فاشیزم، ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسییە، کە بە کۆمەڵێک بنەماو، باوەڕو خەسڵەتەوە لە ئایدیۆلۆژیاکانی تر جیادەکرێتەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەدا کە لە بواری کرداری وهەندێ خاڵی تیۆریدا فاشیزم ماهیەتی خۆی ئاشکراو پێناسەی خۆی دەکات، لەهەندێ خاڵی تردا تا ئاستێکی زۆر خەڵەتێنەرە و دەبێتە هۆی گومڕاکردن و سەرلێشێواندن. هەر لەبەر ئەمەشە، زۆرجار ئایدیۆلۆژیای فاشیزم، ئاسانتر خەڵک لەدەوری خۆی خڕدەکاتەوە و پەرەدەستێنێت. و تائەوەی ئەو ماهیەتە ئاشکرا دەبێت کار لەکار ترازاوە و کارەسات روویداوە. لەبەر ئەمە دیراسەکردنی ئەم بابەتە و...
لەگەڵ ئەوەدا کە بزووتنەوەی ئیخوان موسلیمین دیرۆکێکی نزیک بەسەدەیەکی هەیە، بەڵام بۆئێمەی کورد هیچکات هێندەی ئێستا، گرنگ و بەهەند وشیاوی لێدوان و لێکۆڵینەوە نەبووە. ئەمەش لەبەر چەند هۆکار، لەمانە وبەر لەهەرشت، ئیخوان گەورەترین بزووتنەوەیەکی سیاسییە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیی کە ژمارەی ئەندام...
پتر لە ٢٠ ساڵە پارتی کرێکارانی کوردستان دروشمی پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی بەرز کردۆتەوە، و زۆر بەهەندەوە خەبات بۆ بەدەستهێنانی ئەم دروشمە دەکات. گەرچی ئێستا دەزگایەک بە ناوی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە ئارادایە. بەڵام ئەمە ئەو دەزگایە نییە کە خواستی سەرەکی پەکەکەیە و لەواقیعیشدا ئەو دەزگایە...
ئەوەی لەم چەند رۆژ و هەفتەی ڕابردوودا لەەپەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستاندا ڕوویداوە، ئەمە دەسلمێنن، کە سیاسەتمەدارانی کورد لەم بەشەی کوردستاندا، بەدرێژایی ئەم چەند ساڵەی شەڕی ناوخۆ لە سووریا نەک تەنیا لەسەر ئاستی سەربازیی، لێهاتوویی بێوێنەیان نیشانداوە، بەڵکو لەسەر ئاستی سیاسییش، بەهەمان شێوە خاوەن...
ڕێکەتنی نێوان پۆتین و ئەردۆغان، و پێشتریش نێوان مایک پێنس و ئەردۆغان، گۆڕانکاری گەورە ودیفاکتۆی چاوەڕواننەکراویان بەدوای خۆیاندا هێنا، کەبەشێک لەمانە دژی بەرژەوەندییەکانی کوردبوون، و لەپێگە باڵادەستیەکەی لەو ناوچانەدا هێنایە خوارە. بەڵام لەهەمان کاتدا تورکیاش بەهەموو خواستەکانی خۆی نەگەیشتوو دەتوانین...
فاشستەکان بەدیرۆکی خۆیان و وەک خەسڵەتێکی دیارییان هەمیشە پێیانوایە، دەستێکی غەیبی لەپشتیانەوەیەو سەرکەوتنیان مسۆگەرە. لەبەر ئەمە لەسەر بنەمای ئارەزووەکانیان نەک واقیعەکانی سەرزەوی رەفتاردەکەن و بڕیاردەدەن. بۆیە هێشتا هیچ نەبووە شەهیەی داگیرکاریان کراوەتەوەو بەرنامەی دوای عەفرین، کە گوایا مینبەج، و پاشان...
جارێکی تر هێرش و بەزاندنی سەروەریی نیشتمان لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە. وجارێکی تریش هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی ڕەش لە مێژووی خیانەتی ناوخۆیی، پارتی.لەشکرکێشی و دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر گەلی کورد بەگشتی و لەسەر ئاستی نەتەوەیی بەشێکە لەستراتیژی ئەم وڵاتەو ئەمە ڕاستیەکە لای هەمووان ڕوون وچاوەڕوانکراوە....
تورکیا، لەدیرۆکی هاوچەرخی خۆیدا هیچکات هێندەی ئێستا، گۆشەگیرو دوورەپەرێزو بێ دۆست و هاوپەیمان نەبووە. دۆستەکانی تورکیا ئەمڕۆ بریتین لە: وڵاتی قەتەر، بزووتنەوەکانی ئیخوانوالموسلمین، تێرۆریستانی سوریاو عێراق، و پارتی دیموکراتی کوردستان. بەڵام سەبارەت خۆرئاواو ئەندامانی ناتۆ، لە ڕاگرتنی پەتی پەیوەندییەکان...
زۆرکەس لەڕواڵەت بینان، لەگەڵ هەر هێوربوونەوەیەکی کاتیی بارودۆخی هەرێمی سیاسیی باشووری کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکان، کەخاوی و کرانەوە بەخۆیەوە دەبینێت، دیواری هیواکانیان هەڵدەچنن و ئەم باوەڕە چەکەرەدەکات کە ئێمەش بەرەبەرە خەریکە دەکەوینە سەر ڕێچکەی دیموکراسی و پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن،...
سەرئەنجام، تورکیا ئەو دەمامکەی لادا کە چەند ساڵە بەناوی چارەسەری کێشەی کوردەوە بەڕووی خۆیەوە کردووەو ماهیەتی ڕاستەقینەی خۆی و هاوپەیمان و پرۆژە شەیتانییەکەی بۆهەمووان ئاشکراکرد.تورکیا هەر لەڕیشەوە هیچکات نەباوەڕی بەچارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد هەبووەو نەهیچ پرۆژەیەکیشی بۆئەم مەبەستە هەبووەو ناوەرۆک...
وەک هەموو دەزانین پاش چەند ڕۆژی تر هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەتورکیا بەڕێوەدەچێت، و(هەدەپە)، وەک تاکە پارتێکی یاسایی لەو وڵاتەدا بەدروشمی دیموکراسی و پێکەوەژیان بۆ تورکیاو چارەسەریی بۆ کێشەی کورد، وەک هیوایەکی گەورەی کوردو ئازادخوازانی تورکیا بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا دەکات. بۆ ئەمەش تەواوی کوردستان،...
ڕەفتارەکانی پارتی بەرانبەر پارتی کرێکارانی کوردستان شتێکی نوێ نییە. بەڵام ئەوەی لەم قەیرانە نوێیەی نێوانیاندا نوێیە، ئەمەیە کەلەکاتێکدا گەریلاکانی پەکەکە لەباشووری کوردستاندا لەسەنگەرێک لەگەڵ پشمەرگەدا دژی دوژمنی کوردو مرۆڤایەتی دەجەنگن و داکۆکی لە خاک و خەڵک و ئابڕوومەندییەکانی دەکەن، و لەکاتێکدا کەتێکەڵبوونی...
. نزیک بە دوو مانگە سەردێڕی زۆربەی هەواڵەکانی جیهان کوبانێیەو لەهەر ناوهێنانێکی کوبانێشدا باس لە قارەمانێتیی شەڕوانانە. و گەلێکان...
لەگەڵ ئەوەدا پەرلەمانی باشووری کوردستان، دوای دەبێ و نابێیەکی زۆر سەرئەنجام بەپاڵیش بێت، بڕیاری بەفەرمی ناساندنی کانتۆنەکانی...
هەڤاڵبەندیی، لەسیاسەتدا، مێتۆدو ئامرازێکە هەر دەوڵەت و هێزو لایەنێکی گەورە یان بچوک، پەنای بۆدەبات و هیچ هێزێک چەندە مەزنیش بێت نییە پێویستیی بەهەڤاڵبەندیی نەبێت. و شێوازو ئاستەکانیشی پەیوەستەی بارودۆخ، کێشەو قەیرانەکان، پێگەو تواناکان، گەورەیی و بچوکی و گەلێک شتی تریشە. بەم واتایەی مرۆڤ بۆئەوەی شتێک...