چەقۆی پلینیۆم وگەردنی یەكێتی
Wednesday, 09/10/2013, 12:00
یەكێتی ئەو هێزە شۆڕشگێڕە بەهێزە بووكە لە چەند دانە بەڕوێك ،لەپاش ساڵی حەفتاو شەشەوە چەكەرەی كردو بووە داربەڕوو بە هەموو ناوچەیەكی كوردستاندا ،لەدۆڵ و شاخ و كێوەكان دا ،هەتا چاوبڕی دەكرد دەوەن و سەوزایی لەهەناویا باڵایان دەكردو ببونە ئۆكسجین بۆ هەناسەدانی ئەو گەلەی لەژێر دەسەڵاتی بەعس دا دەستخرابوویە بینەقاقەى و خنكێنرابوو.
لەگەڵ قەدەرى خۆیا جەنگاو خوێن لەلاشەى دەچۆراِو بەو خوێنە دەوەنەكان ڕەگیان بەناخی زەویا دەڕۆیشت و دەبوونە داربەڕوو ..ئەمە حاڵی یەكێتی بوو تا زە مانە بەدیوێكی ترا كەوت تا مۆدیلی دیموكراسی بەدەماغی خەڵكی عیراق بەگشتی و كوردستان بەتایبەت كەووت،ئیدی یەكێتی ووردە ووردە بووە سوتەمەنی بۆ ئەو شەمەندەفەرى دیموكراسیەی كە بەسەد ساڵی تر ناگاتە كوردستان ،كە لەراستیدا یەكێتی بووە بەفری ناو دەفری ئاوو دۆی دیوەخانی ئاغاو كوێخاكانی ئەم زەمانە لاروچەوتەو سات بەسات دەتوایەوە و كاسەی دۆی بۆ ساردئەكردنەوە .
لەبونیادی یەكێتیدا خۆكردنە سوتەمەنی شەمەنەفەرى دیموكراسی و بەفرئاسا توانەوە لەئەنجامی هەستكردن بە ،بەرپرسیارێتی مێژوویی بوو بۆ گەل،لەلایەكی دیكەوە كەسانێكی دی لەجەمسەرێكی ترەوە كە هیچكات هەستیان بە،بەرپرسیارێتی لەئاست خاك و خەڵك دا نەكردووە ئەم ئاگر لە جەستە بەردانەی یەكێتییان بەهەل زانی و لەنزیكەوە بوونە سەیركەر(موتەفەریج)بۆ ئەم ئاگر لەخۆبەردانە بە ئەنقەست نەهاتنە گۆ تا جەستەی بووە قەقنەس وە لەسوتانی دەرەجە دوو ناوەستێ تانەگاتە سوتانی دەرەجە سێ ئۆخەی ناكەن..ئێستەش بەم حاڵەوە دەیەوێت خۆی لەدوو هەورازی سەخت بدات ئەوەش هەورازی پلینیۆم و هەورازى بەشداربوون لەحكوومەت یان بەشدارنەبوونە.یەكێتی پێش ئەوەى لەناوهۆڵی پیلینیۆم دەست بكات بە نەشتەرگەری بۆ جەستەی سوتاووی خۆی و بڕین و لابردنimputation
و فڕێدانی چەند ئەندامێكی نەخۆش و لەكاركەوتوو پیروپەك كەوتەی دەبێت ئامێری
DC. shock
چەند بوتڵێكی ئۆكسجین لەژوری پلینیۆم بۆ نەشتەرگەرى دانێ و ژوری تایبەتی چاودێری وورد
I.C.U.
دابنێ بۆ ڕێگرتن لە زۆر ئەگەرى پڕمەترسی دار .
لابردن و فڕێ دانی هەر ئەندامێكی نەخۆش و پەك كەوتەو لەكاركەوتە ی جەستەى یەكێتی دەبێت بەشارەزاییەكی تەواوو لەژێر دەستی پسپۆڕی كردەو بە دەست و برد بكرێت و ئەم تیمە پسپۆڕیەش ئەگەر دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆكی نەبێت ئەوە بە دڵنیاییەوە ئەو نەشتەرگەریە پڕمەترسیە سەركەوتوو نابێت و لاشەى یەكێتی بۆ دەیان ساڵ لەحاڵەتی مردنی مێشك
Brain death
دا دەبێت و دەبێتە جەستەیەكی بێ كەڵك .
هەورازی بەشداری كردن یان نەكردنی یەكێتی لەناو حكومەت ،تا ڕادەیەك كڵێشەكەی بەندە بەسەركەوتن یان سەرنەكەوتنی نەشتەرگەریەكەى پلینیۆمەوە .
من لەو دووحاڵەتەدا درێژەی نادەمێ و ناچمە قوڵاییەوە بەڵام ئەگەر یەكێتی بەم حاڵەی ئێستەوە(بەدەرەنجامی هۆڵی نەشتەرگەری پلینێۆم)وە بەشداری پێكهاتەی حكومەت بە كڵشەو دیاگرامی پارتی یەوە بكات ،ئەوە پارتی سەركەوتنی مسەوگەرە و لەخوا ئەخوازێت كە یەكێتی ڕازی بێت .بەتایبەتی ئێستە هەندێ سەركردەی یەكێتی پشتیوانی لەبەشداربون لەگەڵ یەكێتی دەكەن.
لێرەدا یەكێتی هەندێكی تر لەكادرانی پێشكەوتوو بەشێكی بەرچاوی جەماوەرەكەی لەهەڵفڕین دادەبن بۆ سەرلق و پۆپی دار سنۆبەرەكانی گردەكە یان بۆ بەرەو نادیار..بۆ دوری دوور.
خۆ ئەگەر بەشداری كڵشەو دیاگرامی ئۆپۆزیسۆن بكات دیسانەوە لەلایەن هەندێ بەرپرسیانەوە كە تامی شیرینی پارەی نەوت و خۆشیەكانی ژیان لەسەرى داوون كێشەو سەرێشەى بۆ دروست دەبێت و ڕێگریان لێ دەكەن.
پارتیش تا ئەو كاتە هەر ئایەتول كورسی و نزاو پاڕانەوەدا دەبێت كە یەكێتی بەم زامداریەوە پاڵ بنێت بە ماشێنی حكومەتیەوە تا پێ یەك هەڵگرێ و بیخاتە ئیش ئیتر دوای ئەوە پێویستی بەیەكێتیش نابێت....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست