کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێن و كورسى و ئازادى..لە تێروانینى سەرۆكى هەرێمەوە !

Monday, 04/05/2009, 12:00


(ئازادیمان داوە بەئەوانەش كە قەتەرەیك خوینیان نەرشتوە بۆ كوردستان و ماندو نەبون لەپیناو كوردستانداو هاتونەتە سەر حازر)ئەمە وتەى سەرۆكى هەریمە بۆ خەلكى هەریمەكەى لە بەروارى 1/5/2009 لە بەردەم هەندێك لە قوتابیانى سەربە حیزبەكەیدا لە سەیرانگایەكدا دركاندى كە پیویستى بە خویندنەوەیەكى ورد هەیە لە چەند رویكەوە

1- بەداخەوە رشتنى خوین بوەتە پیوەر بۆ دلسۆزى بو نیشتمان بەڵام دەبیت ئەو راستیەش بزانین كە ئەم پێوەرە دوو سەرەیە لەو كاتەدا كە دەكرێتە پیوەرى دلسوزى ونیشتمان پەروەرى لە هەمان كاتیشدا نابیت ئەو هەموو خوینە بەناهەق رژاوەى شەرەكانى ناوخۆو شەرى كورسى و شەرى سەپاندنى بنەماڵە و خوینى شەرەكانى ئەملاولاو بۆ بەرژەوەندى حیزبى و بەرژەوەندى وڵاتیكى بێگانە دژى وڵاتیكى تر یاخود ئەو هەموو خوێنە بە ناهەق رژاوانەى كە بە بۆ توندو تۆڵ كردنى كورسى ودەسەلاتى تاكرەوى بەكارهێنراون و ئیستەش هەمووى لە بیر كراون و تەنانەت كەسو كارو منالانى ئەو شەهیدانەش ئیستە نازانن بۆچى شەهیدیان داو كێ كردى و كێ خواردى وە ئەوەندە بێباكن بەرامبەریان و لە بیریان كردون و لیێان ناپرسنەوە مەگەر كاتێك نەبیت كە دەبینن ئەوانەى بە بەلاى ئەوەوە خوێنیان نەرشتوە بەسەریان دەكەنەوە خەمیان دەخۆن ئەوكات غیرەت دەتانگریت و دەچن بەدەمیانەوە بۆ ساتێك وەك موسەكین شتیان بۆ دەكەن بەلام خێرا لەبیریان دەكەنەوە چونكە سەرقاڵى خۆیانن ودەستكەوتەكانى ئەو خۆینەن بۆ خۆیان نەك بۆ شەهیدان خەریكى وماشینەوەى پارەى میللەتە رەشو روتەكەن بۆیە دەبینن كە لە هەڵبژاردنەكاندا لە ناو ماڵە شەهیدە كاندا و لە ناوجەرگەى كەسانى بە ناو نزیك لە خۆتان دەنگ بە ئیوە نادەن و دەنك بۆ ئەوانە دەدەن كە دەستیان بە خوین سور نییەو خزمەت بە داهاتویان دەكەن چیتر بە قسەى درۆو وەعدە گالتە جاریەكانتان ناكەن و بەرى خۆریش بە درۆو ئیسغلالى خوینى پاكى شەهیدان ناگیریت و خەلك وكەسو كارى شەهیدە سەربەرزەكان جیتر باوەر بەو درۆیانەتان ناكەن و تازە تێكەیشتن كە ئیوە خوینى ئەوانتان كردە پەیژەو ئیستە هەموو خوینى شەهیدان نادەن بە ساتیكى كورسیە لەرزۆك و رابواردنى شەوانتان ، ئیوە كوا راست دەكەن لە گەل خوینى شەهیدان ئیستە ئەو شەهیدان زیندوو ببینەوە نەفرەتتان لى دەكەن و ریسواتان دەكەن و خۆیان بى بەرى دەكەن لیتان بە راستى ئە پیشمەرگە دیرینەى كە عەشقى مەلا مستەفا بوبو ، وە بە كەسیكى دلسۆزى دەزانى و لە دڵیا خۆشەویستى نەبەردى ئەو پیاوە چەسپابوو لە تاو ئەو هەموو تاوانەى كە كاربەدەستانى ئیستە بەناوى شورش و خوینى شەهیدان و نیشتمانەوە دەیكەن لە بیزاریدا هاوارى كردبوو بە خوا گەر ئیستە ملا مستەفا زیندوو ببیتەوە واز لە پارتى دەهینێت و دەبێتە ئەو حیزبەى كە ئە سەرۆك بە حازر خۆریان دەزانێت ، بەڵى ئەوە حەقیقەتى ئەمرۆیە و ئەوە راستیەكانن ئیتر زۆر سەیرە بۆچى دەبیت لەبەردەم ئەو راستیانەدا سەر نەوى نەكەین و بۆ دەبیت خۆمان چەواشە بكەین ستەم وزۆردارى و كوشتن و هەرەشەو زیندانى كردن و چاو سوركردنەوە نەك هەر باوى نەماوە بەڵكو ئیستە رق ئەستورى زیاترو پەرچەكردارى زۆرترو نەفرەتى زۆرترلە دڵى جەماوەردا دروست دەكات بۆیە من پیشنیاردەكەم بۆ سەرۆكى پارتى كە چیتر ئەو چەواشەكاریانە دووبارەنەكاتەوە و بروا بە راپۆرتە درۆكانى كاربەدەستە داوێن پیسەكانى نەكات كە بۆ مانەوەى كورسى ورابواردنى خۆیان ئامادەن هەموو كورد و ئەزمون و سەرۆكیش بدەن بە ئاوا، ئەوانە رۆژیان بەرەو كۆتایە ئەوەندەیان نەماوە و پەلەقاژەى مەرگیانە ئامادەن بۆمانەوەى ساتێك زیاتر هەموو داهاتوى میللەت و ئەزمون و ئارامى و خۆشگوزەرانى خەڵك بە هەرزانى بفرۆشن .

سەرۆكى چەواشەكراو تۆ ئاگادارنیت كە هەموو میللەت تورەیە لێتان و بۆ ساتێك دەگەریت بتەقێتەوە بیاتانداو وەك سەرانى رژێمى بەعس بە بێ دادگا بەسزاتان بگەیەنیت، باشتر وایە سەرۆك هیچ لەوە زیاتر خەلك تورە نەكەیت و ئەوەندە باسى رابوردوتان نەكەیت چونكە گەر شتیكى باشیش كە لە هەگبەى رابوردوتاندا هەبێت ئەوا ئیستە نەك هەر دیار نییە بەلكو خەلكى تێیگەیشتوە كە كە ئەوەشتان بۆ كورسى وپارەو دەسەڵات كردوە، كەواتە ئەوەشتان فت و بێدەنگ بیت باشترەو لاپەرەى میژوو هەنەدانەوەى باشترە ، دەبیت ئیستە ئەو راستیە بزانینت كە خەلكى ئئیستە چاو كراوەن ودەزانن چاك وخراپ چییەو كامەیەو كى خزمەتیان دەكات و كێش بەسەریانەوە دەخوات تۆ ئەوەت بیر چووە كە چەندین ئەندام و كادر و پێشمەرگەى رەشو روتى خۆت وازیان هێناوەو لە برسا نا وێلن بە دواى ژیان وگوزەرانى خۆیانا،ئایا نازانیت كە ئەو قۆناغەش بەسەرچوو كە بە پارەش خەلك بخەڵەتێنێ و دەنگ بە پارەى دزراویش نادات ،ئەى ئەوەتان بیر چوو لە هەڵبژاردنى پێشودا پارەتان دابوو بە هەزاران دەنگدەر و دلى خۆتان خۆشكرد كە كە خەڵكتان زۆرە بەڵام كە دەنگ درا سەیرتان كرد كە نیوەى ئەوەشتان نەهێناو دواتر كەوتنە سوێندان و قورئان دانى خەلكە داماوەكە ،ئایا ئەزانن ئەوە چوار ساڵ لەمەو پیش بوو ئیستە وەزع زۆر گۆراوەو چاوى خەلك كراوەترە ودەنگ و سەداى گۆران و چاكسازى و لیستى جیاواز كوردستانى پر كردووە ، ئەزانن هیچ فریاتان ناكەوێت بیدەنگ بوون نەبیت و تەسلیم بون بە واقیع نەبیت ،ئایا ئەوەشتان لە بەرچاو نییە كە ئیستە وەك پێشتر مەجالى تەزویریشتان نییەو هەزاران چاودێرى نێودەوڵەتى ئامادەیەو هەر تەزویرێك بكەن ریسواى دەروەو ولاتان دەبن وەك چون راپۆرتەكانى مافى مرۆڤ راپۆرتى چاودێرى ئازادى رۆژنامەنوسان دەر یخست كە هەرێمەكەمان بە روكەشیش دیموكراسى نییەو كۆمارى ترسە بەڵام هیواى گۆرانى تیایە لە سەردەستى گۆرانخوازەكان .

2- بەرێزتان زۆر بە هەڵە تیگەیشتون لە ئازادى و وا ئەزانن ئیوە ئازادیتان بە خێرو ێەدەقە بەخشیوەتە خەڵك و ئیوە نەبونایە ئەوا ئەوانى تر مافى بون و ژیان وهەناسەدانیان نەئەبوو ، بەراستى سەیرە كە بیركردنەوە بگاتە ئەو ئاستە و تائیستەش هەبێت منەت بەسەر مرۆڤەكانى تردا بگات و بڵى من هێشتومە ئێوە ببن و ئەوە چاكەى منە كە هێشتومە ئیوە ببن و بمێنن و لە ناو نەبرێن ، بێگومان ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەگەر ئەو بەرێزە هەر لەو ویستەى پەشیمان بویەوە ئەوا هەموى لە ناودەبات و مافى بونیان لى وەرئەگرێتەوە و لەو تۆزە مەرحەمەتەى كە هەشیەتى بێبەشمان دەكات و چیتر ناهێلێت لە ئاوو نان و هەواكەى بخۆین وهەلمَژین و ، بۆیە ئەبێ بەردەوام وریاى ئەوەبین نەبادا تۆرە ببێت و بریارى نەبونمان بدات و لە پر راى بگۆرێت و بڵێت من هەڵە بووم نەدەبوو بهێڵم ئەمانە ببن ، ئاخر ئەمە لۆژیكى بیر كردنەوەى سەرۆكمانە بۆیە وەزعمان بەو حاڵە گەیشتوە بێگومان سەرۆك هەموو خەلك بە مولكى خۆى ئەزانیت و وا تێگەیشتوە كە ئەو حیزب و شتانەش كە هەن هەر وەك بەشێكى بچوكى حیزبەى وان و لە بازنەى كارى خۆیاندا زەرەریان نییەو گرنگ نییە ببن یان نەبن بەڵام بشبن خراپ نییە بەڵام گەر زانی بونیان دەبێتە سەرئێشە ئەوا بریارى نەبونیان دەدات ، بەتایبەتى گەر دەنگیان لى بەرزبویەوەو شتێكیان وت كە من پێى خۆش نەبیت ،یاخود نارازى نە بوون بەو بەشەى كە پییان دەبەخشم ،بە كورتیەكەى بونى ئەوان لە سنورى رازى بونى مندایەو كاتیك زانیم بۆڵەیان دێت و جوڵەى زیاد ئەكەن ئەوا نەمانیان باشترە، بۆیە ئیستە مادام ئەوان قسەش دەكەن و رەخنەشمان لى دەگرن ئەوا رێگە دان بە بونیان دوو جار منەتبارن جارێك كە هەر بە بێ دەنگى هەن و دەچن و دەخۆن جارێك كە قسەش دەكەن و دەیانەوێت بڵین كە هەین. بە راستى سەیرە ئەم حاڵەتە راست ئەو واقیعە تاڵەى رژیمە دكتاتۆرەكانمان وەبیر دێنینتەوە كە زۆر دور نەبون لە خۆمانەوەو سەرەنجامیشیان زۆر بە روونى لە بەرچاومانە چییان بەسەر هات . بەراستى وەهایە خاوەن كورسیەكان لەم دەڤەرەى لاى ئیمە هەر وایە بە ئاسانى چۆل ناكرێت هەر دەبیت یان كورسیەكە بشكێنى لە ژێریاندا یاخود خۆى ببێتە جەستەیەكى بێگیان لەسەرى ئەوجا وازى لى دەهێنن،باوى كورسى شكاندنیش نەماوەو دەركەوت كەئەو شێوازە ئارامى فەراهەم ناهێنیت بۆ گەلان ،خۆزگە بەر لە مردنیش خاوەن كورسیەكان بیانتوانایایە بە هێمنى كورسیەكە تەسلیم بە كەسى شیاوو بكەن بۆ ئەوەى نەریتى ئالوگۆرى كورسى لە ناوماندا بچەسپێت.

3- ماندوبون دەبێت لە تێگەیشتنى سەرۆكدا چى بێت ،تۆ بلێى دەست گرتن بیت بە سەر ابراهیم خەلیلداو دزینى سامانى میللەتێك بیت یاخود قۆرخ كردنى بازارەكان و بازرگانى و ئابورى و كۆمپانیاو فرۆشتنى نەوت و پركردنى بانكەكانى ئەوروپا بێت تۆ بلێى ماندو بون هێنانى دەبابەو جەیشى ئەم وڵات و ئەو وڵات بیت یاخود ماندوبون كوشتنى گەنج ولاوى وڵاتەكەیە لە شەرى ناوخۆداو دەست گرتنە بەسەر كورسى دەسەڵاتدا و لە ناوبردنى نەیارەكان و كوشتن وبرینى ئەم وئەوە بە ناوى نیشتمان و داكۆكى كردن لە میللەت ،بە راستى حەزدەكەین تێبگەین سەرۆك مەبەستى كام ماندو بونەیە وتۆ بڵێى ئەو ماندوبونە بڵێ كە توشیان بووە لە كاتى ئاش بەتال و فروشتنى كێشەى رەواى میللەتەكەیان ،یان لەوانەیە ئەو ماندو بونە بلێت كە توشیان بوو لە ساڵەكانى شەستو شەشەوە كە رازى نەبون جگە لە خۆیان كەس دەورى هەبێت وئەوە ى سەرى نەوى كرد بۆیان ئەوا ماندوەو ئەوانى تر هەمووى هاتونەتە سەر حازرو ئیستە مافى بونیان نییەو هەق نییە رێگەى ژیانیان پى بدریت ،یان مەبەستى ماندوو بونى كۆكردنەوەى پارەو سامانە كە بەراستى عەزیەتیكى زۆرى وئەوێت و ئەو هەموو پارەیەى كە رۆژانەو مانگانەو سالانە كۆدەبیتەوە وا ئاسان نییە بە سەلامەتى بیگەینیتە شوێنى ئارام ولە كاتى گواستنەوەیدا كەشف دەبێت و هەندێ جار وڵاتێكى وەك توركیا دەستى بەسەردا دەگرێت و مەجبور لە بەر بەرژەوەندى (میللەت!) دەبێت هەندێك تنازل بكەیت ئەمەش بەراستى زۆر نارەحەتەو مرۆڤ لە بەرچاوى میللەتەكەیدا سەر شۆر دەكات و كارێكى تەواو نارەحەتەو بە كەسى تر ناكرێت بۆیە وئێوە كە ئەو هەموو ئیهانەو بارە قورسەتان هەلگرتووە مافى خۆتانە ریگە نەدەن بە كەسى تر كەوەك ئێوە ماندوو نەبوە لە لەبەرهەمى ئەو هەموو هیلاكى و ماندوو بونە بخوات ،ئەوانەشى كە هەوڵیان داوە بۆ ئەوەى میللەت خزمەت بكەن و لەهەموو بوارەكاندا پرۆژەیان هەبوە ئەوانە دژى میللەتن و خائن و دەستى دەرەكین و دەبێت مەجالیان نەدەن وەزعەكە تێك بدەن و مەترسى دەرەكى روبەروى گەلەكەمان بكەنەوە، راست دەكەیت سەرۆك ئێوە تەواو ماندون ئەوە ئێوە نەبوون لە ماوەى چەند ساڵەى خەباتى نەپساوەتاندا نەتان هیشت بستێك لە وڵاتمان داگیر بكرێت و نەتانهیشت دوبەرەكى بكەوێتە نێوان میللەتەوە و و یەك دەستو یەك دل خەباتان كردووە ئامادەبون تنازل بۆ یەكترى بكەن لە پیناو میللەتدا تەنها جارێكیش رێگەتان نەداوەو بە رەواتان نەزانیوە تەنها یەك فیشەك روبەروى یەكترى بكەنەوەو خوێن لە لوتى كوردێك بێت بەبونەى ئێوەوە، هەمیشە تواناكانتان یەك خستوە رووەو دوژمن ریزی ناوخۆتان تۆكمە بووەو نەتانهیشتوە دوژمن درز بخاتە نیوانتان و قەت لە سەر كورسى و پارەو دەسەڵات شەرتان نەكردوە و تا ئیستە ناكۆكیتان نەبووەو گەر هەشبوبێت ئەوا خۆتان خێرا چارەسەرتان كردووەو پێویستى نەكردوە وڵاتانى تر كۆبونەوەتان پێ بكەن و رێكتان بخەن یان هیزە ناوخۆییە ئاشتیخوازەكان بكەونە نیوانتان،كارێكى زۆر جێى شانازیتان كردووە كە ئەگەر شەریشتان كردبیت هەر چەكى ئاسایتان بە كارهیناوە و چەكى كیمیاوىو بایلۆجیتان بەكارنەهیناوە (چونكە بە داخەوە نەتانبوە!) لە شەرەكانیشدا بەس پشتان بە خۆتان بەستوە هەركیز سۆپاى توركیاتان نەهێانوە بۆ سەر یەكترى و سوپاى ئیران قەت پێى نەخستوەتە ناو خاكمانەوە ،كە ئازادیشمان وەرگت ئەوە راست نییە كە دەڵێن پەیوەندیمان لەگەل رژیمى ێەدامى دكتاتۆردا هەبوو ،چۆن شتى وا ئەبیت ئەو چى لێ نەكردین ئیتر چۆن پارەى لى وەرئەگرن وەك هەندى ناحەز دەیانەویت ئەو بوختانەتان بۆ بتاشن هەركیز شتى وانیە ،ئێوە شەریشتان بوە بەڵام قەت رێتان نەداوە دەبابەى ێەدام بە نامەى خۆتا ن بێتەوە سەر خاكمان و بە ناوى مەترسى دەرەكى خۆتان نەكردوەتەوە بە جاش و میللەتان دەربەدەرنەكردوە ،خەلك هەقە ئەو رۆژانەى لە بیر بیت كە ئیمە پەرلەمانتان پاراست و نەتان هێشت دوو حكومەتى دروست ببێت و میللەت دابەش ببیت و لە جیاتى حكومەتیك چوار حكومەت دروست بكەن، لە گەڵ خەلكیشدا ئەوەندە ریكبون بە رێكوپێكى و لە كاتى خۆیدا هەلبژاردنەكانتان كردوەو ریگەتان داوە لیستى جیاواز هەبێت و هەموو كەس ئازاد بوە و بە كەستان نەوتوە خائن وكەستان لە سەر جیاوازى بیرو را نەگرتوەو نەكوشتوە ئەو روداوەكەى بادینانیش گەورە كرا وانەبوو شتێكى ئاسایى بوو بەلام ئەو گرفتەى هەبوو كە حەیاى بردن لە عالەمدا و ئیستەش ریسواى بەردەم جیهانن ،وەدرۆیەكى ترتا ن بۆ دەكەن كە ئێوە دژى ئازادى رۆژنامەگەرین و رۆژنامەنوس تیرۆر ئەكەن و ئەشكەنجەى خەلك ئەدەن لە زیندانەكاندا ،بە داخەوە راپۆرتى مافى مرۆڤیش ئەوە چەند جارە ریسواتان دەكات و لە عالەمدا ناوى پیرۆزى كوردى زراندوە بە خراپى بەڵام ئەوەش گرنگ نییە لیژنەتان بۆ داناوە و هیچ نییە ماوەیەكەو خەلك بیرى ئەچیتەوە،دلنیاین زۆر زۆر ماندون ئەمانە هەموى شەكەتى كردون كەچى ئیستە ناهێلن بیخۆن كەسانیك هاتونەتە سەر حازرو دەیانەویت ببنە برا بەشتان .بەراستى زۆر ماندون مەهیڵن كە لە گەڵتاندا بیخوات.
  -لەندەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە