سەردەشت عوسمان لەدوای (١٧)ی شوبات
Thursday, 05/05/2011, 12:00
5/5/2011 ساڵێک تێدەپەڕیت بەسەر تیرۆرکردنی خوێندکار و ڕۆژنامەنوس (سەردەشت عوسمان)دا، ڕفاندن و تیرۆرکردنی (سەردەشت عوسمان) سەرکوت و تۆقاندنی لە کوردستان بردە قۆناغێکی مەترسیدارەوە، ڕفاندن و تیرۆر کردنی ئاشکرا لە کوردستان لەجەستە و فکری (سەردەشت عوسمان)ەوە بوویە پەیامێکی دیکتاتۆریانە بۆ سەرکوتی ئازادیەکان.
دەسەڵاتدارانی کوردستان بەگشتی و (پارتی دیموکراتی کوردستان) بە تایبەتی لە دۆسیەی تیرۆر کردنی (سەردەشت عوسمان)ی خویندکار و ڕۆژنامەنوسدا، پیلانێکی مەترسیداریان بۆ سەر ئازادی و حورمەتی ئینسانەکان داڕشت، دەسەڵاتدارانی کوردستان چۆن بە تیرۆرکردن (سەردەشت عوسمان)یان کردە دیاردەیەکی زیندووی ئازادیخوازی کۆمەڵگای کوردستان، هەربەو پێوانەیەش خۆیان و دەزگا نهێنی و سەرکوتگەرەکانیان کردە کابوسی سەر ژیان و ئازادی و چارەنوس و ئایندەی خەڵک.
ئەگەر لیژنەی (بەتیرۆریست ناساندنی سەردەشت عوسمان) کە لەلایەن (مەسعود بەرزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان)ەوە پێکهێنرا تاکو ١٥/١٠/٢٠١٠ توانیبێتی خۆڵی فریودان بکاتە چاوی بەشێک لە کۆمەڵگاوە، ئەوا لە دوای (١٧)ی شوباتەوە تەواوی ئەو فریوکاریانە بەیەکجاری کۆتایهات.
هه‌ر وه‌ک چۆن تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان ،تاوانیکی که‌م وینه ووهحشیانه بوووه زه‌نگیکی ترسناک بوو بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگای کوردستان، هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای هاتنه مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ونمایشیکی بی وینه‌و نوی بووله میژووی ههڵگهرانهوهله دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان.
ئه‌م بزوتنه وه جه‌ماوه‌ریه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌ریمه‌ی له خه‌ویکی قوڵ را چڵه‌کاند، چۆن ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رکوتگه‌ری پارتی پییان وایه خه‌لکی ئازادی خوازی هه‌ولیر که ناره‌زایه‌تیان نیه دژی ده‌سه‌لات، به‌لام هه‌ر ساڵیک پیش ئیستا جه‌ماوه‌ری شۆرشگیری هه‌ولیر له تیرۆری کاکه سه‌رده‌شت ،به به‌رزکردنه‌وه‌ی پیڵاوهکانیان بۆ سه‌رۆکی په‌رله‌مان، په‌یامی جه‌ماوه‌ری نارازی هه‌ولیریان به ده‌سه‌ڵاتی پارتی نیشاندا.
سەرکوت ، ڕفاندن، کوشتن، سوتاندن، لێدان، زیندانی، دەمامک، تۆقاندن، نانبڕین، دەبابە و لەشکر، گازی ژەهراوی و شەو چونە سەرماڵان، ئەگەر ئەمانە دیاردەی دەسەڵاتی دوای (١٧)ی شوبات بووبێت لە بەرانبەر خەڵکی ناڕازی و ڕاپەڕیودا، ئیتر ئەو ڕاستیە ئاشکرا دەبێت کە بکوژانی (سەردەشت عوسمان) هەمان بکوژانی (سورکێو،ڕێژوان، ئومێد و تەواوی قوربانیەکانی ڕاپەڕینن).
ئەگەر لە پێش (١٧)ی شوبات دەوترا تاوانباران بدرێنە دادگا، ئەوا ئێستا هیچ گومانێک نەماوە لەوەی کە ئەم دەسەڵاتە خۆی تاونباری ڕاستەخۆی ڕفاندن و تیرۆرکردنی (سەردەشت عوسمان)ە، پەیامێک کە (سەردەشت عوسمان) لە ناو نووسین و ویژدان و هەناوی خۆیدا ئاڵای بۆ هەڵکردبوو، هەمان ئەو پەیامانەن کە لە مەیدانەکانی ئازادی‌دا بە گوێی دەسەڵاتداراندا دەدرا، ئەوەی ئەمڕۆ (پارتی و یەکێتی) هەرچی لە هەگبەکەیاندا هەیە بۆ ترساندن و ناوزڕاندن و سوکایەتی کردن بە خەڵکی ناڕازی دەریدەهێنن، ئەو ڕاستیە پشت ڕاست دەکاتەوە کە دەسەڵاتدارانی کوردستان دەستیان سورە بە خوێنی (سەردەشت عوسمان).
لەیادی ساڵڕۆژی ڕفاندن و تیرۆرکردنی خوێندکار و ڕۆژنامەنوس (سەردەشت عوسمان)دا دەبێت هیچ دوو دڵیەکمان نەبێت و ڕاستەوخۆ داوا بکەین کە (پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکەکەی) ببرێنە بەردەم دادگایەکی نێودەوڵەتی و دادگای بکرێن.
تەنها وەڵام بۆ زیندوو ڕاگرتنی پەیامی (سەردەشت عوسمان ، سۆرانی مامە حەمە) و تەواوی قوربانیەکانی (١٧) شوباتی خوێناوی، بەردەوامی ڕاپەڕین و فراوانکردنەوەی نارەزایەتیەکان و بەدەستهێنانی داخوازیەکانی خۆپیشاندەرانە.
له م یاده‌دا سه‌ری ریز بۆ خویندکا رو رۆژنامه‌نوسی گه‌نج و بوێرکاکه سه‌رده‌شت ،روخانن وشه‌رمه‌زاری بۆ ده‌سه‌ڵاتی سهرکوتگهرودژه ئازادی پارتی...
کەمپینی بەرگری لە ئازادی و داخوازیەکانی خەڵکی کوردستان_دانیمارک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست