هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی بۆ ئه‌وه‌بوو كه هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت دوای سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كان به‌هێزی چه‌كدار، لێدوان بدات و دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و بكات بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی، بۆیه هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه به‌ناوی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ...
له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سۆران عومه‌ر (ڕۆژنامه‌نوس و ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی) هه‌واڵی هه‌وڵی ڕفاندنی منداڵه 8 ساڵییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. : پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردم، ئۆتۆمبیله‌كه‌یان سوتاندم، به‌گازی خنكێنه‌ر لێیاندام، دوو جار ئاسایش هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر...
مه‌سرور بارزانی: ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌ده‌نه پاڵ من، ده‌بێت بچێت له‌به‌رده‌می دادگا وه‌ڵامی خۆی بداته‌وه كاتێك له گوگل، وێب سایتی سێرچی جیهانی، ناوی (مه‌سرور بارزانی) ده‌نوسی، مانشێتی تایبه‌ت به په‌لاماردانی كه‌مال سه‌ید قادر له نهمساو تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌بینی. ناوی مه‌سرور بارزانی...
به‌بێ بونی ئازادی جارێكی تر نایه‌مه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كانت سلێمانی، به‌بێ ئازادی جارێكی تر نایه‌مه‌وه سه‌رای سلێمانی، مه‌گه‌ر ته‌رمه‌كه‌م به‌و شه‌قامانه‌دا به‌رن كه‌ئێسته هه‌موو بستێكی داگیركراون، مه‌گه‌ر به‌دیلی بتوانن به‌و شه‌قامانه‌دا بمگێڕن كه پێشتر به‌ئازادی پێیدا گه‌ڕاوم، سلێمانی تۆم به‌ئازادییه‌وه...
به‌پێی ئه زانیاریانه‌ی به‌رده‌ستن و له ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ریش له ڕۆژی 22.4.2011 ئاماژه‌م پێكرد، ئێسته له‌شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری 25 هه‌زار هێزی چه‌كدار هێنراوه‌ته سه‌ر شه‌قام و بازاڕ‌و مزگه‌وت و كۆڵانه‌كان، بۆ هه‌ر سه‌ربازێك ڕۆژانه 25 هه‌زار دینار سه‌رف ده‌كرێ، جگه له نان خواردن،...
ئەمشەو 23/4/2011 كاتژمێر 8:30 هێزێكی زۆری ئاسایش بەچەندین ئۆتۆمبیلی سەربازی و بەدەمامكەوە بۆ جاری دووەم هەڵیانكوتایە سەر ماڵمان و پاش پشكنینی ماڵەكە بەشوێن مندا گەڕاون، بەڵام خۆشبەختانە من لەماڵ نەبووم، ئەمەش بەپێچەوانەی یاسا و بڕیاڕو فەرمانی دادگا دەزانم، ئەگەر شتێكیان لەسەر من هەیە با بچن لەدادگا شكاتم...
بەشی دووەم بەڕێزان ئەگەر باسی مەلەفەكانی گەندەڵیەكانی حزب و حكومەت و تاك تاكی بەرپرسان بكەین ئەوە پێویستمان بە دامەزراوەیەكی گەورەی نێودەوڵەتی وەك ڕێكخراوی PWC ئەمریكی هەیە كە ڕێكخراوێكی جیهانی تایبەت بە توێژینەوەو بنبڕكردنی گەندەڵییە، ئەو ڕێكخراوە لە 150 دەوڵەتدا ئۆفیس و كاری هەیەو 150 هەزار كارمەند...
پێشتر سه‌رای ئازادی 8 نوێژی هه‌ینی به‌ڕێكرد به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه، سبه‌ینێ نۆیه‌مین هه‌ینی سه‌رای ئازادییه و بهههینی داگیركاریی ده‌زانم، له‌نۆیه‌مین هه‌ینیدا سه‌را به‌هێزێكی بێشوماری چه‌كداری یه‌كێتی داگیركراوه، به‌هۆی ئه‌و داگیركارییه‌ی كه سه‌رای ئازادی و سه‌رجه‌م بازاڕ‌و كوچه‌و كۆڵانه‌كانی سلێمانی...
بەقوربانی ورەو وزەی دەست و گیانی هەموو ئەوانەبم كە ئەمڕۆ ڕوبەڕووی چەك و دەمامكدارەكان بونەوە لەسلێمانی، بەقوربانی هەموو بەردەكانی دەستان بم كە ئاراستەی زوڵمتان دەكرد، بەقوربانی ئەو دڵۆپە خوێنانەتان بم كە بەفیشەكی جەلادەكان دەڕژایە سەر شەقامەكانی شار، بەقوربانی بەقوربانی ئەو هەنگاوانەتان بم كەلەبەرامبەر...
یەكێتی و پارتی دەمێكە لەهەوڵی ئەوەدان سیمای خۆپیشاندانەكانی سلێمانی بشێوێنن، بەوەی ئیسلامییە ئیسوڵیەكان لەپشت وروژاندنی شەقامەوەن، وەك چۆن دەچنە ئێران دەڵێن ئەمریكا لەپشت خۆپیشاندانەوەیە بۆ لاوازكردنی پێگەی ئێرانە لەناوچەكەداو بەهاندانی گۆڕان ئەمە دەكات، بەهەمان شێوە دەچنە لای ئەمریكاییەكانیش دەڵێن خۆپیشاندانەكان...
كاتژمێر 11ی ئەمشەو 18/4/2011 هێزێكی ئاسایش بەبێ هیچ نوسراوێكی فەرمی دادوەر هەڵیانكوتایە سەر ماڵم بەمەبەستی دەستگیركردنم، بەڵام خۆشبەختانە لەماڵ نەبووم، پاش پشكنینی ماڵەكەو دڵنیا بوون لەوەی كەلەماڵەوە نیم ڕۆشتوون، ئەم هەوڵەی ئاسایش بەبێ هیچ بڕیارێكی دادوەرو بەبێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەخت بووەو بە...
پاش ئەو هەموو پەلامارو تەقەو گاز تەقاندن و لێدانەی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزێكی زۆری چەكدار كەلە پاركی دایكەوە بەشەقامی پیرەمێردا هاتنە سەر مەیدانی ئازادی بەڵام نەیانتوانی ئەو مەیدانە بەخۆپیشاندەران چۆڵ بكەن، هەرچەندە لەو توندوتیژیانەدا نزیكەی 81 كەس بەگولەو لێدان و گاز بریندار بوون. بەڵام كاتژمێر 6:30...
با دەسەڵاتدارێتی ئێستای حوكمڕانی كوردی بزانێت، ئەگەر تاكو ئەوان بەم چەشنە سیاسەت بكەن و وا خەیاڵ بكەن كە پەیوەندی ئەوان و میلەت وەك پەیوەندی شوان وایە بەمەڕەكانیەوە ئەوا ئەم بارودۆخە هەر وادەمێنێتەوەو ئەوان گرفتی بەردەم چارەسەر نەكردنی دەبن، چونكە ئەو بۆچونە دوای 17ی شوبات كۆتایی هات كەپێی وایە شەقام...
بەپێی ئامارێك %80ی دانیشتوانی كوردستان سودی %20 لەداهاتی كوردستان دەبینن، بەپێچەوانەشەوە، %20ی كەسانێك لەكوردستان %80ی داهاتی ئەم وڵاتە دەبەن بۆ خۆیان! وانە كەسانێك لەبرسا سكیان ئێشێ، كەسانێكیش ئەوەنەیان خواردووە سكیان ژانەكا!! ساڵی 2010 كابینەی شەش 100 ملیۆن دۆلاری تەرخان كرد بۆ سندوقی نیشتەجێبوون...
پاش ڕووداوەكەی شەوی 9/4/2011 كە لەهەوڵێكی ترسنۆكانەدا ئۆتۆمبیلەكەم لەبەردەم ماڵەوە سوتێنرا، سوپاسی زۆرم بۆ هەموو ئەو كەسانەی كەلەساتی ڕووداوەكەوە لەگەڵمان ماندوو بون، زۆر سوپاسی ئەو كەسایەتی و پەرلەمانتارو بەرپرسانەی ئۆپۆزسیۆن دەكەم كە بەردەوام بەتەلەفون و سەردان لەگەڵمان بوون و هەڵوێستی مەردانەیان هەبووە...