کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تکایە فریای شەقامی سەهۆڵەکە بکەون....!!!!!

Friday, 06/01/2012, 12:00



شەقامی سەهۆڵەکە هەمیشە پێگەیەکی گرنگی شاری سلێمانی بووە شوێنی یەکلایی کردنەوەی زۆر مەسەلەی سیاسی و نیشتیمانی بووە هەمیشە بۆتە شوێنی ئاهەنگ و یادەکان.شوێنی کۆبوونەوەی ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی سلێمانی بووە، کەم کەس هەیە یادگاری جوانی لەگەڵ ئەم شەقامەدا نەبێت هەر هیج نەبێت چایەکی دەستی ئەو خاتوونەمان خواردووە کە سەماوەری لە ماڵ هێنایە دەرەوەو بڕیاری دا وەک پیاو بجەنگێت لە پێناو ململانیەکانی ژیاندا.ئەم شەقامە زۆر شتی پێ بەخشیوین کە بتوانین شانازی پێوە بکەین بۆیە پێتان دەڵێم تکایە فریای جوانیەکانی دڵی شارەکەم بکەون...بەرێزان من دەمەوێت سەرنجتان بۆ بابەتێک ڕابکێشم. ئایا سەهۆڵەکەی ئێستا وەکو سەهۆڵەکەی جارانە؟؟ من جوابتان دەدەمەوە بێگومان نەخێر ، ئێستا ئەم شەقامە لە شەودا بۆتە شوێنێک بۆ کۆبوونەوی عەرەبانە ی لەفە و چا و جگەرە و گوڵە بەڕۆژە فرۆش تا ئێرە زۆر ئاساییە هەموو کەس هەوڵ بۆ بژێوی ژیانی خۆیی و خێزانەکەی دەدات،ئەوەی جێی هەڵوێستە لەسەر کردنە پیس بوونێکی زیاد لە پێویستی ئەم شوێنەیە بە ڕادەیەک ئەوەی سیمای جوانی بێت نیەتی ئەمە جگە لەوەی بۆنێکی لە ڕادە بەدەر ناخۆش باڵی کێشاوە بەسەر ئەو نێوەندەدا ،سەرتاپای شەقامەکە لە ڕۆنی لەفە هەڵکێشراوە گەر بە ووریایەوە بە سەریدا گوزەر نەکەیت هەڵدەخلیسکێیت لەبەر بوونی جەوریەکی زۆر. وە ئەم خواردنانە هیچ جۆرە مەرجێکی تەندروستیان تێدا نییەو وە خاوەنەکانیان مۆڵەتی تەندروستیان نیە جونکە تیمەکانی تەندروستی بە شەو دەوام ناکەن ئەی کەواتە کێ لێی بەرپرسە؟؟لە هەمووی سەیر تر هەر عەرەبانەیەو تەجیلێکی داناوەو ئاخیر دەنگی گۆرانی داوەتێ وە لەبەر زۆری وەستانی سەیارە و لێدانی هۆڕین و فڕە فڕی ماتۆڕوتەپ و تۆز و دەنگە دەنگی خەڵک بۆتە مەزادخانەیەکی مۆدیرن و لەگەڵ بەردەمی سینەماکان لەسەر یەک ئاواز دەخوێنن کوڕی یەك ماڵن،وە بە هۆی قەرەباڵغی ئەم شوێنەوە کەم شەو هەیە شەڕ و ئاژاوەی تیا ڕوونەدات.ئەمانە هەمووی بۆتە هۆی ئەوەی خەریکە سەهۆڵەکە ناو ناوبانگی خۆی لە دەست بدات ،بۆیە داوا لە لایەنی پەیوەندی دار دەکەم کە هەتا زووە سنوورێک بۆ ئەم چۆرە کارانە دابنێن و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ سەرجەم ئەو کەسانە بکەن کە بوونەتە هۆی تێکدانی ئەم شەقامە و پێتان دەڵێم (تکایە فریای شەقامی سەهۆڵەکە بکەون)



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە