چه‌ند سه‌رنجێکی کورت له‌سه‌ر قسه‌کانی فازل میرانی
Friday, 08/04/2011, 12:00
له‌میانه‌ی چاوپێکه و‌تنێکیدا له‌ته‌له‌فزێۆنی زاگرۆس شه‌وی ڕابردوو فازل میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستان دوای 48ڕۆژ له خۆپیشاندانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ناعه‌داله‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌هاتونه‌ته‌مه‌یدان له‌بری ئه‌وه‌ی خێرا به‌هه‌نگاوی عه‌مه‌لی وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران بدرێته‌وه که‌چی کۆمه‌ڵێک وه‌ڵامی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی به‌پرسیاری ئاماده‌بوانی دایاوه که‌ته‌نها مایه‌ی پێکه‌نینه به‌که‌سی ناوبراو‌و حزبه‌که‌ی و ده‌سه‌ڵاتی ئێستای کوردستان هاوکات بوده‌ڵه‌ی وهیچ له‌بارانه‌بوی وڕسوایی فرعه‌ونه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌لمێنێ، چونکه ئه‌و وه‌ڵامانه منداڵیش قانع ناکات، ئه‌م قاره‌مانه شمشێر ڕاوه‌شێنه‌ره‌ی پارتی له‌پرسیاری ئه‌وه‌ی که‌بۆچی خۆپیشاندان له‌هه‌ولێر ناکرێت به‌ڵام له‌سلێمانی هه‌یه، ده‌ڵێت ئه‌و ئازادییه‌ی له‌هه‌ولێر هه‌یه له سلێمانی نییه، ئه‌وئاوه‌دانییه‌ی له‌هه‌ولێر هه‌یه له‌سڵێمانی نییه به کورتی هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی له‌هه‌ولێر هه‌یه له‌سلێمانی نییه، له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێت ئێمه به‌هێزی زه‌به‌لاحی سه‌رکوت ئابڵوقه‌ی هه‌ولێرمان داوا،ده‌نا هه‌مووان ده‌زانین ئه‌وناعه‌داله‌تییه‌و ئه‌وسوکایه‌تییه‌و ئه‌وسه‌رکوتییه و ئه‌ونه‌بونی ئازادی سیاسییه‌و ئه‌و به‌که‌م سه‌یر کردنه‌ی حه‌قی هاونیشتیمانییه‌ی که‌له‌سلێمانی وشارو شارۆچکه‌کانی تردا هه‌یه له‌هه‌ولێردا ڕێژه‌که‌ی ئێجگارله‌سه‌رتره ، ده‌ڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران گه‌نجن وه ته‌مه‌رودیان کردوه که زۆر خه‌ته‌ره وه ئینتیمان بۆنیشتیمان نه‌ماوه وه‌به‌عس وتۆپ وته‌یاره‌یان نه‌بینیووه،ده‌یه‌وێت به‌م قسه‌بێ ناوه‌ڕۆکانه حه‌قانیه‌ت و په‌یگیری خه‌باتی تاسه‌رمۆخی ڕه‌وایه‌تی داواکاری خۆپیشانده‌ران له‌که‌داربکات، ده‌ڵێت منیش هیوام وایه که ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستا به‌قازانجی هه‌موو لایه‌ک ته‌واو بێت، به‌ڵام بیری چۆته‌وه که‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و هیوا به‌کێ ده‌خوازێت ،ده‌بێت داخوازییه‌کانی خه‌ڵک هه‌رچی زوتره جێبه‌جێ بکات، ده‌ڵێت له‌م وه‌زعه‌ی ئێستای شاری سلێمانیدا ته‌نها گوڵه‌به‌ڕۆژه‌فرۆش وچاخانه‌که‌ن موسته‌فیدن ده‌نا شوێنه‌که‌نی تری وه‌ک ئوتێل وکۆمپانییه‌کان و خاوه‌ن سه‌رمایه گه‌وره‌کان زه‌ره‌رمه‌ند بون، هه‌ر که‌سێکی بێ ئاگا له‌مێژوی پڕ شه‌رمه‌زاری ئه‌م حزبانه‌ی فازل میران وهاوشێوه‌کانی، گوێی له‌م قسانه‌بێت بێ شک ده‌زانێت که‌ئه‌مانه له‌جه‌نگه‌ڵستاندا ژیانیان کردووه‌بێخه‌به‌رن له‌دنیا چی ده‌گوزه‌رێت، ده‌نا هه‌رحزبه‌که‌ی ئه‌م جه‌نابه بوو به‌درێژایی 20 ساڵی ڕابردو له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌ناوچه‌که‌دا به‌شه‌ڕی ناوخۆ‌و هه‌رڕۆژه به‌بیانویه‌کی پوچ ژیانی ئاسایی خه‌ڵکیان تێک داوه وهیچ کات بۆتان مه‌سه‌له نه‌بووه، له‌کۆتایی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت ئێمه 20ساڵ ته‌جروبه‌ی حاکمیه‌تمان هه‌یه له‌ناوچه‌که‌دا که پێوست ده‌کات به ئاڵتون بنوسرێته‌وه‌و بره‌وی پێ بده‌ین،له‌کۆتایدا منیش ده‌ڵێم هاتنه مه‌یدانی ئه‌م جاره‌ی خه‌ڵکی ناڕازی بۆ ژێره‌و ژورکردنی ده‌سه‌ڵاتی له‌رزۆکی عه‌قڵیه‌تی شاخاویتان هاتونه‌ته مه‌یدان بۆ گۆڕینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌گریسه‌ی حاکمییه‌تان بۆ مسۆگه‌ربونی ژیانێکی ئارام وخۆشگوزه‌ران بۆ کۆتایی هاتنی ناعه‌داله‌تی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی سیاسی ومانگرتن وخۆپیشاندان به‌کورتی بۆ ژیانێکی یه‌کسان هاتونه‌ته مه‌یدا، که ئه‌مه‌ش له ئێسته‌داپشت ئه‌ستوره به هاتنه‌مه‌یدانی هێزی ڕاپه‌ڕیوی خه‌ڵکی کوردستان به ئومێدی سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی . .
6/4/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست