سه‌رکرده‌کانی کورد پاره شێتی کردوون..
Friday, 10/07/2009, 12:00
مایکڵ رۆبن له ووتارێکی دا له له
www.michaelrubin.org دا که له 1/7/2009 دا بڵاوی کردۆته‌وه ئه‌ڵێت سه‌رکرده‌کانی کورد له کوردستان مه‌ست بوون له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دا یان ده‌سه‌ڵات مه‌ستیکردوون ، دیاره ئه‌گه‌ر وورد بیینه‌وه له‌م ووته‌یه ئه‌وه بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه دزیینی ملیاره‌ها دۆلاری بودجه‌ی هه‌رێم بێجگه له داهاتی هه‌رێم خۆی له لایان سه‌رکرده‌کانی کورده‌وه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی کوردی مه‌ست کردووه یان باشتر شێت کردووه.له به‌شێکی تری ووتاره‌که‌ی دا ئه‌ڵێت خزم خزمێنه گه‌نده‌ڵیی یه‌کی تری ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌یه وه ئه‌ڵێت به‌رزانی ، کوڕه‌که‌ی خۆی کردووه به سه‌رۆكی هه‌واڵگری هه‌رێم که تاوان بار کراوه به به‌کارهێنانه ئه‌شکه‌نجه دان له لایه‌ن Amnesty International.
هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت له کاتێکدا میدیای ئازاد له باقی عێراقدا بووه به داینه‌مۆی دیموکراسی ، له کوردستان هه‌تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌و هه‌راسان کردن و تۆقاندن به‌کار ئه‌هێنرێت به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان و بگره کوشتنیش.
له بڕگه‌یه‌کی تری ووتاره‌که‌ی دا ئه‌ڵیت ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی ئاسایی له کوردستان به‌رزانی و کوڕه‌کانی و برازاکانیێ یان ناو ناوه سه‌دامه بچوکه‌کان.هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت کاربه‌ده‌ستانی کورد هه‌وڵی یان داوه که ئیش و کاری چاودێری کردنی سه‌ربه خۆی هه‌ڵبژاردن سنوور دار و به‌رته‌سک بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو ڕاپۆرت بده‌ن له‌سه‌ر تۆقاندن و ده‌ست خستنه ناو ئیش و کاریان پێش له کاتی هه‌ڵبژاردن.
دیاره مایکل ڕۆبن له بڕگه‌کانی تری ووتاره‌که‌ی دا زۆر به جوانی باسی سه‌رکرده‌کانی کورد ئه‌کات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که باسی نه‌کردووه گه‌نده‌ڵی یه‌کی تری ئه‌م دوو بنه ماڵه مافیایه‌یه ئه‌ویش بێ به‌ش کردن و په‌راوێز کردنی ڕه‌وه‌ندی کورده له مافی ده‌نگ دان له ووڵاته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ،که ئه‌مه‌ش دیاره زۆر ئاشکرایه هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی زۆری ڕه‌وه‌ندی کورد له ئه‌وروپاو ووڵاته‌کانی تر ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یان پێ بدرێت ده‌نگ بده‌ن ، ئه‌وا بێ گومان ده‌نگ ناده‌ن به لیستی کوردستانی گه‌نده‌ڵ به‌ڵکو پێ ئه‌چێت ده‌نگ بده‌ن به لیسته ڕکابه‌ره‌که‌ی لیستی کوردستانی که لیستی گۆڕانه ، ئه‌و لیسته‌ی که ئه‌مڕۆ میلله‌ته‌که‌مان هیوایه‌کی زۆری پێ یه که کۆتایی بێنیت به 18 ساڵ گه‌نده‌ڵی ئه‌م دوو بنه ماڵه‌یه. دیاره ئه‌م گه‌نده‌ڵانه زۆر چاک ئه‌زانن سه‌دان هه‌زار که‌س له ڕه‌ووه‌ندی کورد که ده‌ربه‌ده‌ری ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بوون ته‌نها له ئه‌نجامی شه‌ڕی کاول که‌رو بێ هوده‌ی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه و به‌هۆی نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و تۆقاندن و سه‌رکوت کردن و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات و قۆرخ کردنی بازاڕ‌و ئابووری هه‌رێم له لایه‌ن کۆمپانی یه‌کانی یان و لووش دانی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستانه‌وه‌یه بۆ خۆیان ،وه ئه‌گه‌ر بێت و ڕێگه‌یان پێ بدرێت ئه‌وا ده‌نگ بۆ لیستی کوردستانی ناده‌ن ،هه‌ر بۆیه ئه‌یانه‌وێت بێ به‌شیان بکه‌ن له ده‌نگ دان که مافێکی ئاسایی خۆیانه.
هێنانه کایه‌ی ده‌ستوورێکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناشارستانی و تێپه‌ڕاندنی له لایه‌ن په‌رله‌مانێکی واده به‌سه‌رچووی بێ شه‌رعیی یه‌تی بێ ده‌سه‌ڵاته‌وه که جگه له جێبه‌جێکردنی فه‌رمانی حیزبه‌کانی خۆیان هیچ ئیش و کارێکی تریان نیی یه بێ ئا بڕوویی یه‌کی تری ئه م دوو بنه ماڵه‌یه‌یه که دیاره ئه‌یانه‌وێت کوردستان بکه‌ن به موڵکی تایبه‌تی خۆیان و زه‌مانی دیکتاتۆریی یه‌ت زیندوو بکه‌نه‌وه و یاری به چاره‌نووسی میلله‌ته‌که‌مان بکه‌ن
ڕۆژی 25/7/2009 هه‌لێکی گه‌وره‌و به‌نرخ و مێژوویی ئه‌ڕه‌خسێ بۆ گه‌له‌که‌مان که له ڕێگه‌ی ده‌نگ دانه‌وه ده‌نگ بدات به‌و لیسته‌ی که متمانه‌یان پێ ئه‌کرێت و ڕابردوویان پاکه و خیانه‌تی نیشتمانی یان ئه‌نجام نه‌داوه و تانکی داگیرکه‌ریان نه‌هێناوه‌ته سه‌ر میلله‌ته‌که‌مان و سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یان به‌کارنه‌هێناوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌که‌یان ، که ئاشکرایه ئه‌و لیسته‌ش لیستی گۆڕانه.
ئه‌م تاقمه گه‌نده‌ڵه ئێستا هه‌موو ڕێگایه‌کی نا شه‌رعیی یان گرتۆته‌به‌ر هه‌ر له هه‌ڕه‌شه لی کردن و نان بڕاو کردنی مووچه خۆران ،به‌کارهێنانی دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت بۆ به‌کارهێنان بۆ بانگه‌شه‌ی خۆیان،ڕیگه نه‌دان به لیسته‌کانی تر که به ئازادی بانگه‌شه بۆ خۆیان بکه‌ن،سه‌رنگووم کردنی ئه‌ندامانی لیسته‌کانی تر،به‌خشینه‌وه‌ی ده‌یان ملێۆن دۆلاری دزراوی میلله‌ته‌که‌مان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بۆ کڕینی ده‌نگه‌کانیان تاوه‌کو ناوزڕاندنی ئه‌ندامانی لیسته ڕکابه‌ره‌کان.
به‌ڵام ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه که گه‌له‌که‌مان له کاتی ده‌نگ دان دا بیری هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی و کوێره‌وه‌ریی یانه‌ن بکه‌وێته‌وه که به هۆی ئه‌مانه‌وه تووشی بوون و ده‌نگ نه‌ده‌ن به لیستی نا کوردستانی و کۆتایی یه‌ک دابنێن بۆ حوکمی قه‌ره‌قوشیی به‌رزانی و تاڵه‌بانی و هه‌موو خزم و که‌س و کاره گه‌نده‌ڵه‌کانی یان.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست