کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فێرمان بکەن!

Wednesday, 27/08/2014, 12:00



بۆشەرڤانانی یەپەگە




سنگی ئێوە
نەقەڵغانە، نە ئاسنە، نە چیایە
سنگی ئێوە سنگی شەروانانی کوردە
ئەوینی خاکی تیایە
دڵی ئێوە، وەک دڵی بەرخێکی ساوا
پارچەگۆشتێکی بچوک و
چەند دڵۆپە خوێنی گەرمە.
کەچی لەوەرزی خوڵقاندا
نە لە مەرگ دەترسێت، و
نەڕەوە کەمتیاری موجاهید دەیلەرزێنێ!
نە موعجیزە پێی دەوێرێ!
****
شەهید نەک تەنیا گیانبەخشە
قارەمانەو زۆر ئازایە
شەهید بۆخۆی، فریشتەیە، پەیامبەرەو
شەهید لای من خودی خوایە!
****
لەوەتەی هەم قینم لە کوشتارو جەنگە
لەوەتەی هەم نەفرەتی من لە تفەنگە
بەڵام کاتێک تفەنگم دیت لەدەست ئێوە چی پێدەکرێت
بڕیارمدا
هەم تفەنگ وهەمیش جەنگ و
هەم ستران وسلۆگانی بەرخۆدانتانم خۆشبوێت
****
تاکو ئێستا، وامدەزانی
قارەمانی جەرگەی خەبات
هەرخۆمم وبێ ڕەقیبم
بەڵام کاتێک بەرخۆدان وقارەمانی ئێوەشم دیت
تازە زانیم
لەبەرانبەر گەورەییتان چەند بچوکم
****
فێرمان بکەن!
چۆن لە خۆرئاوایەکی تاریک
خۆرتان هێنایەوە ئاسمان؟
فێرمان بکەن!
چۆن بەبازووی ناسکۆڵەتان
لەشکری ئەسحابانتان بەزاند؟
فێرمان بکەن!
چۆن نەمامێک
ڕەگوڕیشەی بەڕەقەندا
شۆڕبێتەوە بۆ ناخی خاک
نەک ڕەشەبا بوومەلەرزەش نەیهەژێنێ؟
فێرمان بکەن
چۆن فەرهەنگێک دابهێنین
کەسەرشۆڕیی، وئاشبەتاڵ، وخیانەت
لەبن دەربێنێ؟!
فێرمان بکەن
فێرمان بکەن!


[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە