خۆزگه من سەرۆك بوومایه ؟؟؟

Saturday, 25/06/2011, 12:00


سلاو سەرۆك , تۆ بۆ چى باشى ؟؟؟ كارى تۆ چیه‌ ؟؟؟ , كوا ده‌نگت , كوا ره‌نگت , كوازه‌نگت , كوا كارت , ئایا كار ده‌كه‌ى یا خانه‌نشین كراوى, ئه‌زانى من له‌جێ تۆبوومایه‌ شه‌رمم له‌ مرۆڤ ئه‌كرد پێیان بوتبام سەرۆك چونكه‌ ئه‌سله‌ن تۆ شایه‌نى سەرۆك نیت شایه‌نى ئه‌وه‌نیت خۆشمان بوێیت ئه‌وه‌نده‌ى شایه‌نى نه‌فره‌تیت , چونكه‌ سەرۆك ئه‌بێت یارمه‌تیت بدات هه‌ر كاتێك بته‌وێت سەرۆك ا ئه‌بێت به‌ هه‌موو هێزوو تواناى خۆیه‌وه‌ هه‌ولى سه‌ر فرازی و به‌خته‌وه‌ریت بدات نه‌ك مۆر له‌دلت بدات و په‌رده‌ به‌ گوێتابێنێ بۆ ئه‌وه‌ى راسته‌یه‌كان نه‌بینى تۆ لەو كاتەوەى ئەلى ى بوونم هەیە بویت بە كًەورەترین كیشە و كًرفت بۆ مرۆف تۆ هیج سیفاتیكى سەرۆكایەتیت تیا نیە جونكە سەرۆك ده‌بێت كارێك بۆ مرۆڤ بكات خۆشكوزەرانى بكات

سەرۆك گیان من تۆمناوێ , من سەرۆكیكم ده‌وێ كردارى راسته‌قینه‌ى هه‌بێت بۆ مرۆڤه‌كان نه‌ك فریو دانى خه‌لكى ساده‌ , من سەرۆكیكم ده‌وێ كاتیك كار ده‌كات لیم بپرسیت ئاخۆ رازیم یانا؟؟؟ خۆزگه‌ من سەرۆك بومایه‌ تا ئه‌مه‌ بۆ مرۆڤایه‌تى بكه‌م , من سەرۆكیكم ده‌وى كاتیك دلمته‌نگ بوو بیته‌ لام به‌خته‌وه‌رم بكات وام لێ بكات هه‌ست به‌ دل ته‌نگى نه‌كه‌م !!! ببوره‌ سەرۆك ‌ تۆ ئه‌م سیفاتانه‌ت نیه‌ هه‌ر بۆیه‌ من تۆم ناوێ

من سەرۆكیكم ده‌وێ هه‌ركاتیك ویستم بچمه‌ لاى !!! له‌گه‌لى بدوێم , یا ئه‌و بێته‌ لام و له‌گه‌لم بدوێت , من سەرۆكیكم ده‌وێ هه‌ر كاتیك گریام بیته‌ لام فرمیسكه‌كانم بسریت , كاتیك نه‌خۆش كه‌وتم چاره‌سه‌رم بكات بێ ئه‌وه‌ى داواى لێ بكه‌م ,من سەرۆكیكم ناوێت حه‌وت ته‌به‌قه‌ى ئاسمان لێم دوور بێت !!!

من سەرۆكیكم ده‌وێ ئازادم بكات پیم بلێ مرۆڤى ئازاد نه‌ك بمكات كۆیله‌ و بمفروشیت بۆ مەێلەحەتى خۆى ,
من سەرۆكیكم ناوێت له‌منداڵیه‌وه‌ باسى و جه‌نگم بۆ بكات و هانم بدات بۆ جه‌نگ و كوشتارمن سەرۆكیكم ده‌وێ فێرم بكات به‌ ئاشتى بژیم من سەرۆكیكم ناوێت به‌ هۆى داخوازى و ئازادى سەدان كه‌س سزا بدات, خۆزگه‌ من سەرۆك بوومایه‌ ؟؟؟ من سەرۆكیكم ناوێ له‌پاداشتى كاره‌كانم بم بات بۆ مه‌لهاو 72 ئافره‌تم پێ بدات , من سەرۆكیكم ده‌وێ به‌شێوه‌یه‌كى وا مرۆڤ دروست بكات كه‌ هیچ مرۆڤێكى سه‌ر رووى زه‌وى هه‌ست نه‌كات سته‌مى لى كراوه‌ , ئه‌گه‌ر من سەرۆك بوو مایه‌ ئه‌مه‌م بۆ مرۆڤایه‌تى ده‌كرد , من سەرۆكیكم ناوێ هه‌ررۆژه‌ له‌سه‌ر په‌تیك یارى بكات و سه‌دان جار له‌ به‌رنامه‌كه‌ى خۆى پاشگه‌ز بێته‌وه‌ , من سەرۆكیكم ده‌وێ یه‌ك به‌رنامه‌ى بۆ مرۆڤایه‌تى هه‌بێت به‌رنامه‌كه‌ش ببێته‌ هۆى به‌خته‌وه‌رى و سه‌ر فرازى و پێكه‌وه‌ ژیان بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى نه‌ك ببێته‌ گه‌وره‌ترین كیشه‌و یه‌ خه‌ى مرۆڤ به‌ر نه‌دات و مرۆڤ بكاته‌ چه‌ندین چینى جیاواز ,, من سەرۆكیكم ناوێ له‌ ریگه‌ى دزییەوە بیناسم بەلكو سەرۆكیكم ده‌وێ له‌ رێ ى خودى خۆیه‌وه‌ بیناسم , من سەرۆكیكم ده‌وێ كاریكى وابكات هه‌موو كه‌سێك باوه‌ر به‌ ئه‌و بكه‌ن , ببوره‌ سەرۆك...



چه‌ند خۆش ده‌بوو سەرۆكیكم هه‌بوایه‌ هه‌ر كاتێك پیویستیمان پێ ى هه‌بوایه‌ به‌ هانامان بهاتایه‌ویارمه‌تى بداینایا ,

چه‌ند خۆش ده‌بوو سەرۆكیكم هه‌بوایه‌ ریگه‌ى نه‌دابا هیچ كه‌سیك له‌ برسا بمرێ , سەرۆك تۆ بۆچى باشى!!!
سلاو سەرۆك ؟؟؟ جه‌نابت سەدان سال ده‌مانخه‌یته‌ ناخۆشى ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باوه‌ر به‌ جه‌نابت ناكه‌ین ,گه‌ر به‌راستى بوونت هه‌یه‌ بۆ كاریكى واناكه‌یت ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر رووى زه‌ویه‌ باوه‌ر به‌جه‌نابت بینیت و مرۆفایەتى رزكًار بكەى لە دۆزەخ ئەكًەر من سەرۆك بوومایە وام دەكرد !!!
خۆزگه‌ سەرۆكیكم ده‌بوو وه‌ك و دایكیكى میهره‌بان له‌سه‌ر زه‌وى بسورایه‌ته‌وه‌و كیشه‌و گرفتى خه‌لكى چاره‌سه‌ربكردایه‌ هه‌ر كه‌سیك داواى لى بكردایه‌ پى ى بدایه‌ , ,

خۆزگه‌ هه‌زاران خۆزگه سەرۆكیكم هه‌بوایه‌ ریگه‌ى نه‌دابا هه‌له‌بجه‌ كیمیا بارن بكرێت ,
سەرۆك گیان گه‌ر درۆناكه‌یت و بونت هه‌یه‌ تكات لێ ده‌كه‌م ته‌نیا یه‌ك رۆژ زیاتر نا ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ى دەلێ ى هەمە بیده‌ به‌ من



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە