نازناوی دكتۆرا...!
Thursday, 19/12/2013, 12:00
نوسینی: رشید خیون
وەرگێڕانی: شاهۆ قەرەداغی
نازناوی ئەكادیمی دكتۆر و نازناوەكانی تر تایبەتن بە بواری زانستی و ئەكادیمی نەك نازناوێكی كۆمەڵایەتی! سەرەڕای لەبەر گرتنەوەی ئەم نازناوە بۆ هەموو كەسێك لەبەر زۆری زانكۆ دوكانیەكان كە وەك دوكان نازناوی دكتۆرا دەفرۆشنەوە.
نە جاحز و نە فارابی و نە ابن سینا و نە ابن رشد و نە غەزالی هیچیان نەیان وتووە ئێمە دكتۆرین، بەڵام چەندەها دكتۆرا لەوان دا بەدەست هاتووە!
كاتێك دكتۆرەكان لە خوێندكاری سەرەتایی زیاتر دەبن و وشەی (د) دەنوسن لە پێش وتارەكانیان و لێكۆڵینە ڕۆژنامەییەكانیان یان دكتۆرێكی فاشیلە لەبوارەكەی خۆیدا و پاشان دەبێتە سیاسەتمەدارێكی فاشیل تر و نازناوی دكتۆرێك بە خۆیەوە دەلكێنێت!
بیرم دێت لە ساڵی 1991 لە وڵاتی یەمەن لە سەیارەیەك دا سەركەوتین پێویست بوو ناوی خۆمان لەسەر وەرەقەیەك بنوسین منیش لە پێش ناوەكەی خۆمەوە پیتی (د)ەكەم نوسی ، سایەقەكە پێی وتم لێرە هەمووی نەفەرە بە تەنها نەك شتی تر!
ڕێژەی ئەوانەی دكتۆرا بەدەست دەهێنن بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر لە زیاد بووندایە بەهۆی زانكۆ وەهمیەكان و دوكانەكانەوە و هەموو كەسێكیش هەوڵ دەدات بە هەر فێڵێك بێت بەدەستی بێنێت! كەواتە پێویستە پێوەرێك هەبێت لەكاتێك دا پێوەرەكان تێك چوون.
كەناڵەكان نازناوی دكتۆر و خەبیری ئیستراتیجی و لێكۆڵەری سیاسی و توێژەر دەبەخشێتە ئەم و ئەو لەخۆیەوە!
لەم ماوەیەی پێشوودا برادەرێك هاتە لام وتی توێژینەوەیەكمان دەوێت بۆ فڵان سیاسەتمەدار بۆ ئەوەی نازناوی دكتۆراكەی پێ بەدەست بێنێت! بێگومان من قبوڵم نەكرد لەبەر ئەوە چوونە لای كەسێكی تر و بوو بە دكتۆر!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست