وه‌و به‌سه‌ر قاچ و ده‌ستدا که‌وتن بۆ چه‌ند دۆلارێکی مانگانه.
به‌ڕێزان :
به‌ڕاستی ئێوه ده‌بوا زۆر له‌وه گه‌وره تربوونایه و سه‌نگ و گه‌وره‌یی خه‌بات وماندووبونی خۆتان بزانیبایه و به‌دووی مافه‌کانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی گه‌له‌که‌مانه‌وه بوونایه لانی که‌م له‌وبه‌شه له کوردوستانی خۆشه‌ویستماندا.
به‌ڵام مه‌خابن هه‌موو داوا‌و ئاواته‌کانی ئێوه هاتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی که مشتێک دۆلاری مانگانه‌تان به پاڕانه‌وه بده‌نێ . له‌ڕاستیدا ئێوه ده‌بوا ئه‌وه‌نده جه‌سوور و ئازا بوونایه ده‌ستتان بکردایه به چاوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا که ته‌نانه‌ت ئێوه‌یشی ئاوا ڕیسواو ڕه‌زیلی به‌ر قاپییه‌که‌ی خۆی کردووه.
وه‌لی مه‌خابن ئه‌گه‌ر ئێوه ئاوا بێهه‌ڵوێست بن ته‌نها به‌دوای مشته دۆلاره مانگانهکای خۆتانه‌وه بن ، ته‌نانه‌ت نه‌توانن ئه‌ویش مسۆگه‌ر بکه‌ن ، ئیدی چۆن له ڕووتان هه‌ڵدێت به‌خۆتان بڵێن زیندانی سیاسی یاخود پێشمه‌رگه‌ی دێرین ! ئێوه که به‌خۆتان سه‌نگ و ڕێز دانه‌نێن بۆ خۆتان و ڕابردووی پڕ لهسهروهریتان ، ئیتر چۆن داوا له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن ڕێزتان لێبگرێت !!
ده‌بوا ئێوه ئێستا ڕابه‌رایه‌تی خه‌ڵکتان بکردبایه‌و ڕێنوێنی و ڕێنمایی شۆڕشگێڕانه له ئێوه‌وه ده‌ربچوایه بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ، ده‌بوا ئێوه‌ی تێکۆشه‌رانی دوێنێ له هه‌موو گروپ و چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه سوورتربوونایه له‌سه‌ر هه‌رچی زۆرتر ڕیسواکردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که کار له‌سه‌ر زه‌لیلکردنی تاک به تاکی کورد ده‌کات .
ده‌سه‌ڵاتێک که‌ڕۆژ به ڕۆژ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا له‌ڕژێمی پێشوو نزیکتر ده‌بێته‌وه نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵکوو له زۆر بواردا له‌ڕژێمی پێشوویشی تێپه‌ڕاندووه.
هیوادارین له‌داهاتوودا شێوه‌ی کار و به‌رنامه‌ی خۆتان چاکتر دابڕێژن و ئێوه‌یش به‌مسۆگه‌رکردنی مشتێک دۆلاری مانگانه بۆ خۆتان ، هه‌موو ڕه‌نج وخه‌بات و ماندووبونتان به‌ده‌سه‌ڵات نه‌فرۆشن و سه‌نگ و قورسایی خۆتان بزانن..
بۆپێشه‌وه به‌ره‌و بنبڕکردنی دزهگهندهڵ و دزهگهندهڵی.........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست