بزووتنەوەى ئیسلامى ئیدانەى بەزۆر ناردنەوەى پەنابەرانى كورد دەكات و دڵخۆشیشە بە دەرچوونى پێنج كورد لە پەرلەمانى سوید

Monday, 27/09/2010, 12:00


بەڕێز مامۆستا شوان قەڵادزەیى وتەبێژى ڕەسمى مەكتەبى سیاسى بزووتنەوەى ئیسلامى سابەرەت بە گەڕانەوەى پەنابەرانى كورد لە وڵاتانى ئەوروپا و دەرچوونى پێنج كورد وەك ئەندام لە پەرلەمانى سوید رایدەگەیەنێت:بزووتنەوەى ئیسلامى لەگەڵ ئەوە دایە كە هەموو هاوڵاتیانى كوردستان سۆز و خۆشەویستیان بۆ وڵاتەكەیان بمێنێ و، بە نیشتمانى دایكى لەقەڵم بدەن و دەستیان هەبێ لە ئاوەدانكردنەوەو زیاتر بە جیهانى كردنى دۆزو مافى ڕەواى كورد،لە هەمان كاتدا لەگەڵ ڕێزو ئەمەكمان بۆ پەنابەرانى كورد لە وڵاتانى ئەوروپا و شوێنەكانى تر.
وتەبێژەكەى مەكتەبى سیاسى بزووتنەوە نیگەرانى حزبەكەى لە بەزۆر ناردنەوەى پەنابەرانى كوردو بێ بەش كردنیان لە مافى پەنابەرێتى دەردەبڕێت و ڕاشى دەگەیەنێت:ئەمە پێچەوانەى مافەكانى مرۆڤ و پەنابەرانە لە جیهان و بە تایبەت ئەوروپا، جێى خۆشى بوو پەنابەران لەم وڵاتانە سەرەڕای جیاوازى بیرو ڕاكان بیان توانیایە كوتلەو لوبى كوردى دروست بكەن بۆ ئەوەى ببنە فشارێكى گەورە بۆ بە دەست هێنانى بەرژەوەندیەكانى كورد و ئیدانە كردنى ئەو كارە ناڕەوایانەى كە دەكرێتە سەر كوردستان وەكو تۆپباران و هێرش و ئۆپەراسیۆنى سەربازى بۆ سەر سنورەكانى كوردستان،جگە لەوەش،ببنە فاكتەرى بەرگرى لە خۆیان بەتایبەت كە ئێستا بە زۆر دەنێردرێنەوە عێراق و كوردستان و لە بەغداش سوكایەتى زۆرى یان بێ دەكرێت،ئێمە دژى بە زۆر ناردنەوەى ئەو پەنابەرانەین و ئیدانەى دەكەین.
لەلایەكى ترەوە مامۆستا شوان قەڵادزەیى بۆچوونى بزووتنەوەى ئیسلامى لەبەرامبەر دەرچوونى چەند كوردێك لە پەرلەمانى سوید دەڵێت:دڵخۆشین بە دەرچوونى پێنچ كورد وەك ئەندام لە پەرلەمانى سوید،ئەمەش نیشانەى كاریگەرى پەنابەرانى كوردە لەم وڵاتەو كە توانیویانە خزمەت بە خۆیان و خەڵكى ئەو وڵاتە بكەن و بوونە مایەى تێ ڕامانى خەڵكى ئەو وڵاتە لە كارەكانى ئەوان،وە دەنگ پێدانیان تا ببنە نوێنەرى خەڵكى سوید لە پەرلەمان،ڕۆڵى یان لە خزمەت پەنابەرانى كوردى ئەو وڵاتەو كودرستانیش دەبێ و خاڵێكى وەرچەرخانیشە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە