کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاگیا سەوز ئەبێ ئەسپ ئەمرێت

Tuesday, 25/09/2012, 12:00


تا گیا سەوز ئەبێ ئەسپ ئەمرێت
(هەملێت)
دواجار دێو گوی كرد...!! ئەمە حەكایەتى ئەو ووڵاتەیە كە تابلۆكانی هەمیشە بەهەڵاوگێڕاوی نمایش ئەكات ...حەكایەتى حكومەتێك كە شۆِڕشەكەی شۆڕشێكی دژە سەرمایەدارو دۆستی هەژارو چەوساوەكان ودژى گەندەڵی ی و سەرپێچی كەرابوو.....بەڵێ وابوو حكومەتی هەرێم ئەڵێم ..!! پاش ڕاپەڕین هەموو شتێك هەڵاوگێڕاو نمایش كراوو ..پیرۆزی خۆی لەدەست یا...جاش شوێنی پێشمەرگەی گرتەوەو بووە پێشمەرگەوو ،،بوە دڵسۆزی كوردو خاكی كوردستان.....ئەنفالچى خێر بە پاشماوەی جەهەنمی نوگرەسەلمان ئەكاو ..جاش ئێستە جاش نیە و ناوی (بۆراقە)...!!
هەرئێستە دێوەكە گوی كردو دوای دەیان ساڵ لە بەڵێن لە ڕاگەیاننەكانەوە ..هاواریان كرد :چەكی قەرەبوو بەسەر ئاوارە گەراوەكان دا دابەش كرا...ها ها توخوا ئێوە پێم بڵێن دوای ئەم دەیان ساڵە چەن چەكیان داوە ؟تەنیا 28چەك ئەم هەموو گارەگارە ...ها هاها...تەنیا هی ساڵى 1991و 1992 ...48 چەك بەدوو قۆناغ...بەراستی ئەم 48 چەكە هەر ئەڵی بە پاپۆر هاتوون ..ئاوا ئەوەندە قورسن. زۆر سەیرە گوڵم بەڵام بەخوا سەیر نیە ,,,!!!لێرە سەیر نیە ..ئەوانەی لەهەشتاكان دا بگرە لەحەفتاكانیش دا ئامادە نەبوون خیانەت بەكورد ، بەخاكی كوردبكەن و لەژێر سایەى داری زەقومی بەعس دا گۆشتاوی براكانیان بخۆن...ئەوانە لەووڵاتانی غەریبی دا برسیەتی.لەشاخ برسیەتی و بەناو رەبیەو لەوێشەوە لەنێوان ئەو دوو رەبیەش دا جاش كەمینی ئەنایەوەو كەللە سەری دەبردینەوە...كەچی ئێستە دەڵێن ئاوارە قەرەبوو ئەكرێنەوە ..بەم سیستەمی كیسەڵ خانەى حكومەتە كەمان! بەمپێیە بێت بەزاتی خوا ئەوانەى لە 2هەزارەكانەوە هاتونەتەوە مەگەر ئەو قەرەبووە لە سەحرای مەحشەرا بیاندرێتێ...!!! (حەملێت)راسی ووت :(تا گیا سەوز ئەبێت ئەسپ ئەمرێت)...بەڵام ئامۆژگاریم بۆ ئەوانەى كە وەك خێزانەكەی ئێمەیان بەسەر هاتووە ,,ئەوەیە كە با جوان سەیری دراما كۆریەكان بكەن ..ئەوسا ئەزانن حكومەتى هەرێم كتوومتت لەسەر سیاسەت و سیستمی پەرتوكاوى چەن سەد ساڵەى نیزامی خێڵەكی و بۆرجوازی سەردەمی خاوەن شكۆیی هەنگاو ئەنێ و موستەشار ئەگەر خیانەت بكاو خیانەت نەكا هەر خانەدانەو پلە بەرزەو پلەنزمیش ئەگەرچى ژیانی لەپێناوو ماڵ و مناڵی خاوەن شكۆیش دا بەخت بكات دواجار ڕسواو سەرگەردانە... ئێستە من لە 2004 گەڕاومەتەوەو بەو پێیە بێت چەكی قەرەبوەكەم لەساڵی 3025م وەر ئەگرمەوە...

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە