کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


که‌رکوک روحی کوردستانه‌

Friday, 15/03/2013, 12:00


(که‌رکوک روحی کوردستانه‌)

بۆ / رای گشتی به‌رێز وئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ب ن د ک

سلاوتان لێ بێت

هاوولاتیانى خۆشه‌ویستی هه‌رێمی کوردستان كادیران وئه‌ندامان ولایه‌نگرانى بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دوارۆژی کوردستان.

هه‌ر وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن بزووتنه‌وه‌ى نه‌وه‌ى دواڕۆژى كوردستان له 22/1/2013 به‌یاننامه‌یه‌كى بلاوكردوه سه‌باره ت به هه‌لبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى ناوه‌ند كه له به‌یانامه‌كه‌دا ئیشاره‌مان پێداوه یه‌ك مانگ پێش هه‌لبژاردن كه له 20/4/2013 ئه‌نجام ده‌درێت هه‌ڵوێستى بزووتنه‌وه‌ى نه‌وه‌ى دواڕۆژى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رونى ئاشكرا بكه ین .

سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێت ئه‌وه رابه‌گه‌یه‌نین كه ئێمه وه‌كو بزووتنه‌وه‌ى نه‌وه‌ى دواڕۆژى كوردستان

به‌شدارى له‌و هه‌لبژاردنه ناكه‌ین له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا تیشكى ده‌خینه سه‌ر، به‌رێزان هه‌رچه‌نده ئێمه له‌و سێ پاریزگایه‌ى دیاله ونه‌ینه‌وا وسه‌ڵاحه‌دین ئه‌ندام و لایه‌نگرى به رچاومان هه‌یه ، به‌لام وا به به‌رژه‌وه‌ندى ده‌زانین كه له هه‌لبژاردنه‌كه‌دا به‌شدارى نه‌كه‌ین ، وهۆكارى به‌شدارى نه‌كردنى سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌یه كه به‌داخه‌وه‌ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خوی هه‌لبژاردنه‌کان به‌ حزبی کراوه‌ وبێ ڵایه‌نی وسه‌ربه‌خوبوونی له‌ ده‌ست داوه‌ ،که‌ پرۆسه‌ی دیموکراسی له‌ هه‌رێمی کوردستان وعێراق ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌،چونکه‌ هه‌ر ڵایه‌نێک به‌ حه‌ق وحه‌جمی خۆی له‌ هه‌لبژاردنه‌کان ده‌رنه‌چێت ئه‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و قۆناخێکی مه‌ترسیدار ده‌بات،وچه‌ند لایه‌نێک هه‌ن که‌تا ئێستا به‌ حه‌قی خۆیان سه‌رکه‌وتنیان به‌ ده‌ست نه‌هێناوه‌ ویارییان به‌ چاره‌نووسی گه‌ڵی کوردوهه‌رێمی کوردستان کردوه‌ ،هه‌ربویه‌ش دیموکراسی وفره‌حزبی وئازادی له‌ هه‌رێمی کوردستان بوونی نییه‌.وهه‌روه‌ها پارتى ویه‌كێتى تائێستا نه‌یان توانیوه له‌و سێ پارێزگایه سه‌ركه‌وتنى باش به ده‌ست بهێنن وته‌نانه‌ت نه‌یان توانیوه به پێى پێویست خزمه‌ت به كوردو ناوچه‌كه‌ش بكه‌ن ، له به‌ر ناكۆكى نێوان پارتى ویه‌كێتى ولایه‌نه سیاسییه‌كانى تر و دابه‌شكردنى پۆست وپله وپایه وناوچه‌كان ، هه‌میشه هه‌ولیان داوه حزبایه‌تى به سه‌ر خه‌ڵكى ناوچه‌كه فه‌رز بكه‌ن نه‌ك مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌یی وپاراستنى یه‌كرێزى كورد بپارێزن، وهه‌میشه سیاسه‌تى هه‌له‌یان به‌كار هێناوه ، وله به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى حزبى خوۆیان چاوپۆشیان له زۆر مه‌سه‌له‌ى جۆراوجۆرى نه‌ته‌وه‌ایه‌تى كردوه كه زیانى به‌رچاو به كورد گه‌یاندوه له ناوچه‌كه ، وباجه‌که‌شی به‌ گه‌ڵی کورد دراوه‌،ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌ى پێكه‌وه‌ژیانیان له ناوچه‌كه شێواندوه ، هه‌روه‌ها ئێمه پێكهێنانى لیستى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان كه پارتى ویه‌كێتى وچه‌ند لایه‌نێك پێكیان هیێاوه که‌ ناعه‌داله‌تى زۆریشى تێدایه به شتێكى باشى نازانین چونكه پێكهێنانى ئه‌و لیسته ده‌بێته مایه‌ى دابرانى ناوچه‌ دابراوه‌کان له هه رێمى كوردستان ، وهه‌روه‌ها ئێمه وه‌كو بزووتنه‌وه‌ى نه‌وه‌ى دواڕۆژى كوردستان گه‌شبین نین كه لیستى برایه‌تى وپێكه‌وه‌ژیان بتوانێت خزمه‌ت به كورد و ناوچه دابراوه‌کان بكات، وبه‌ڵگه‌ش رابردووى حكومرانى ئه‌ودوو حزبه وچه‌ند لایه‌نه له ناوچه‌كه ده‌یسه‌لمێنێت كه ناتوانن خزمه‌ت به كورد وناوچه‌كه بكه‌ن.

هه‌ر بویه‌ش بزووتنه‌وه‌ى نه‌وه‌ى دواڕۆژى كوردستان داوا له هه‌موو كادیران وئه‌ندامان ولایه‌نگرانى ب.ن.د.ك ده‌كات له‌و سێ پارێزگایه بێ لایه‌نى هه‌لبژێرن وبه‌شدارى نه‌كه‌ن له‌و هه‌لبژاردنه كه بریاره‌20/4/2013 ئه‌نجام ده‌درێت ، ئێمه وا به به‌رژه‌وه‌ندى ده‌زانین كه نبینه به‌شێك له‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تى وگه‌نده‌لى ودابه‌ش كردنى پۆست وپله وپایه و فه‌راموش كردنى مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ایه‌تىیه‌كان و ده‌ها شتى تر كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتى ویه‌كێتى له ناوچه‌كه رویداوه.

وهه‌روه‌ها به‌هه‌مووئه‌ندامان ولایه‌نگران راده‌گه‌یه‌نین که‌ بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دوارۆژی کوردستان خۆی ئاماده‌ ده‌کات که‌ به‌ حه‌جم وتوانایه‌کی باش وبه‌هێز له‌ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان وسه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌شداری بکات وداواش ده‌که‌ین که‌ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان وسه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌ کات و واده‌ی خۆیدا به‌رێوه‌ بچێت

یادی راپه‌رین وهاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ گه‌ڵی کورد پیرۆزبێت





كومسیونى سه ركردایه تى

بزووتنه وه ى نه وه ى دواروژى كوردستان

15/3/2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە