پارتى داوا لە گۆڕان دەكات كەوا بایكۆتى چەند نووسەرو ڕوناكبیرێك بكات و موقابەلەیان نەكات
Tuesday, 04/05/2010, 12:00
بەپێى چەند زانیاریەك كە به دەست گەیشتوون پارتى دیموكراتى كوردستان داواى لە ڕاگەیاندنى بزووتنەوەى گۆڕان و قادرى حاجى عەلى كردووە كەوا بایكۆتى چەند نووسەرو ڕۆشنبیررو ڕوناكبیرێك بكات و موقابەلەیان نەكات و نەیانخاتە سەر تەلەفیزیۆن.
ئهمه جگه لهوهی پارتی به تایبهتی مهکتهبی مهسعود داوای کردووه که ناوی ماڵپهڕی کوردستانپۆست به تهواوی سانسۆر بکهن وهک چۆن کردوویانه و درێژهی پێبدهن.
ئەو نوسەرو ڕوناكبیرانە كەوا لە خوارەوە ناویان هاتووە لەلایەن پارتیەوە بۆ لیستى گۆران نێردراون بۆ ئەوەى ڕاگەیاندنى گۆڕان ئەو كەسانە نەدوێنێت و دەریان نەخات، جێگەى هیما بۆ كردنە ئەو كەسانە هەمیشە لەلێدوانەكانیاندا كەموكوڕتیەكانى دەستەلات و گەندەڵیەكانى دەستەڵات ئاشكرا دەكەن بۆیە پارتى لێیان تۆقیوەو دەیەوێت كە ئەو كەسانە بایكۆت بكرێن.
ناوى ئەو نوسەرو ڕۆشنبیرانەى كە پارتى داواى كردووە كە موقابەلەیان نەكرێت:
1- مسعود عبدالخالق (مێژووناس و خاوەن ئیمتیازى دەزگاى ستاندەر)
2- ڕێبین ڕەسول (نوسەر و ڕۆشنبیر)
3- حاجى بیلال سلێمان (ئەندامى پەرلەمانى كوردستان لەسەر لیستى كۆمەڵ)
4- بختیار سعید (نووسەر)
5- جەلال غەریب (نووسەر)
6- عدنان عوسمان (هەڵسوڕاوى لیستى گۆڕان)
ئەمەو ئەو ناوانە و چەندین ناوى تر لەو لیستەدان كە پارتى بۆ ڕاگەیاندنى گۆڕانى ناردوون و داواى كردووە كە لیستى گۆڕان ئەو كەسانە نەدوێنێت لە ڕاگەیاندنەكانیدا، تاكو ئێستا ڕون نییە كە بەرپرسى ڕاگەیاندنى گۆڕان چۆن وەڵامى ئەو داوایەى پارتى داوەتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست