محمهد ههركی بهرپرسی لقی 19ی چهمچهمالی پارتی، من له رووداوهکهدا لهوێ بووم
Thursday, 15/09/2011, 12:00
بەرێزانى كوردستان پۆست من وەكو شایەد حاڵێك دەربارەى ئەو ڕووداوەى كە ڕوویدا و دەربارەى بابەتى (محمهد ههركی بهرپرسی لقی 19ی چهمچهمالی پارتی، لهكاتی شهركردندا جهڵته لێیدهدات و دهمرێت) دەمەوێ چەند تێبینیەكتان پێب ڵێم :
كاتژمێر شەش بوو لە بەردەمى دووكانێكى كۆمپیوتەر ڕاوەستا بووم لەشەقامى سلتان مزەفەریە كە زۆر قەڵەباڵغ بوو لەوكاتە خێزانێك دەیانویست بپەڕنەوە بۆ ئەو بەرى شەقام بێن دووسێ منداڵیشیان لەگەڵ بوو.مرورێكیش بۆ ئەوەى یارمەتیان بدات و بپەڕنەوە سەیارەیەكى مۆنیكاى 2011 ڕاگرت لەگەڵ ڕاگرتنى سەیارەكە كە خۆم لەوكاتە تەنها دوو مەتر دوور بووم سایەقەكە بە مرورەكەى ووت دەزانى ئێمە كێینە چۆن ئێمە ڕادەگرى. مرورەكەش ووتى كێشەى من نیە تۆ هەر كەسێك بیت من واجباتى خۆم جێبەجێدەكەم.لەگەڵ ئەم قسەیە دوو چەكدار هاتنە خوارەوە كە یەكێكین مەدەنى بوو ئەوەى تریان جلى عەسكەرى لەبەر دابوو پڕیان دایە مرورەكە بەڵام مرورەكە دەستى كردەوەو نەیان توانى چى لێبكەن.ئەوانیش سوارى سەیارە بونەوەو ویستیان بڕۆن بەڵام مرورەكە ووتى ئێوە دەست درێژیتان كردۆتە سەرم و نایەڵم لێرە بڕون تا پۆلیس نەیەت لەپێش سەیارەكە ڕاوەستاو نەیشت سەیارەكە بڕوات لەگەل ئەمە پێنج كەس لەسەیاركە دابەزین و بەهەر پێنجیان پڕیان دایە مرورەكە ئەگەر هاوڵاتیان نەبوونتیە مرورەكەیان لەوێ دەكوشت.بەڵام مرورەكە بەهیچ شێوەیەك لەبەریانى دانەهێنا.لەوكاتە دا پۆلیسى فریاكەوتن هاتن و سێ لەو كەسانەى كەلەگەڵ مۆنیكایەكە دابوون بەشەق و پێلەقە فڕێیان دانە نێو سەیارەو بردیان.من ئاگام لێم بوو یەكێكیان ووتى وام لێمەكە من دەزانى كێم؟ دواى بزرت دەكەم...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست